دةستت خؤش بيت من ئةمةم دةزانى ... سةركةوتووبى
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » حوكمی مەسحكردن لەسەر خوف و گۆرەویدا چیە ؟ » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
دةستت خؤش بيت من ئةمةم دةزانى ... سةركةوتووبى
من نهمدهزانی مهسحیش دروسته له کاتی دهست نوێژ ههڵگرتن
بابهتێکی به سود بوو دهستت خۆش بیت براکهم
خوا خێرت بنوسێت
اعز الله اليك بردةوام ريزت هةية كارى بئ بكة سوننةتيكى كةورةية.
دةست خوش خوا جةزاى خيرت باتةوة
زور بة سود بوو برام
سوباست دةكةم هيوادارم سوود مةند بيت.
من نهمدهزانی مهسحیش دروسته له کاتی دهست نوێژ ههڵگرتن
بابهتێکی به سود بوو دهستت خۆش بیت براکهم
خوا خێرت بنوسێت
دةست خوش خوا جةزاى خيرت باتةوة
زور بة سود بوو برام
حوكمی مەسحكردن لەسەر خوف و گۆرەویدا چیە ؟ و بەڵگەی دروستی (مشروعیە) ی ئەم مەسحكردنە لە قورئان و سوننەتدا چیە ؟
وەڵام: دەستهێنان بەسەریاندا لە سوننەتی پێغەمبەری خوادا صلى الله عليه وسلم هاتووە و سەلمێنراوە، بۆیە دەستهێنان بەسەریاندا باشترە لە داكەندنیان بە بەراوردكردنی لە گەڵ پێ شۆردندا، وە بەڵگەی ئەوەش فەرموودەكەی (المغیرة) ەی كوڕی (شعبة) ەیە رضي الله عنه كە لە پێغەمبەری خواوە صلى الله عليه وسلم دەیگێڕێتەوە كە: پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەست نوێژی گرت، (المغیرە) دەڵێت: دانەویمەوە بۆ ئەوەی خوفەكانی داكەنم پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمووی: وازیان لێ بێنە، چونكە من بەدەست نوێژەوە لە پێم كردوون، و دەستی بە سەریاندا هێنا (متفق عليه).
وە دروستی دەستهێنان بەسەر خوففدا لە قورئان و لە سوننەتی پێغەمبەری خوادا صلى الله عليه وسلم جێگیرە:
لـە قورئـاندا: لـە ئـەو ئایەتە پیرۆزەدا هاتووە كە خوای گەورە دەفەرمووێت: [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلاةِ فاغْسِلُواْ وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُواْ بِرُؤُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَينِ ] (سورة المائدة: 6)، چونكە لەم بەشەی ئایەتەكە كە ووشەی [أَرْجُلَكُمْ ] دوو خوێندنەوەی حەوتی هەیە لە پێغەمبەری خواوە صلى الله عليه وسلم یەكێكیان: [أَرْجُلَكُمْ ] ە بە (منصوب) ی كە (عطف) كراوەتە سەر ووشەی [ وُجُوهَكُمْ ] بەم پێیە پێكان دەشۆرین.
دووەمیشیان: [أَرْجُلَكُمْ ] بە (مجرور) ی كە (عطف) كراوەتە سەر ووشەی [ ِرُؤُوسِكُمْ ] بەم پێیە پێكان دەستیان بەسەردا دەهێنرێت.
وە ئەوەی ئاشكرایە (پێكان) بشۆرێت یان دەستی بەسەردا بهێنرێت هەردووكیان هـــەر سوننەتن، چونكە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئەگەر پێكانی ڕووت ببایە (واتە هیچی لە پێ نەبووبێت) ئەوا دەیشۆردن، و ئەگەر داپۆشراوبایەن بە خوففەكان ئەو كاتە دەستی بەسەردا دەهێنان.
بەڵام بەڵگەی سوننەت لەسەر ئەوە ئەوەیە كە لەم بارەیەوە لەسوننەتدا بە شێوەیەكی (متواتر) هاتووە لە پێغەمبەری خواوە صلى الله عليه وسلم پێشەوا (أحمد) خوای لێ ڕازی بێت دەفـەرمووێت: هیچ شتێك لـــە دڵمـدا نیـە دەربــــارەی دەستهێنان (المسح) چونكە چل فەرموودەی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم و هاوەڵانی لەسەرە، وە ئەوەی لەم بارەیەوە باس دەكرێت هونراوەی ووتەی شاعیرە كە دەڵێت:
مـما تواتر: حديث من كذب ومـن بنـى لله بيتا وأحتسب
وروؤيـة شفاعــة والحوض ومسـح خفين وهـذى بعض
ئەمە بەڵگەی دەستهێنان بوو لەقورئان و لەسوننەتی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم.
[ ئایا حوكمەكانی مەسحكردن ئافرەتیش دەگرێتەوە وەكو پیاو ؟ وە ئایا هیچ جیاوازییەك هەیە لەمەدا لە نێوانیاندا ؟]
وەڵام: هیچ جیاوازییەك لەمەدا لەنێوان پیاوان و ئافرەتاندا نیە، وە پێویستە ئەم ڕێسایە (القاعدة) بزانێت كە ئەویش ئەمەیە: بنەما وایە كە هەر حوكمێك بۆ پیاوان بوو ئافرەتانیش دەگرێتەوە، وە هەر حوكمێكیش بۆ ئافرەتان بوو پیاوان دەگرێتەوە، مەگەر بەڵگەیەك هەبێت لەسەر جیاوازی حوكمەكانیان.
لة بةهةشت وةركيراوة.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » حوكمی مەسحكردن لەسەر خوف و گۆرەویدا چیە ؟ » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]