ئێمه‌ی مسوڵمان ڕۆژانه پێنج فه‌رزه‌ی نوێژ ئه‌نجام ئه‌ده‌ین وه‌كو ئه‌ركێكی سه‌رشانمان به‌رامبه‌ر به‌خودای مه‌زن،به‌ڵام ئایا تائێستا بیرمان له‌وه‌كردووه‌ته‌وه بۆچی له‌نوێژدا دووجار كڕنوش ده‌به‌ین وجارێك ركوع ده‌به‌ین؟
پیاوێک پرسیاری له‌ئیمامی عه‌لی (خوای لێ ڕازی بێت )کرد..بۆچی له‌نوێژدا دووجار کڕنوش ده‌به‌ین و جارێک ڕکوع ده‌به‌ین …؟؟بۆچی هه‌روه‌ک یه‌ک ڕکوع ده‌به‌ین بۆچی یه‌ک کڕنوش نابه‌ین..؟؟
ئیمامی عه‌لی (خوای لێ ڕازی بێت) وه‌ڵمی دایه‌وه شتێکی ڕوون و ئشکرایه کڕنوش بردن زیاتر ملکه‌چی و خشوعی تێدایه زیاتر له ڕکوع بردن . … لهکڕنوش
بردندا مرۆڤ به‌نرخ ترین و به‌رزترین ئه‌ندامی که‌ناو چاویه‌تی ئه‌خاته سه‌ر بێنرخترین شت کهخاکه وه‌ک هێمایه‌ک بۆ بهنایهتی خوای گه‌وره وه ملکه‌چی و خۆ
به‌که‌م زانین له‌به‌رده‌م گه‌وره‌ی و باڵا ده‌ستی خوای گه‌وره‌دا پاشان ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌ی خوێند بسم الله‌الرحمن الرحیم (منهاخلقناکم و فیها نعیدکم و منها نخرجکم
تارة آخرى ) یه‌که‌م جار کرنوش ئه‌به‌یت واته (منها خلقناکم) مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه له‌خاک دروستمان کردون . له‌شمان و بنهرهتمان وه بونمان له‌خاکه کاتێک
کرنوشی دووه‌م ده‌برێت ئه‌وه‌ت بیرده‌خاته‌وه که‌جارێکی تر ده‌گه‌ڕێیته‌وه بۆ خاک پاشان سه‌ر به‌رز ده‌که‌یته‌وه واته جارێکی تریش زیندوو دهکرێیتهوهو له‌خاک دێیته‌وه ده‌ره‌وه.
وةركيراوه.