تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

ڕیبێری: بەهۆی ئاینەکەمەوە ئەیانەوێت ناشرینم بکەن : لە میانی دیمانەیەکی دا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی فوتبۆڵی ووڵاتەکەیدا فرانک ڕیبێری فەڕەنسی و یاریزانی یانەی بایرن میونخ ڕایگەیاند کە هەندێ لایەن دەیانەوێت بەهۆی ئەوەی کە موسوڵمانە لەبەرچاوی خەڵکی و جەماوەری تۆپی پێ وێنایەکی خراپی بۆ دروست بکەن و تۆمەتی بۆ هەڵدەبەستن.

ڕیبێری لە ووتەکانیدا ئەوەشی ڕاگەیاند کە ناونانی کوڕەکەی بە (سیف ئیسلام) هیچ پەیوەندیەکی بەوە نیە کە ئەو لە خۆشەویستی بنەماڵەی قەزافی ئەو ناوەی لێنابێت بەڵکو وەک موسوڵمانێک ئەو ناوەی بۆ کوڕەکەی هەڵبژاردوە، بەڵام هەندی کەس دەیانوێت وای ڕابگەیەنن کە من لەبەر کوڕی قەزافی سەرۆکی پێشووی لیبیا ئەو ناوەم لە کوڕەکەم ناوە کە ئەوەش هیچ بنەمایەکی ڕاستی نیە.

لە کۆتای ووتەکانیدا ڕیبێری ووتی ئاینی من ئاینێکی مەزن و ئاینێکی لێبوردەی و میهرەبانیە وە زۆر ئاسایشە کەسێکی فەڕەنسی موسوڵمان بێت زۆریش خۆشحاڵم کە لەسەر دینی ئیسلامم و ژیانم لەو پێناوەدا بەڕێوە دەبەم کە خودا و خەڵکی لە خۆم ڕازی بکەم.

جێگای باسە پێشتریش تۆمەتی دەست درێژی سێکسی بۆ هەریەکە لە ڕیبێری و کەریم بن زیمەی هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید هەڵبەسترا لەلایەن کچێک بەناوی زاهیە بەڵام دادگا پاش لێکۆڵینەوە بڕیاری بێتاوانی هەردوو یاریزانی ڕاگەیاند.