ئەمشەو لە یاری لوتکەی هەفتەی چواردەی خولی ئیسپانیدا . لە یاری دێربی شاری مەدرید لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید درێژەی بە سەرکەوتنە لە بن نەهاتووەکانی دا و نۆیەم سەرکەوتنی لەسەریەکی بەدەست هێنا .
یارییەکە بە سەرەتایەکی بەهێز دەستی پێکرد و ئەتڵەتیکۆ بە ئاستێکی بەرزەوە هاتە ناو یاریگا . هەردوولا بە پلانی هێرش بردن یارییان دەکرد و تاوەکو لە یەکێک لە هێرشەکاندا ئەلتەلتی لە ڕێگای ئادریان لە خولەکی ١٥ توانی گۆڵی پێشکەوتن تۆماربکات و ڕیاڵ تووشی سەرسامی بکات .
دوای ئەو گۆڵە لە خولەکی٢٢ ناوبژیوان فاوڵێکی بۆ کەریم بن زیمە گرت لەناوچەی سزا و گۆڵپارێز کۆرتوای بە کارتی سوور کردە دەرەوە . بەمەش ڕیاڵ توانی لە ڕێگای کریستیانۆ ڕۆناڵدۆوە گۆڵی بەرامبەر تۆماربکات و سوود لە کەمی یاریزانانی یانەی میوان ببینێت لەو ماوە درێژەی یارییەکە کە مابوو . نیوەی یەکەمی یارییەکە بە چەندین فاوڵ و توندوتیژییەوە بەکۆتاهات .
لە سەرەتای نیوەی دووەمدا ئەنخل دی ماریا لە پاسێکی ڕۆناڵدۆ لە خولەکی ٤٩ ـدا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ مێرەنگی تۆمارکرد . پاش ئەم گۆڵە ئەتلەتی کاردانەوەیەکی ئەوتۆیان نەبوو ، لە بەرامبەردا ڕیاڵ باشتر دەبینرا و گۆنزالۆ هیگواین کە لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا جێگای دی ماریای گرتەوە لە خولەکی ٦٥ گۆڵی سێهەمی تۆمارکرد . دوای ئەو گۆڵە ڕۆخی بلانکۆس بە تەواوی دەستبەرداری یارییەکە بوون و بە پێچەوانەی نیوەی یەکەم هیچ مەترسییەکیان لەسەر گۆڵی ئیکەر کاسیاس دروست نەکرد .. پاشان لە خولەکی ٨٢ ناوبژیوان دووبارە لێدانیکی سزای بۆ ڕیاڵ هەژمارکرد و یاریزانێکی ئەتلەتی بە کارتی سوور کردە دەرەوە . کارتە سوورەکە دژی دیگۆ گۆدین بوو ، لێدانە سزاکەش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ جێبەجێی کرد و گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی یانەکەی تۆمارکرد . دواتر یارییەکە هەر بەو ئەنجامە و بە سەرکەوتنێکی دیکەی ڕیاڵ مەدرید بەکۆتاهات .
بەم شێوەیە ڕیاڵ مەدرید پارێزگاری لە پێشەنگی خولەکە کرد تاوەکو هەفتەی داهاتوو ، ئەتلەتیکۆش کێشەکانی زیاتر بوون و ئەگەری ئەوە هەیە دابەزێت بۆ پلەی دوانزەیەم .
ماوە بڵێین ئەتڵەتیکۆ لەوەتەی ساڵی ١٩٩٩ هیچ سەرکەوتنێکی بەسەر ڕیاڵ مەدرید بەدەست نەهێناوە و ڕیاڵیش لە سەدەی ٢١ خراپترین ئەنجامی بەرامبەر ئەتلەتی بەرامبەربوون بووە .
سهرچاوه ياريگا