تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

دەستت خۆش بۆ گەیاندنی ئەم هەواڵە

2

هیوادارم دەست لەکار نەکێشێتەوە چونکە خزمەتێکی زۆری کردووە لە بواری وەرزشدا
دەستت خۆش بۆ گەیاندنی ئەم هەواڵە

1

[size=16]ئه‌مرِۆ ئێواره‌ له‌ سه‌رچاه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ په‌یگی یانه‌ى هه‌ولێر له‌سه‌ر فه‌یس بووك پێی رِاگه‌یاندین كه‌ یاریزانی كۆنی یانه‌ى هه‌ولێر و یاریده‌ده‌ری رِاهێنه‌ری ده‌سته‌ى رِاهێه‌رانی یانه‌ى هه‌ولێر كابتن (عمر مه‌جید) كه‌ گوایه‌ ئه‌م سه‌ری مانگه‌ ده‌ست له‌كاره‌كانی ده‌كێشێته‌وه‌ و ماڵئاوایی له‌ یانه‌ى هه‌ولێر ده‌كات دوای زیاتر له‌ بیست ساڵ خزمه‌ت كردن به‌ یانه‌ی هه‌ولێر كابتن عمر مه‌جید ده‌ستێكی بالاَی هه‌بووه‌ له‌ هه‌موو به‌شدارییه‌كانی یانه‌ى هه‌ولێر له‌ ناوه‌ و ده‌ره‌وه‌ى وولاَت جۆره‌ها نازناوی وه‌رگرتووه‌ و هه‌موو ئامانجه‌كانی هێناوه‌ته‌ دی له‌گه‌ل یانه‌ى هه‌ولێر.

بۆ به‌ دوادا چوون له‌سه‌ر راستی ئه‌م هه‌واڵه‌ په‌یوه‌ندیمان به‌ یاریده‌ده‌ری رِاهێنه‌ری یانه‌ى هه‌ولێر كابتن مه‌جید كرد و له‌لایه‌ن خۆیه‌ پێی رِاگه‌یاندین كه‌ كابتن مه‌جید هۆی ئه‌م ده‌ست كێشانه‌وه‌یه‌ی له‌ پۆستی یاریده‌ده‌ری رِاهێنه‌ری له‌ ده‌سته‌ی راهێنه‌رانی یانه‌ى هه‌ولێر به‌وه‌ ناوده‌بات كه‌ عه‌داله‌ت نه‌ماوه‌ له‌ یانه‌ى هه‌ولێر به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی كابتن مه‌جید وای پێ باشتره‌ كه‌ ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ى خزمه‌تێكی زۆری یانه‌ی هه‌ولێرى كرد و له‌ هه‌ر كاتێكی ته‌نگانه‌دا یانه‌ى هه‌ولێری له‌سه‌ر ده‌ست راگرتووه‌ و به‌تایبه‌تی ئه‌و كاتانه‌ى كه‌ یانه‌ی هه‌ولێر بێ رِاهێنه‌ر بووه‌ ساڵی رابردووش به‌هه‌مان شێوه‌ كاتێك ئه‌كره‌م سه‌لمان له‌ پۆسته‌كه‌ى دوور خرایه‌وه‌ یانه‌ى هه‌ولێر به‌بێ رِاهێنه‌ر بوو كابتن مه‌جید به‌ سه‌ركه‌وتوویی توانی چه‌ند بردنه‌وه‌یه‌ك بۆ یانه‌ى هه‌ولێر تۆمار بكات تاوه‌كو رِاهێنه‌ر ئه‌یوب ئه‌دیشۆ گه‌شت به‌ شاری هه‌ولێر و پۆستی رِاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ى هه‌ولێری وه‌رگرت كابتن مه‌جید خاوه‌نی چه‌ند برِوانامه‌یه‌كی نێو ده‌وڵه‌تیه‌ و برِوانامه‌ی دكتۆرای به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ تۆپی پێ له‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین له‌ كۆڵیژی په‌رورده‌ى وه‌رزشی له‌ هه‌ولێر وه‌خاوه‌ن برِاوانامه‌ى جۆری (C) له‌سه‌ر ئاستی ئاسیادا و وه‌ له‌ ساڵی 2004 له‌ له‌نده‌ن برِوانامه‌ى نیو ده‌وڵه‌تی وه‌رگرتووه‌ له‌ بواری پێكانی وه‌رزی له‌سه‌ر ده‌ستی پسپۆرانی ئه‌ڵمانی و له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان نیردراوه‌ بۆ ئه‌و خوله‌ وه‌هه‌روه‌ها برِوانامه‌ى رِاهێنه‌ری گۆڵپارێزی به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ ساڵی 1999 به‌سه‌رپه‌شتی یه‌كێتی تۆپی پێی عیراقی وچه‌نده‌ها برِوانامه‌ى دیكه‌یشی به‌ ده‌ست هێناوه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی تۆپی پێی عیراقی له‌ ساڵانی 2001 و 2002 له‌ بواری مه‌شق و رِاهێنان كابتن مه‌جید تاوه‌كو ئێستا كاره‌كانی به‌سه‌ر كه‌وتوویی ئه‌نجام داوه‌ و ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ى ده‌بێته‌ زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌ بۆ یانه‌ى هه‌ولێر و ده‌ره‌نجامێكی نێگه‌تیڤیانه‌ى لىَ ده‌بێته‌وه‌[/size]

ف.ب