[size=16]شه‌وباش !
من ناوم کراسی ژنانه‌یه
ئه‌وه‌ی نیشتمان پێی شه‌رمه
بیکاته به‌ری خۆی منم !
ئه‌و مێژووه نێره. ئه‌م نیشتمانی سمێڵه
ته‌نها جارێ منی نه‌کرده به‌ر هه‌تاوێ ،
به‌ر جۆگه ئاوێ، به‌ر شووشه گوڵاوێ.
ئه‌وانه‌ی منیان له‌به‌ر کرد: گسک بوون و
مه‌نجه‌ڵ بوون و ته‌نه‌که‌ی خۆڵ.
ئه‌وانه‌ی منیان کرده‌به‌ر: به‌ژنی درێژی غه‌ریبی و
به‌ژنی ته‌نیایی ئازار بوون
ئه‌وانه‌ی منی پێ به‌خشین: هه‌ر بێ ده‌نگی و قفڵ وتێڵاو
شریخه‌کانی قامچی و جل و به‌رگی ده‌رده‌دار بوون.
من ناوم کراسی ژنانه‌یه
ئه‌وه‌ی ئاگای له من نه‌بێ و گوێی له هاواری من نه‌بێ ،
گوێچکه‌ی ته‌پی نیشتمانه !.
<< من مێینه‌م! من سه‌راپا هه‌موو
جه‌سته‌م له گوناهو پرسیاری ڕووتی
حه‌رام پێکهاتووه! له یه‌که‌م ڕۆژی
بوونمه‌وه به‌ردی ڕه‌جم له قوماتمه‌وه پێچراوه‌و
نیشتمانم تفم لـــێ ئـه‌کـات>>.[/size]
شــێرکــۆ بــێکـه‌س
بەشێک لە قه‌سیده‌ی '' ئێستا کچێک نیشتمانمه ''