جه‌نگه‌ڵێک له حه‌رف ... حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن
کاف که‌رکووکی
که وای بۆ ده‌چێ ئه‌لفوبێ
به حه‌رفی نوون
کۆتایی دێ،
که سه‌رقاڵی ۆرکشۆپه
له‌سه‌ر پرسی حه‌سیر مه‌یدان،
هاکا گه‌مێی نیشتمانی
گه‌یانده که‌ناری ئه‌مان.
ئێف میرانی
ئه‌مڕۆ ده‌ستی نه‌یارانی
ده‌بڕێته‌وه،
سبه‌ی ده‌چێ
ده‌رسێ له‌سه‌ر
دیموکراتی ده‌ڵێته‌وه.
(میم)ی مه‌لا قادرم دی
زووخاو له جگه‌ری ده‌تکا
به تۆنێکی حه‌زین ده‌یگوت:
نوێبوونه‌وه:
گۆزه‌یه بوو،
هه‌ر له سه‌ری مندا شکا.
میم سه‌نگاوی
که جاران که‌س،
هه‌رزنیشی نه‌ده‌پێوا
به کڵاوی،
هه‌نووکه له‌و گه‌رمه‌سێره
خۆی پێ تاقه که‌ڵه‌شێره.
ڕۆشنبینم
به ئایندهی گه‌ل و وڵات،
ئاخر له دوای
حه‌ڤده‌ی شوبات،
شه‌ڕی ناوخۆمان تێپه‌ڕاند،
گه‌ییشتینه
شهڕهههڵمات!
ئێره‌یی به‌وانه ده‌به‌م
ناویان به ئێف
ده‌ست پێ ده‌کا،
ئاخر سه‌رۆک
زوو متمانه‌یان پێ ده‌کا،
پۆستی شاغیریش نه‌مابێ
هی تازه‌یان بۆ چێ ده‌کا،
ته‌نانه‌ت ئه‌و دال فوئادهی
زوو زوو ده‌بێژێ عه‌جه‌با!
لای ئه‌و بووگه
به به‌یده‌با.
دوێنێ سه‌رۆکی په‌رله‌مان
بڕیاری دا:
ئیدی فراکسیۆنی گۆڕان
به (خووده)وه،
بێن بۆ ده‌وام،
که لێیان پرسی له‌به‌ر چی؟
به‌م شێوه‌یه هاته وه‌ڵام:
ده‌ترسم له‌م قۆناغه‌شدا
که نه له ئاشتیداین نه جه‌نگ،
دیسانه‌وه
بکه‌ونه به‌ر
هێرشی قۆناغه تفه‌نگ.
ئه‌گه‌ر ڕۆژێ
سه‌رۆکی به‌ڕێزی هه‌رێم
لێم بپرسێ: کێ گه‌نده‌ڵه؟
ڕه‌نگه بڵێم:
سوێند به خودێی تاک و ته‌نێ،
ئه‌و جه‌نگه‌ڵه‌ی ده‌وره‌ی داوی
نه دارێکی ساغی تیایه،
نه ده‌وه‌نێ.