دهستهکانت خۆش بێت کاکه جێگر بابهتێی جوانه.
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » قەرزكردن بەمەستی نەدانەوەی » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
دهستهکانت خۆش بێت کاکه جێگر بابهتێی جوانه.
هەركەسێ قەرز بكات لە خەڵكیو نیەتی دانەوەی هەبێ، ئەوا خودا بۆی دەداتەوەو كاری بۆ ئاسان دەكات، وە هەركەس قەرز بكاتو مەبەستی خواردنی بێو نەیداتەوە، ئەوا خوای پەروەردگار ماڵەكەی لەناو دەبات »
زۆر ڕاستە دەستت خۆش خوای گەورە جەزای خێرت بداتەوە
[size=24]دهستهكانت خۆش ماندونهبی[/size]
ده ست خوش برام
[size=16]حەقو مافی بەندەكان لای خوای پەروەردگار زۆر گەورە و گرانە، زۆر جار بە تەوبەكردن حەقو مافی خودای لەسەر ئینسان لادەچێتو تاوانەكەی لە ئەستۆ دەردەچێ، بەڵام حەقو مافی خەڵكی هیچ ڕێگە چارەیەكو دەروازەیەك نی یە بۆ ڕزگاربوون لێ ی تەنها گێڕانەوەی حەقو مافەكەی نەبێ، بۆیە پێویستە كەمتەرخەمی نەكرێ لە دانەوەی مافی خەڵكی پێش ئەوەی ڕۆژێك بێتەپێش كە بەدینارو درهەم نادرێتەوەو چارەسەری ناكرێ، بەڵكو بە چاكەو خراپە حەقو ماف دەدرێتەوە.
خوای گەورە دەفەرمووێ: [ إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَنْ تُؤَدُّوا الأَمَانَاتِ إِلَى أَهْلِهَا] النساء: ٥٨.واتە: « خودا فەرمانی پێتان كردووە كە هەموو ئەمانەت و سپاردەیەك بدەنەوە دەستی خاوەنەكانیان ».
جا یەكێك لەو كارانەی لە ناو كۆمەڵگادا بڵاوە بە ئاسان زانینی قەرزكردنە، وە هەندێ كەس قەرز ناكەن لە بەر پێویستی ومحتاجی، بەڵكو خۆیان قەرزاربار دەكەن بۆ شتی سادە، چونكە حەزی بەگەورە كردن و فراوان كردنی ماڵەو حەزی بە مونافەسەكردنی خەڵكانی ترە لە تازەكردنەوەی سەیارە و خانوو ماڵ و، خۆی قەرزاربار دەكات بۆ كەرەستە لەناوچووەكانی دونیاو خۆشی یە بڕاوەكانی ئەم ژیانە، وە زۆر كەس دەكەوێتە ناو كڕینو فرۆشتنی قیستەوە كە زۆرێك لەوكڕین و فرۆشتنانەی خاڵی نی یە لەحەرامو شوبهەی تێدایە.
كەم تەرخەمی كردن لە دانەوەی قەرزو گوێ پێ نەدانی سەردەكێشێ بۆ دواخستنی دانەوەیو دەستی بەدەستی پێ كردنی خاوەن قەرز یان پەل دەكێشێ بۆ فەوتاندن و لەناوبردنی ماڵی خەڵكیو لەكیس دانی.
وە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ووریایی داوە لە پاشە ڕۆژی ئەم كارەو دەفەرمووێ:« مَنْ أَخَذَ أَمْوَالَ النَّاسِ يُڕيدُ أَدَاءَهَا أَدَّى اللَّهُ عَنْهُ وَمَنْ أَخَذَ يُڕيدُ إِتْلَافَهَا أَتْلَفَهُ اللَّهُ ». رواه البخاري انظر فتح الباري 5/54.
واتە: « هەركەسێ قەرز بكات لە خەڵكیو نیەتی دانەوەی هەبێ، ئەوا خودا بۆی دەداتەوەو كاری بۆ ئاسان دەكات، وە هەركەس قەرز بكاتو مەبەستی خواردنی بێو نەیداتەوە، ئەوا خوای پەروەردگار ماڵەكەی لەناو دەبات »
خەڵكی زۆر كەم تەرخەمن دەربارەی قەرزكردنو دانەوەیو بە شتێكی سادەو ساكاری دادەنێنو گوێ ی پێ نادەن، بەڵام لەلای خوای گەورە كارێكی زۆر قورس وگرانە، تەنانەت شەهید لەگەڵ ئەو تابیەتمەندیە گەورەیەو ئەو پاداشتە زۆر فراوانو پلەو پایە بەرزەی كەپێی دراوە، بەڵام ڕزگاری نابێ لەو قەرزەی وا لە گەردنیەتی.
بەڵگە بۆ ئەمەش پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێ:«وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ لَوْ أَنَّ رَجُلًا قُتِلَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ثُمَّ أُحْيِيَ ثُمَّ قُتِلَ ثُمَّ أُحْيِيَ ثُمَّ قُتِلَ وَعَلَيْهِ دَيْنٌ مَا دَخَلَ الْجَنَّةَ حَتَّى يُقْضَى عَنْهُ دَيْنُهُ». رواه النسائي انظر المجتبى 7/314 وهو في صحيح الجامع 3594
واتە: «سوێندبێ بەو خودایەی كە گیانی منی بەدەستە ئەگەر پیاوێك لەپێناوی خودا شەهیدبێ، پاشان زیندو بكرێتەوە پاشان شەهید بێ، پاشان زیندو بكرێتەوەو پاشان شەهید بێ، قەرزی لەسەربێ، ئەوا ناچێتە بەهەشتەوە هەتا قەرزەكەی بۆ نەدرێتەوە»
ئایا ئەو كەسانەی گوێ بەقەرز كردنو قەرز دانەوە نادەن دوای بیستنی ئەمەش دەست بەردار نابنو بەخۆیاندا ناچنەوەو پەشیمان نابنەوەو ناگەڕێنەوە؟!!
[/size]
[size=24]ba8.org[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » قەرزكردن بەمەستی نەدانەوەی » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]