تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

zor supas

4

زۆر جوانن هه‌مووی به‌مانايه‌ و زۆريش ته‌واوه‌

هه‌ر ته‌مه‌ن درێژبيت.

3

supas

2

دةست خوش

1

زةردةخةنه....

ئەگەر دونیا لە زەردەخەنە بێبەشی کردم من بێبەشی ناکەم لە زەردەخەنەم چونکە ڕووی کراوە خێر و سەدەقەیە....
وە ئەگەر لە ووتەی باش بێ بەشی کردم من لە ووشەی خۆم بێ بەشی ناکەم چونکە ووتەی باش خێرە.....

ڕاست کردنەوەی هەڵە بەڕاست....

ئەگەر کەسێک هەڵەی بەرامبەر کردم من بە هەڵە وەڵامی نادەمەوە، چونکە ئەگەر وام کرد ناگەمە هیچ شتێ بەڵکو پێویستە هەڵەکە ڕاست بکەمەوە نەک بە هەڵەیەکی تر چارەسەری بکەم.....

تموح و هیواکان......

فێر بووم لە هەوادا کۆشک بنیات نەنێم، هیوا درێژ نەبم و لە خەیاڵدا مەلە نەکەم.... بەڵکو بەو بەشەی خوای گەورە پێ‌ی بەخشیوم ڕازی بم.... نیەتی ڕاست بۆ کاری خێر دەبێتە هۆی سەرکەوتن ئەو سەرکەوتنەش لە خوای گەورەوەیە.

متمانە....

فێر بووم کە متمانەم بە کەس نەبێت تەنانەت خودی خۆشم ئیلا بە خوای گەورە نەبێت، چونکە نەفس فەرمان بە خراپە دەکات...

کاری خێر و ئاشتی....

فێر بووم تۆوی خێر و ئاشتی بچێنم بە پێی توانام، بەبێ ئەوەی چاوەڕێی بەرامبەر لە هەر کەسێ بکەم کە ببێتە توێشوو بۆ ڕۆژی دواییم.....

بەرامبەر...

فێر بووم کە لە دونیادا چاوەڕێی هیچ بەرامبەرێک بۆ هەر کارێکی خێر کە پێشکەشی دەکەم نەکەم چونکە لە کۆتاییدا بێجگە لە خاک هیچ شتێکم ناداتێ...

مانەوە....

فێر بوم مانەوە لە کۆتاییدا بۆ خێر و چاکەیە نەک بۆ بە هێز..

هیوا.....

فێری کردم هەرچەند گەردەلولەکە بە هێز بێت.... وە هەر چەند دونیا هەور بێت... هەمیشە لەدوای هەورەکان ڕووناکی هەیە مژدە بە ڕۆژێک دەدات جیاواز ترە لەوەی پێشوی....

چارەسەر....

فێری کردم هەرچەند کێشەکان زۆر بن و خەمەکان توندبن... تەنها چارەسەر گەڕانەوەیە بۆ لای خوای گەورە... دروست کاری هەموو شت....
{مەبە بەو درەختەی كە لە بنی دۆزەخدا ڕواوە.. جگە لە زیان سوودی دیکه‌ی نییە.}