تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

7

شه‌ یدا نووسی:

[size=24]ده‌ سته‌ كانت خۆش شتێكی زۆر جوانه‌هیوادارم بخوێنرێته‌وه‌ جێ به‌جێ بكرێت [/size]

6

Rausht Hawlery نووسی:

شتێکی باشه‌ ئه‌گه‌ر بکرێت به‌ ده‌نگدان من ده‌نگی بۆ ده‌ده‌م

بابه‌تێکی جوانت هه‌ڵبژارده‌وه‌

ده‌ست خۆش.

5

[size=16]به‌ڕای من له‌م کاته‌دا نا به‌ڵام له‌ داهاتوودا پێویست ده‌کات ، ده‌ستی کاک هیوا خۆش بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ و ده‌ستی تۆش خۆش بۆ دانانی.[/size]

4

شتێکی باشه‌ ئه‌گه‌ر بکرێت به‌ ده‌نگدان من ده‌نگی بۆ ده‌ده‌م

بابه‌تێکی جوانت هه‌ڵبژارده‌وه‌

ده‌ست خۆش.

3

منیش ده‌ڵێم هه‌قی خۆیه‌تی

2

[size=24]ده‌ سته‌ كانت خۆش شتێكی زۆر جوانه‌هیوادارم بخوێنرێته‌وه‌ جێ به‌جێ بكرێت [/size]

1

ناوى سه‌رهه‌نگ شیاوى شه‌قامێكى هه‌ولێر نیه‌؟؟!!!

له‌م وڵاته‌ تانه‌مرین رێز له‌ سه‌رمایه‌كانمان ناگرین، وه‌رزشى هه‌ولێر تا هه‌تایه‌ ده‌بێت مه‌منونى یه‌كێك له‌سه‌رامایه‌كانى بێت، ئه‌ویش گۆڵچى لێهاتوو سه‌رهه‌نگ موحسینه‌، ئه‌و گۆڵچیه‌یى ئه‌ندازیارى سه‌ركه‌وتنه‌كانى یانه‌ى هه‌ولێربوو له‌ زۆربه‌ى پاڵه‌وانێتیه‌كانى عێراقدا، ئه‌و پاڵه‌وانێتیانه‌ى كه‌ هه‌ولێرو شارى هه‌ولێرو یانه‌ى هه‌ولێرو هانده‌ران‌و هه‌وادارنى تۆپى پێ له‌هه‌ولێر شانازى پێوه‌ده‌كه‌ن.
له‌زۆربه‌ى یاریه‌كانى كۆتایى خولى عێراق ئاماده‌بووین، هه‌مووجار ئه‌م گۆڵچیه‌ رویه‌كى جوانى كوردى له‌ریزى یانه‌ى هه‌ولێر لێوان لێو له‌یاریزانى عه‌ره‌بى نیشانداوه‌، پێكه‌نینه‌ تیمساح ئاساكه‌ى سامال سه‌عیدى ناو یاریگاى شه‌عبمان بیرناچێته‌وه‌ كه‌ ده‌یوت ئێمه‌ هه‌موو عه‌ره‌بین ته‌نها گۆڵچیه‌كه‌مان كورده‌.
هه‌ر ئه‌م گۆڵچیه‌بوو به‌رگه‌ى ئه‌و هه‌موو زوڵمه‌ى عیماد هاشم‌و هاوشێوه‌كانى گرت كه‌ راهێنه‌رى گۆڵچیه‌كانى یانه‌ى هه‌ولێربوو، ده‌مان زانى‌و ده‌مان بینى‌و ده‌مانبیست كه‌ سه‌رهه‌نگ لێوه‌شاوه‌ترین گۆڵچیى بوه‌‌و به‌یه‌ده‌گ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه‌، وێڕاى دژایه‌تى كردنى ده‌رونى، له‌ یاریكردنیشدا سته‌میان لێده‌كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا سه‌رهه‌نگ بڕیاریدا بێ به‌رامبه‌ر له‌سه‌ر كاغه‌زى سپى بۆند بۆیانه‌ى هه‌ولێر نوێ بكاته‌وه‌!!
پرسارێك له‌خۆمان بكه‌ین، ئایا هیچ یانه‌یه‌كى تر نیه‌ بیه‌وێت بۆند له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڵچیه‌ بكات له‌ عێراقدا؟ بێگومان هه‌یه‌، چونكه‌ گۆڵچیه‌ك گه‌یشتبێـه‌ ئاستى عێراق سیناریۆى سه‌ركه‌وتنى یانه‌كه‌ى له‌پاڵه‌وانێتى گه‌وره‌ى عێراقى‌و عه‌ره‌بى گێڕابێت، چۆن چاوى ده‌ره‌وه‌ى له‌سه‌ر نیه‌؟ به‌ڵام ئه‌م گۆڵچیه‌ پشتى له‌پاره‌و ماڵ كردو شارى هه‌ولێرو خزمه‌تكردن به‌قه‌ڵاى هه‌ڵبژارد.
پێویسته‌ پارێزگارى هه‌ولێرو ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌م شاره‌ رێزى زیاتر له‌م گۆڵچیه‌ بگرن، له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ پێشنیار ده‌كه‌ین پاركێك یان شه‌قامێكى پایته‌ختى كوردستان به‌ناوى ئه‌م گۆڵچیه‌وه‌ ناو بنرێت، تا ئێمه‌ش وه‌ك وڵاتان به‌زیندویى رێز له‌ سه‌رمایه‌‌و پاڵه‌وانانمان بگرین.


هیوا مه‌لا قادر