علی شه‌ریعه‌تی به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌لێت (تۆ به‌بێ من وشه‌یه‌كی بێ مانا‌و گۆرانیه‌كی بێ ئاواز‌و .شیعرێكی بێ ناوه‌رۆكی)
[size=24]لێره‌وه ئه‌مه‌وێت جه‌ند په‌یامێكی دۆستانه‌و دلسۆزانه ئاراسته‌ی هه‌موو هاورێیان بكه‌م ...[/size]
[size=16]١- تكاده‌كه‌م هاورێ ئه‌زیزه‌كه‌م حۆشه‌ویستی بێ مه‌رج له نێوانماندا هه‌لبژێره خۆشه‌ویستی درۆ‌و پێكه‌نینی دروستكراوم پێمهفرۆشه.
٢-تكاده‌كه‌م هاورێ به‌رێزه‌كه‌م په‌روه‌رده‌ی دروستی ماله‌وه‌م لێ تێك مه‌ده‌و باشیهكانیم بۆ زییاد بكه‌و خراپیه‌كانم به باشه بگۆره.
٣-هاورێ ی ئه‌زیزم بهێله سه‌ربه‌ستی خۆم بپارێزم تا منیش سه‌ربه‌ستی تۆپێشێل نه‌كه‌م.
٤-هاورێ ی ئه‌زیزم زۆر خۆشحاڵم له كاتی بێتاقهتیمدا دلنه‌وایم ده‌كه‌یت گوێم بۆ ده‌گریت و ئاسوده‌م ده‌كه‌یت هه‌روه‌ها خۆشحالیشم له‌كاتی شادیمدا له‌گه‌لم پێپكهنیت.
٥-تكاده‌كه‌م هه‌موو كات جاوه‌رێی پاداشی جاكهكانتم لێ مه‌كه .
٦-تكاده‌كه‌م هاورێی ژینم هه‌ولمه‌ده خۆت جۆنت بوێت ئاوهام لێبكه‌یت جونكه تاوانێكی گه‌وره ده‌كه‌یت ئه‌ویش تێكدانی سروشتی جیاوازی تاكه‌كانه جونكه خودای گه‌وره هه‌ریه‌كه‌یان به سروشتێكی جیاواز خولقاندووه.
٧-تكاده‌كه‌م ماف و بیر‌و بۆجونم پێشجێل مه‌كه و ته‌نیا كاتم پێ به‌سه‌ر مه‌به .
٨-تكاده‌كه‌م هیج كات بۆ ئامانجه تایبهتیهكانت بێ ئیزنی خۆم به‌كارم مه‌هێنه وابیر مه‌كه‌وه هه‌ركات ویستت ده‌بێت له خزمه‌ت دابم جونكه ره‌نگه زۆر جار ده‌رفه‌تی ئه‌و خزمهتكارییهم نه‌بێت .
٩-گه‌ر دور بووین له یه‌كتر ... به جه‌ند رۆژ جارێك هه‌والی یه‌كترمان با لابێت .جونكه به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی ده‌ره‌نجامی به‌رده‌وامی و په‌یوه‌ندی پته‌وی هاورێیه‌تیه.
١٠- هه‌ولمه‌ده هه‌موو ناخی شاراوه‌م هه‌لته‌كێنێ "" جونكه ئه‌و كات كهسایتم ده‌كوژیت و به‌ته‌واوی مهعنهویهتم لاواز ده‌كه‌یت.جونكه هه‌ندێك هه‌ست و كار‌و بۆجون هه‌یه به‌س بۆ خودی مرۆفه‌كان خولقاوه.
١١-ئاسوده‌ی ژیانم پێ ببه‌خشه له رێگه‌ی نیگای پر خۆشه‌ویستی و له رێگه‌ی ئارامی و راستگۆییه‌وه له رێز و وته‌ی جوانت و گوێگرتنم و رێزگرتن له بۆجونم و به‌لێنی دروست و وه‌فای هه‌تا هه‌تاییه‌وه ههلبهته هه‌موو ئه‌مانه له منیشه‌وه بۆ تۆ.[/size]