تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

12

زؤر جوانة دةست خؤش جوانة

11

جوانة دةستت خؤش بيت

10

HARMAN21 نووسی:

Dastaknt Xosh Xatw Maryam Har Bzhi

supas
tosh  har bminae  boman

9

Dastaknt Xosh Xatw Maryam Har Bzhi

8

ياسين نووسی:

شیعرێکی تا بڵێی خۆش و پڕ مانایە
ئەگەر بەهەڵە دانەچووبم وابزانم ئەم شیعرە هی شاعیری بەتوانا ڕەنج سەنگاوییە

ranga  wa  bett

7

شیعرێکی تا بڵێی خۆش و پڕ مانایە
ئەگەر بەهەڵە دانەچووبم وابزانم ئەم شیعرە هی شاعیری بەتوانا ڕەنج سەنگاوییە

6

LaReN نووسی:

مه‌ریه‌م ده‌ست خۆش شیعرێکی زۆر جوانه‌

سؤباس خوشكى

5

مه‌ریه‌م ده‌ست خۆش شیعرێکی زۆر جوانه‌

4

سه‌هه‌ند نووسی:

خاتوو مه‌ریه‌م ده‌ست خۆش شیعرێکی زۆر جوانه‌ ،
خۆزگه‌ ناوی نوسه‌ره‌که‌یشت ده‌نوسی.

سؤباس براكةم
واللة خوشم نةمزانيوة ئةكينة دامئةنا

3

خاتوو مه‌ریه‌م ده‌ست خۆش شیعرێکی زۆر جوانه‌ ،
خۆزگه‌ ناوی نوسه‌ره‌که‌یشت ده‌نوسی.

2

هه‌ڵبژاردنێکی ناوازه‌یه‌ !!
ده‌سته‌کانت خۆش بێت گیان .

1

[size=16][center]ئەوە تۆ هەرگیز گریاوى
بە هەنسکی گریانەوە..هةركيز شةوان
خەیاڵێک سەری لێیاوی؟!
...
ئەوە هەرگیزد ڵت ورکی کەسێکی دووری لێ گرتووی؟
هەستت کردووە تەنیایت و
لەتاوانا فرمێسکی خۆت ماچێکی ڕوومەتی کردووی؟!

خۆشەویستم ئەوە هەرگیز تۆ بۆ نوسینی نامەیەک
بەدیار لاپەڕەیەکەوە ڕاکشاوی؟!
وەک ئەستێرە..
بۆلای هیچ کەسێک کشاوی؟

ئەوە هەرگیز چیرۆکی خەیاڵیت دروست کردووە..
دڵی خۆتی پێخۆش بکەی؟!
... هێندە ئازارت چەشتووە لە تاوانا
ئاواتێکت سەرخۆش بکەی؟

ئەی ئاخۆ ئاواتت هەیە؟!
تۆش وەکوو من ئەوینێک دڵت لێبەرێ..
لەو ڕێیە نەجاتت هەیە؟

ئەی لەبارەی ئەوینەوە
ئاخۆ شتێکت بیستووە؟!
مامۆستایەک پێی نەوتووی..
مەم چەن زینی خۆشویستووە؟!

ئەوە هەرگیز دنیات لێبووە بەکەسێ.
لەتاو جوانی ئەو دنیایە
بەیانیان لە خەوی شیرین
دڵت لەپێش خۆت هەڵبسێ؟!

تۆ سپێدان هیچ جارێ لەخەو هەستاوی و
... شەونمی بەهارت دیوە؟
بەیادی گریانێکی خۆت..
پەڕەی گوڵێکت سڕیوە؟

تۆ قەت چەترەکەت لا ئەبەی
بۆ ئەوەی ماچت کا باران؟!
تۆ هەست بە ڕابردوو ئەکەی..
ئەتگرێنێ یادی جاران؟

ئەوە هەرگیز بە گەردوونێ خەیاڵەوە
هیچ شەقامێک بۆ ماڵەوە ئەبەیتەوە؟
کە گوێت لە زەنگی دەرگا بێت
بە پڕتاوێ ئەڕۆی دەرگا ئەیکەیتەوە؟

ئەشڵەژێی گەر ئەو نەبوو؟
تۆ بیری ئەستێرە بکەی..
تێر بۆی ئەگریت گەر شەو نەبوو؟!!

ئەوە تۆ هەرگیز هەناسەت بووە بە ئاهێکی قوڵ و
لە سینەت هاتۆتە دەرێ؟
ئەوە چی ئەڵێی بەکەسێ بۆ ئەوەی دنیای خۆشبوێ..
بەس ئەوینی تۆ شک بەرێ؟!

باشە، ئەگەر کەسێک هەبێ بۆتۆ وابێ..
هەموو ڕۆژێ لە ڕێگاکەتا ڕوابێ..

کەسێ لە سەرەمەرگا بێ..
بتوانی زیندووی کەیتەوە..
بۆ ژیان بدات لە دەرگات
ئەتوانی لێی نەکەیتەوە؟[/center][/size]