[size=16]ئەی تازە جەوان ! پیرم و ئوفتادەوو کەوتوم
تا ماوە حەیاتم
دەستێ بدە دەستی شکستەم ، کە بەسەر چووم
قوربانی وەفاتم
تۆ یوسفی ئەو حوسنی لەسەر میصڕی جینانی
من پیرم و فانی
لەم کولبەیی ئەحزانە نە زیندوم و نە مردووم
هەروا بە تەماتم
فەرقێکی نەکرد نەفسی نەفیسم بە عینایەت
وەحشێ لە ویلایەت
لەم گۆشەیی وێرانەیە هەر مامەوە وەک بوم
وەیشومی وڵاتم
ئەی قوببەیی طەیبە کە دەڵێی حوقەیی طەیبی
مەئوایی حەبیبی
مسکێنم و بۆ خاکی عەطرناکە کە هاتووم
بەو بۆنەوە هاتم
هەرچەندە کە من عەبدم و ڕوزەردم و عاصیم
مەئمولە خەڵاصیم
قوربانی بیلالم کە هیلالانە هەڵاتووم
هەر عەفوە خەڵاتم
موددێکە کە هەم گەردەشی دەورانی سوپیهرم
موغبەڕ بووە میهرم
ئاوێنەیی دڵ شاهیدە هەرچەندە سییەهـ ڕووم
میرئاتی جەلاتم
ئەی مەسجید و میحرابگەهت قیبلەیی حاجات
بۆ ئەهلی موناجات
مەححبوبی هەوام و ئەمەتە مەشهەدی مەعلووم
بۆ ڕاهی نەجاتم
ئەی مەطڵەعی ئەنواری هەموو قاصـیی و دانی
شەمسی صەمەدانیی
وەک زەڕڕەیی بێ جیلوە نە مەوجود و نە مەعدووم
جۆیایی بەراتم
لەم خاکی دەری ڕەحمەتی بێ زەحمەتە ((نالی))
فیردەوسە مەئالی
حاشا کە لەمێدا ببمە ســائیلـی مەحـرووم
هەرچەندە لە عوصاتم
نالی[/size]