كاسترۆ ده‌چێته گینسه‌وه
فیدڵ كاسترۆ)ی ته‌مه‌ن 85 ساڵه، كه له‌ساڵی 2006ه‌وه به‌هۆی كێشه ته‌ندروستییه‌كانیه‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتی كوبا دووركه‌وتۆته‌وه، دوا ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 1959دا جڵه‌ویی ده‌سه‌ڵاتی كوبای گرت به‌ده‌سته‌وه، ناوی ده‌چێته كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان، به‌نازناوی ئه‌و پیاوه‌ی كه زۆرترین هه‌وڵی تیرۆركردنی دراوه.
سه‌رۆكی شۆڕشی كوبی فیدڵ كاسترۆ ئه‌و كه‌سه‌یه له‌جیهاندا، كه تا ئێستا زۆرترین هه‌وڵی كوشتنی دراوه، به‌پێی كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان، ئه‌و زانیاریانه‌شی له‌ئاژانسی هه‌واڵگریی ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی)ه‌وه وه‌رگرتووه، كه ئه‌م ئاژانسه له‌پشت هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌وه بووه.
تا (2006) كاتێك فیدڵ كاسترۆ جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی كوبای ته‌سلیمی براكه‌ی واته (ڕائول) كرد، ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكی 638 جار هه‌وڵی تیرۆركردنی داوه، هه‌وڵه‌كانیش چه‌ندین جۆر فێڵی تێدا به‌كار هاتووه له‌هه‌وڵدان بۆ كوشتنی به‌هۆی نیشانه‌شكێنێكی لێهاتوو، دواتر به‌هۆی ئۆتۆمۆبیلی بۆمبڕێژكراوه‌وه، تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی ژه‌هریان بۆ كردۆته ناو جگه‌ره‌كه‌یه‌وه، دواتر ته‌قه‌مه‌نییان كردووه‌ته ناو تۆپی بسبۆڵه‌وه، هه‌ر هه‌مووشی شكستی خواردووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لقه‌به‌س، كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان ساڵانه ده‌رده‌چێت، پڕفرۆش‌ترین كتێبه له‌دوای كتێبی پیرۆزه‌وه.