zor jwana dast xosh hamw kas agar byawae atwane koshkeke baxwatare bo xoe drust bkat
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وته » *به‌خته‌وه‌رى* » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
zor jwana dast xosh hamw kas agar byawae atwane koshkeke baxwatare bo xoe drust bkat
به‌وجۆره‌ى که گوڵ بۆپشکووتن پێویستى به ئاو هه‌یه،به‌خته‌وه‌ریش بێ خۆشه‌ویستى دروست نابێت.
(ماکسیم گورکى)ده‌ست خۆش جوان بون وته‌کان به‌خته‌وه‌ر بیت:)
سوباس زؤر بةختةوةرم
به‌وجۆره‌ى که گوڵ بۆپشکووتن پێویستى به ئاو هه‌یه،به‌خته‌وه‌ریش بێ خۆشه‌ویستى دروست نابێت.
(ماکسیم گورکى)
ده‌ست خۆش جوان بون وته‌کان به‌خته‌وه‌ر بیت:)
به‌ڕاى من، کلیلى به‌خته‌وه‌رى، راستگۆییه له کارکردن و ئاخافتن و بیر کردنه‌وه دا.
(ئیتیر هارد)Dast Xosh
زور سوباس
به‌ڕاى من، کلیلى به‌خته‌وه‌رى، راستگۆییه له کارکردن و ئاخافتن و بیر کردنه‌وه دا.
(ئیتیر هارد)Dast Xosh
بزى براكةم
به‌ڕاى من، کلیلى به‌خته‌وه‌رى، راستگۆییه له کارکردن و ئاخافتن و بیر کردنه‌وه دا.
(ئیتیر هارد)Dast Xosh
به‌ڕاى من، کلیلى به‌خته‌وه‌رى، راستگۆییه له کارکردن و ئاخافتن و بیر کردنه‌وه دا.
(ئیتیر هارد)
Dast Xosh
[size=24] به‌خته‌وه‌رى[/size]
[size=16]به‌خته‌وه‌رى یه‌کێکه له پێویستى یه هه‌ره سه‌ره‌کى یه‌کانى مرۆڤ ،مرۆڤ ئه‌گه‌ر له‌ژیانى ڕۆژانه‌ى خۆى هه‌موو پێداویستى یه‌کانى وه‌ک (خواردن،نووستن،یارى ،جلوبه‌رگ،مووچه ،.......)هه‌بێت به‌ڵام به‌بێ به‌خته‌وه‌رى ئه‌وا زۆر به دڵنیایى یه‌وه ده‌ڵێم : هیچ کات تام و چێژ له ژیان ناکات و هیچ کاتێکیش خۆشحاڵ نییه.
که‌واته چى بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى به‌خته‌وه‌ر بین ؟؟؟
زۆر که‌س هه‌ن له ژیاندا واده‌زانن که به‌خته‌وه‌رى په‌یوه‌ندى یه‌کى ڕاسته‌وخۆى به سه‌روه‌ت و سامان و(پاره)وه هه‌یه،ئایا ئه‌م بۆچوونێکى ڕاسته؟؟؟؟
بێگومان ئه‌مه بۆچوونهکى تابڵێى هه‌ڵه‌یه وه تا پێشمان ده‌کرێت نابێ به‌م جۆره بیر بکه‌ینه‌وه چونکه (ده‌سته‌ڵات ،پاره ،جلوبه‌رگ،...)هیچ کات مایه‌ى به‌خته‌وه‌رى نین هه‌روه‌ک چۆن بیۆنیوس ده‌ڵێ: ئه‌ى خه‌ڵکینه،بۆ به‌دواى به‌خته‌وه‌رى له‌ده‌ره‌وه‌ى خۆتاندا وێڵن؟به‌خته‌وه‌رى له ناو ده‌رونى خۆتاندایه. زۆر که‌س هه‌بوونه خاوه‌ن سه‌رمایه‌یه‌کى بێ ژمار بوونه به‌ڵام دواتر به‌خۆیان خۆیان له ناوبردووه،زۆر که‌سیش هه‌بووه که پله‌یه‌کى باشیشى هه‌بووه به‌ڵام خۆى ژه‌هرى خواردووه‌و له ناوبردووه،که‌سانێکیش هه‌بوونه چه‌ندین خانوو و سه‌یاره و مهتاڕیان هه‌بووه که‌چى مردنیشیان هه‌ر به‌ده‌ست خۆیانه‌وه بووه .که‌واتا مه‌رج نیه هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان یان هه‌ژاره‌کان به‌خته‌ور بن.له‌کۆتایى دا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى که به‌خته‌وه‌رى په‌یوه‌ندى یه‌کى ڕاسته‌وخۆى به مێشکى مرۆڤه‌که‌وه هه‌یه جا بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک به‌کارى ده‌هێنێت.وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووکات به‌خته‌وه‌ر بین له‌ژیان باشتر وایه هه‌موو کات ته‌ماشاى خوار خۆمان بکه‌ین له ڕووى مادى ومعنهوى یه‌وه .
به‌ڕێزان ئه‌وه‌ى سه‌ره‌وه بۆچونى منه ده‌رباره‌ى به‌خته‌وه‌رى به ده‌ر بڕینى ڕاو بۆچون و پێشنیارهکانیشتان زۆر خۆشحاڵ ده‌بم ئێستاش له خواره‌وه بۆچوونى زانا یانتان پێده‌ڵێم ده‌رباره‌ى به‌خته‌وه‌رى :
[/size]
به‌خته‌وه‌رى
[size=16]1. به‌خته‌وه‌رى له‌ئه‌وه‌دایه مرۆڤ بزانێ جى ده‌وێ وئه‌وه‌ى ئارهزویهتى به‌دڵ وبه گیان بیه‌وێت.
(ماریر)
2. به‌خته‌وه‌رى ته‌نها ئه‌وه‌یه که تۆ بتوانى ژیان به‌شێوه و‌دڵ خوازى خۆت به‌ریته سه‌ر.
(کریستۆفه‌ر مۆرلى)
3. به‌خته‌وه‌رى خێزانى ،درێژخایه‌نترین وپتهوترین وشیرینترین به‌خته‌وه‌ریه.
(کولتێر)
4. به‌خته‌وه‌رى وه‌کو تۆپى یاریى تۆپینه، کاتێ لێمان دووره بهدوایداین وکاتێکیش ده‌یگه‌ینێ شه‌قێکى تێ هه‌ڵده‌ده‌ین.
(شاتوبریان)
5. به‌خته‌وه‌رترین مرۆڤ ،ئه‌وکه‌سه‌یه کهبییهوێت که‌سێکى تر به‌خته‌وه‌ر بکات.
(لادۆ شفۆگۆ)
6. ئهوپیاوانهى هه‌میشه دوودڵ و ڕاڕن و ناتوانن بڕیار بده‌ن، هه‌ر گیز بهختهوهرنابن.
(ناپلیۆن)
7. به‌خته‌وه‌رى له‌نێو ماڵى ئێوه دایه،بێ سوود له‌نێو باخى بێگانه به‌دوایدا مه‌گه‌رێن.
(مارک ئوراڵ)
8. له‌ڕێگاى به‌خته‌وه‌ریدا.خۆڕ‌اگرى کاریگه‌رتره له هۆشمه‌ندى.
(لۆیت جۆنى)
9. هۆکارى بهختهوهرنهبونى مرۆڤ،له ئه‌وه‌ى دایه که له‌سه‌ره‌تادا به بوێرى وئازایه‌تى هه‌نگاوى نه‌ناوه.
(نۆرتیگا)
10. به‌خته‌وه‌رى ،پاداشتى هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یه که به‌ره‌و پیلى گیر‌و گرفت ده‌چن .
(ولتێر)
11. به‌خته‌وه‌رى واته سه‌رنج نه‌دان به‌قسه‌ى خه‌ڵکى تر‌و کێبرکێ کردن له گه‌ڵ خۆت.
(نیۆتۆن)
12. به‌ڕاى من، کلیلى به‌خته‌وه‌رى، راستگۆییه له کارکردن و ئاخافتن و بیر کردنه‌وه دا.
(ئیتیر هارد)
13. هونه‌رى هاوڕى گرتن له نهێنى یه‌کانى به‌خته‌وه‌ریه.
(مه‌ک گۆریک)
14. یه‌کێک له هۆکاره‌کانى به‌خته‌وه‌ربون.هه‌بوونى ئیراده‌یه‌کى پۆڵایینه.
(لویس پاستۆر)
15. به‌خته‌وه‌رى له‌وه دایه سنورى هه‌موو شتێک بزانین وڕێزى لێ بگرین.
(رۆلان)
16. هه‌رکه‌س خێر و چاکه‌ى خه‌ڵکى تر‌ى لامه‌به‌ست بێت،بێگومان خۆى ده‌گاته به‌خته‌وه‌رى.
(ئه‌فلاتون)
17. خۆ دوورخستنه‌وه له مرۆڤى شهڕائهنگێز،کردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى بهختهوهییه.
(بتهۆڤن)
18. به‌خته‌وه‌رى ته‌نها یه‌ک پێناسه‌ى هه‌یه،ئه‌ویش بڕوا کردن به بختهوهر بوونه.
(راشیلێ)
19. به‌خته‌وه‌رى له گره‌وى سێ شتدایه:کار،خۆشه‌ویستى وئومێد.
(ئاگاتا کریستى)
20. ئه‌مه نکۆڵى لێ ناکرێ وهه‌ر ئه‌قڵێکى ساغ دووپاتى ده‌کاته‌وه کهبهختهورى کۆمه‌ڵگا زۆر گرنگتره له به‌خته‌وه‌رى تاک..
(ئه‌فلاتون)
21. سه‌ره‌تا چاک بین،دواتر به‌خته‌وه‌ر ده‌بین.پاداشتى به‌ر له سه‌رکه‌وتن وکرێى بهرلهکارکردن مه‌خوازه
(رۆسۆ)
22. گه‌ر ده‌ته‌وێت به‌خته‌وه‌ر بى له ژیان،هه‌موو کات چاو له خوار خۆت بکه.
(هه‌ڵوێست هیرانى)
23. ئه‌ى خه‌ڵکینه،بۆبهدواى به‌خته‌وه‌رى له‌ده‌ره‌وه‌ى خۆتاندا وێڵن؟به‌خته‌وه‌رى له ناو ده‌رونى خۆتاندایه.
(بیونیۆس)
24. خۆشیه بچوکه‌کانت،به‌خته‌وه‌رى گه‌وره به‌رهه‌م دهێنن .
(ئالفۆنس)
25. به‌ده‌سته هێنانى ئه‌وه‌ى ئاره‌زووى ده‌که‌ین،سه‌رکه‌وتنه و نه‌ویستنی زیاتر له‌وه‌ى که هه‌مانه،به‌خته‌وه‌رییه.
(لوس ئاى)
26. کلیلى به‌خته‌وه‌رى له‌ئه‌وه دایه که ئه‌رکه‌کانى سه‌رشان به‌دروستى ئه‌نجام بدرێن.
(هیکسلى)
27. یه‌کسانى چاوه‌ڕوانى پا داشت و سوپاس نییه،ئه‌م کرداره خۆى به‌دی هێنه‌رى شادى و به‌خته‌وه‌رییه.
(مهترلینگ)
28. به‌خته‌وه‌رى له‌وه دانى یه که تۆ چه‌ند توانات هه‌یه،به‌ڵکوو له ئه‌وه‌دایه که تا چ ئاستێک سوود له توانایی یه‌که‌ت وه‌رده‌گرێت.
( ؟)
29. به‌خته‌وه‌رى وه‌کو هه‌ر لایه‌نێکى تر له‌ئه‌نجامى دووشتدایه:رازى بوون و هه و‌ڵدان.
(ڤولتێر)
30. به‌وجۆره‌ى که گوڵ بۆپشکووتن پێویستى به ئاو هه‌یه،به‌خته‌وه‌ریش بێ خۆشه‌ویستى دروست نابێت.
(ماکسیم گورکى)
31. پۆشاکى که‌سانى به‌خته‌وه‌ریان له دوو شت ڕست: یه‌ک له روو خۆشى وچاکه کارى و دوو له سازگارى ومرۆڤدۆستى.
( بوزه‌ر جمهور)
32. به‌خته‌وه‌رى ته‌نها به‌هره‌یه‌که بێ ئه‌وه‌ى خاوه‌نى بین ده‌توانین بۆکه‌سانى تر‌ى بگوازینه‌وه.
(کانت)
33. ژیان له‌گه‌ڵ سروشتدا،ئه‌وپه‌ڕى به‌خته‌وه‌رى یه.
(تولستۆى)
34. مرۆڤى به‌خته‌وه‌ر که‌سێکه که کاتێ له خه‌و هه‌ڵده‌ستێ،به‌خۆى بڵێ:هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌مڕۆ له دوێنێ باشتر بم.
(ڤلتون)
35. ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوى له ماناى ژیان تێ بگه‌ى،به‌خته‌وه‌رى ژیانت مسۆگه‌ر ده‌که‌ى.
(توستۆى)
36. به‌دبه‌ختى و بێ ده‌ره‌تانى مرۆڤ له ته‌مبه‌ڵى یه‌که‌ى دایه نه‌ک لهنهزانینى.
(دیل کارنگى)
37. کارکردن،سه‌رمایه‌ى به‌خته‌وه‌رى یهلهژیاندا.
(سوقرات)
38. کارکردن بووکى ژیانه وئه‌گه‌ر بتوانى ببیته هاوسه‌رى ئه‌و بووکه،بێگومان منداڵه‌کانت بریتى ده‌بن له به‌خته‌وه‌رى.
(فرانکلن)
39. له‌هه‌ر که‌سێک ئومێد و تێکۆشان هه‌بێ،فریشته‌ى به‌خته‌وه‌رى باڵى به‌سه‌ردا ده‌کێشێ و به‌خته‌وه‌رى به‌دیارى بۆ دێنێت.
( ؟)
40. لهناکامى مه‌ترسێن چونکه ئه‌گه‌ر تامى ناکامى نه‌چێژن قه‌درى سه‌رکه‌وتن و به‌خته‌وه‌رى نازانن. (شافنر)
41. زۆر که‌س له به‌خته‌وه‌رى ده‌گه‌رێ،وه‌ک که‌سێک کڵاوى له‌سه‌ربێ ولهکڵاوهکه بگه‌ڕێ.
(فنرلینگ)
42. سه‌رکه‌وتنه بچوکه‌کان له کۆتایى دا،ده‌بنه هۆکارى به‌خته‌وه‌رى.
(مێرکى)
43. ده‌زانن بۆزۆرتر خۆبهچاره ڕش ده‌زانین؟چونکه که‌متر ئاگامان لهبهختهوهرى خۆمانه.
(مترلینگ)
44. خه‌ڵک له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که به‌خته‌وه‌رى پایه‌ى ژیانه یه‌ک قسه‌ن،به‌ڵام به‌کام رێگادا زووتر پێده‌گه‌ن جیاوازیان هه‌یه.
(ئارتر بریزان)
45. گۆڕینى فرمێسکى خه‌ڵکى بۆشادى ،باشترین به‌خته‌وه‌رییه
(بودا)
46. لێبورده‌یى،کلیلى شادى و به‌خته‌وه‌رییه.
(جیمبالسکى)
47. به‌خته‌وه‌ر که‌سێکه له ههرخهتایهک که ده‌یکات ، ئه‌زمونێکى تازه به ده‌ست بهێنێت.
(سوقرات)
48. چه‌ند به‌خته‌وه‌ره ئه‌و که‌سه‌ى بیه‌وێ له ده‌ریایى هه‌ڵه هه‌ڵسێت.
(گۆته)
49. به‌خته‌وه‌رى یان نابهختهوهرى ، په‌یوه‌ندییه‌کى نزیکى به‌شێوه‌ى بیر کردنه‌وه‌ى ئێوه وه هه‌یه .
(جیمس ئاڵن)
.50به‌خته‌وه‌رى واته کۆششى بێ پسانه‌وه و ده‌سته‌به‌رکردنى داخوازى خه‌ڵکى.
(ئهلبارسۆن)
.51ته‌نیا ئه‌وانه‌ى زۆر شیوه‌ن و زارى ده‌که‌ن ده‌توانن قه‌درى جونى و به‌خته‌وه‌رى بزانن و جوان پێ بکه‌نن .
(ئوریانا فالاچى)
52. به‌خته‌وه‌رى واته کۆششى بێ پسانه‌وه و ده‌سته‌به‌رکردنى داخوازى خه‌ڵکى.
(ئهلبارسۆن)
[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » وته » *به‌خته‌وه‌رى* » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]