بهو هيواين سهرکهوتن يانهکهمان
دهست خۆش بێت.
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » هەولێر یەكەم كاروانى یارییەكانى یەكەتیی ئاسیا لە یاریگەى خۆى دەست پێ دەكا » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
بهو هيواين سهرکهوتن يانهکهمان
دهست خۆش بێت.
بهو هيواين سهرکهوتن يانهکهمان
دهست خۆش بێت.
(ئاكانیوز) ـ یانەى هەولێر كاروانى یارییەكانى جامی یەكەتیی ئاسیا لە یاریگەى فرەنسۆ هەریری لە هەولێر دەست پێ دەكا و لە دەسپێكی پاڵەوانیەتییەكەدا مێوانداریی یانەى كازمەى كوێتی دەكا.
یانەى هەولێرى دووەمى وەرزی رابردووى عێراق لە سێیەم بەشداركری لەو پاڵەوانیەتییەدا لە كۆمەڵەى دووەم، شانبەشانى یانەكانى كازمەی كوێت، ئیست بەنگالی هیندستان، عرووبەى عومانى یاری دەكا.
یانەى تۆپی پێی هەولێر دەسپێكی یارییەكانى خۆى لەو پاڵەوانیەتییەدا لە 6ى ئادار/مارسی داهاتوو بەمێوانداریكردنى یانەى كازمەى كوێتی لە یاریگەى فرەنسۆ هەریری دەست پێ دەكا.
هەروەها لە یاریی دووەمیدا لە 20ى هەمان مانگ لە یاریگەى عەلی موحسین لە یەمەن رووبەڕووی یانەى عرووبە دەبێتەوە، پاشان لە 4ى نیسان/ئەپریلی 2012 لە هیندستان لە یاریگەى ست لاكى دەبێتە مێوانى یانەى ئیست بەنگالی هیندستانى.
لە یارییەكانى گەڕانەوەدا لە12ى نیسان/ئەپریلی داهاتوو لە یاریگەى فرەنسۆ هەریری مێوانداری یانەى ئیست بەنگالی هیندستانى دەكات، رۆژى 20ى هەمان مانگ بەرەو كوێت گەشت دەكا و لە یاریگەى یانەى كازمە دەبێتە مێوانى خاوەن یاریگە.
دوایین یاریی یانەى هەولێر 9ى حوزەیران/مایۆى 2012 دەبێ لە یاریگەى فرەنسۆ هەریری مێوانداری یانەى عرووبەى یەمەنی دەكا.
دەوترێ یەكەم و دووەمى هەر كۆمەڵەیەك لە 8 كۆمەڵەكانى پاڵەوانیەتیی یەكەتیی ئاسیا بۆ قۆناخى 16 سەردەكەون.
ساڵی رابردوو یانەى هەولێر لە قۆناخى پێش كۆتاى پاش دۆڕاندنى بەرامبەر یانەى كوێت دەركرا.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » هەولێر یەكەم كاروانى یارییەكانى یەكەتیی ئاسیا لە یاریگەى خۆى دەست پێ دەكا » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]