دهستهکانت خۆش بێت سهوسهن خانم ، ههر بژیت.
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » روونکردنەوەی فەرمودەیەکی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم...! » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
دهستهکانت خۆش بێت سهوسهن خانم ، ههر بژیت.
دةستت خؤش بيت بابةتةكانت بةسودن بةراستى.
xwa padashtt bdatawa
[center][size=24]روونکردنەوەی فەرمودەیەکی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم
بسم اللە الرحمن الرحیم
قال رسول اللە صلی اللە علیە وسلم : (الإيمان بضع و ستون أو بضع و سبعون شعبة
أفضلها لا إله إلا الله ، و أدناها إماطة الأذى عن الطريق
و الحياء شعبة من الإيمان)
واتە : ئیمان شەست و ئەوەندە یان حەفتاو ئەوەندە بەشە ،
گەورەترینیان وتنی شایەتومانە ، بچوکترینیان لابردنی کۆسپێکە لەسەر رێگایەک
شەرم و حەیا بەشێکە لە ئیمان.
.........................
لاالە الا اللە : گەورەترین بەشی ئیمانەو بەهۆی ئەم وشەیەوە خەلک بڕوادار ئەبێت
هەروەها یەکێکە لە (ارکان الاسلام) ، لاالەالااللە وشەیەکە قورستر و سەنگینترە
لە ئاسمانەکان و زەوی چونکە وشەی یەکتاپەرستییە ،
بەڵام لەگەڵ فەزڵ و گەورەیی ئەم وشەیە
دەبێت بزانین کە ئەم وشەیە کلیلی چونە بەهەشتە و نابێت ئەم کلیلە بشکێنین !
کەواتە زۆر کەس هەڵە تێگەیشتووە کە نە نوێژ دەکات و نە زەکات دەدات و نە هیچ
واجبێک جێ بەجێ دەکات و هەروەها دوژمنێکی سەرسەختی موسڵمانانیشە و
نەصرانی و یەهوودی لە موسڵمانان خۆشتر دەوێت کەچی دەڵێت مادام ئەڵێم
لاالە الا اللە ئەوە کەس نابێت پێم بڵێت تۆ گومرایت و بێ دینیت و جەهەنەمیت !
لاالە الا اللە : یەقینی دڵی دەوێت
لاالە الا اللە : سەلماندنی زوبانی دەوێت
لاالە الا اللە : پەیڕەو و کرداری دەوێت
لاالە الا اللە : مانای ١_ نەفی (رەتکردنەوە) : آ_هەموو ئەو شتانەی کە
خۆیان بە خوا دەزانن
ب_ هەموو ئەو کەسانەی کە پەیرەوی قورئان ناکەن
ج_ هەموو ئەو شتانەی کە بە قەدەر خوا خۆشتدەوێن و کراون بە هاوبەش
لەگەل خوای گەورە
٢_ دانپیانان (اثبات) : واتە دانپیانان بەوەی کە تەنها خوایەک هەیە کە شایەستەی
پەرستن بێت و دەسەڵاتیشی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە...
لابردنی کۆسپ و ناخۆشی لەسەر رێگای خەڵک :
لەوانەیە زۆر کردەوە هەیە کە بە کەمی بزانین بەڵام لای خوای گەورە زۆر
گەورە و گرانە ، زۆر کەس بە سەدەقەکردنی تەنها دەنکە خورمایەک دەچنە بەهەشتەوە
شەرم و حەیا : هەروەها پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم فەرموویەتی کە هەموو
ئاینێک رەوشتی خۆی هەیە ، رەوشتی ئیسلامیش شەرم کردنە
هەروەها فەرموویەتی : شەرم کردن تەنها خێر و چاکە لەدوای خۆی دەهێنێت
شەرم زۆر گرنگە بەڵام بەداخەوە هەندێک کەس وادەزانن کە شەرم و حەیا
تەنها بۆ ئافرەتان جوانە و شایستەیە !
یەکێک لە ڕەوشتە هەرەدیارەکانی پێغەمبەر صلی اللە علیە و سلم ئەوە
بوو کە زۆر شەرمن بوو ، بەڵام بۆ وتنی حەق و راستی و بەیانکردنی
شەریعەت ئەوە شەرمی نەکردووە و هەردەم ڕاستی بەیان کردووە ،
(عمران) جاریک فەرموودەیەکی خوێندەوە و ووتی : پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم
فەرموویەتی : شەرم کردن تەنها چاکە و خێری بەدواوەیە و هەمووی خێرە .
پیاوێک لەوێ بوو وتی : ئەی (عمران) ئێمە لە حیکمەت و شارەزایی و
تەجروبەمان دەزانین کە هەندێک جار شەرم بکەیت مافت دەخورێت !
چون شەرم کردن هەمووی باشە و خێرە؟
عمرانیش فەرموودەکەی دووبارە کردەوە ، کابراش دووبارە قسەکەی کردەوە !
تا (عمران) زۆر تورە بوو وتی : کابرا ئەوە دەڵێم پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم
دەفەرموێت : شەرم هەمووی خێرە ، تۆش هەر قسەی خۆت دەکەی !!؟
عمران ئەوەندە لە پیاوەکە تورەبوو ئەو کەسانەی لەوێ بوون وتیان:
عمران ، راوەستە ئەمەش دۆست و هاوڕێی ئێمەیە !
----------------------------------------------------------------------
( ولو انهم اذ ظلمو أنفسهم جاءوك فاستغفرو الله واستغفر لهم الرسول لوجدو الله توابا رحيما)
وقد أتيتك مستغفرا من ذنوبي مستشفعا بك الى ربي
فأسألك يارب أن توجب لي المغفرة
كما أوجبتها لمن أتاه في حياته
اللهم أجعله اول الشافعين،وأنجح السائلين،وأكرم الأخرين و الأولين ، برحمتك يا ارحم الراحمين
اللهم صل على سيدنا محمد الفاتح لما اغلق والخاتم لما سبق ناصر الحق بالحق والهادي الى صراطك المستقيم وعلى آله حق قدره ومقداره العظيم
لێره نیه
[/size][/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » روونکردنەوەی فەرمودەیەکی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم...! » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]