[size=24]ده ستهكانت خۆش برا[/size]
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » دۆزینەوەی هەسارەیەكی هاوشێوەی زەوی » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
[size=24]ده ستهكانت خۆش برا[/size]
[size=24]ده ستهكانت خۆش برا[/size]
(PNA) - تەلیسكۆبێكی سەر بە ئاژانسی ناسای ئەمەریكی توانی هەسارەیەكی هاوشێوەی هەسارەی زەوی بدۆزێتەوە كە لێكچوونی لە زەوی لە هەموو هەسارەیەكی تر زیاترە بە شێوەیەك كە پێشبینی دەكرێ ئەو هەسارە نوێیە لە داهاتوودا ببێتە زەوی دووەمی مرۆڤ.
هەسارەی كبلەر 22 بی كە تەلیسكۆبی كبلەر دۆزیویەتییەوە ئاو و سەوزایی لەسەرە و ناوەندی پلەی گەرمای 22 پلەی سەدییە، هەروەها رووپۆشێكی گەردوونی چواردەوری هەسارەكەی گرتووە، بەڵام جمكەكەی زەوی 600 ساڵی تیشكی لە زەوییەوە دوورە.
هەسارە نوێیەكە كە درێژایی ساڵێكی 290 رۆژە بەر لە دوو ساڵ هەستی پێكراوە و زاناكانی ئاژانسی گەردوونناسی ئەمەریكا (ناسا) دەڵێن ئەو هەسارەیە شیاوترین شوێنە بۆ ژیانی مرۆڤ تا ئێستا دۆزرابێتەوە.
لە بنەما سەرەكییەكانی هەر هەسارەیەك بۆ ئەوەی بۆ ژیانی مرۆڤ بگونجێت ئەوەیە كە لە هەسارەی سەرەكیی خۆیەوە دوورییەكی گونجاوی هەبێت، بە شێوەیەك سەرما و گەرمای گونجاو بێت بۆ مرۆڤ.
بیل بۆرۆكی لە سەنتەری ئەیمس بۆ توێژینەوەكانی ناسا گوتی دۆزینەوە نوێیەكان دووپاتی دەكەنەوە كە هەسارەی كلیبەر 22 بی هەسارەیەكی گونجاوە بۆ ژیان.
هەروەها گوتیان دڵنیاین لەوەی هەسارەكە دەكەوێتە جێگەیەكەوە پێوانەكانی ژیانی ئاسایی تێدایە و پلەی گەرمای سەر رووی خۆشە.
تا ئێستا تەنیا 3 هەسارە لە دەرەوەی كۆمەڵەی خۆر دۆزراونەتەوە كە زاناكان دەڵێن مرۆڤ دەتوانێ لە داهاتوودا بۆ ژیان لەسەریان بەكاریان بهێنێت.
گەردوونناسە فەرەنسییەكان لە ئایابی رابردوودا هەسارەی گلیس 581 دییان دۆزییەوە كە تەنیا 20 ساڵی تیشكی لە زەوییەوە دوورە و هاوشێوەی زەوییە و سەر بە كۆمەڵەیەكە لە6 هەسارە پێكهاتووە.
لە ئابی رابردووشدا تیمێكی گەردوونناسی سویسری توانییان هەسارەیەك بدۆزنەوە بە ناوی ئێچ دی 85512 كە 36 ساڵی تیشكی لە زەوییەوە دوورە و پێدەچێ بۆ ژیان گونجاو بێت.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » دۆزینەوەی هەسارەیەكی هاوشێوەی زەوی » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]