ده‌ستت خۆش بێت کاکه فه‌رهاد به‌راستی بابه‌تێکی به سود بوو
خوای گه‌وره پاداشتت بداته‌وه براکه‌م
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » یاركردنهوهی موسڵمان له‌جه‌ژنی كریسمس(سه‌ری ساڵی زایینی) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌ستت خۆش بێت کاکه فه‌رهاد به‌راستی بابه‌تێکی به سود بوو
خوای گه‌وره پاداشتت بداته‌وه براکه‌م
سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت
ڕاستدهكهی برام به‌ڵام له به‌ر ده‌وام و خوێندن ئه‌وه‌نده كاتم نیه
دةستت خؤش كاك فةرهاد خوداى كةورة باداشتت بداتةوة \ ماندونةبى
برام ماوةيةكة نات بينم لة يانة ! هؤكةى جى ية ؟
سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان
ده ست خوش مام فه رهاد من خويندمه وه
دةستت خؤش بيت ... بة راستى زؤر ماندوو بووى تاوةكو ئةم بابةتةت ئامادة كردووة
هيوادارم هةموو هاوريانى يانة ئةم بابةتة بخوينةوة ... جونكة زؤر بةسوودة
[size=16]
موسڵمانی خۆشه‌ویست ئه‌م نوسراوه‌ی به‌رده‌ستت پوخته‌یه‌كی زۆر كورته ده‌رباره‌ی حه‌قیقه‌تی جه‌ژنی كریسمس و دروشمه‌كانی و حوكمی ئیسلام
له‌سه‌ر ئاهه‌نگ گێڕان و پیرۆزبایی كردن و خۆشی ده‌ربڕین له‌م جه‌ژنه‌دا ڕوون ده‌كاته‌وه.
حه‌قیقه‌تی جه‌ژنی كریسمس :
پێویسته له‌سه‌ر موسڵمان ئه‌وه بزانێت كه ئه‌م جه‌ژنه هیچ په‌یوه‌ندی به له‌دایكبوونی گه‌وره‌مان (عیسای كوڕی مه‌ریه‌می به‌نده‌ی خوا) وه نیه (سه‌لامی خوایان لێ بێ ) ، چونكه كێشه‌و دژیه‌كیه‌كی زۆر هه‌یه له‌دیاری كردنی رۆژو مانگ و ته‌نانه‌ت ساڵی له‌دایك بوونیشی دا، به‌ڵكو جه‌ژنێكی بت په‌رستیه‌و ئه‌و به‌رگه‌ی به‌به‌ردا كراوه، بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستیه‌ش هه‌ندێك له‌و به‌ڵگانه ده‌خه‌ینه ڕوو كه‌له‌زاری خۆیانه‌وه وتراوه بۆ نمونه:
1. لهمهوسوعهی زانیاری به‌ریتانیا له چاپی 15 دا‌و له‌به‌رگی 5 ی لاپه‌ڕه 642 - 643 دا نوسراوه(هیچ كه‌سێك بروای به‌وه نیه كه ڕۆژێك هه‌بێت بۆ له‌دایك بوونی عیسا و ئه‌و ڕۆژه‌ش دیار بێت،به‌ڵكو ته‌نانه‌ت هیچ ساڵێكیش دیار نیه بۆ له‌دایكبوونی ، وه جه‌ژنی كریسمسیش له‌وه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا كاتێك قه‌یصه‌ری قسطنتینیه هاته سه‌ر ئاینی مه‌سیح و وتی ئه‌بێ رۆژێكم بۆ دیاری بكه‌ن بۆ له‌دایكبوونی عیسا چونكه بۆ ئێمه گونجاو نیه نه‌زانین كه‌ی له‌دایك بووه، ئه‌وانیش پاش 340 ساڵ وتیان عیسا له‌و ڕۆژه له‌دایك بووه، وه بۆیه خستیانه ئه‌و ڕۆژه‌شه‌وه چونكه فه‌له‌ك ناسان ده‌ڵێن له‌و رۆژه‌دا 25\12 خۆر پاش ئه‌وه‌ی گه‌یشتۆته نزمترین ئاست خاڵ یه‌ك پله سه‌رده‌كه‌وێته‌وه واته له‌وه به‌دواوه ڕۆژ به‌ره‌و درێژبوونه‌وه ده‌ڕوات، بۆیه ئه‌م ڕۆژه‌شیان دانا چونكه جه‌ژنی زۆرێك له بت په‌رستان ده‌كه‌وێته ئه‌و ڕۆژه‌وه و وتیان با ئێمه بیخه‌ینه ئه‌و ڕۆژه‌وه‌و له‌گه‌ڵ جه‌ژنی ئه‌واندا تێكه‌ڵی بكه‌ین)
2. لهمهوسوعهی شامبهردا هاتووه (ڕۆمه‌كان جه‌ژنێكی بت په‌رستیان هه‌بوو له 25\12 كه پێ یان ده‌وت (جه‌ژنی خۆر) وه كه‌نیسه نه‌یتوانی ئه‌م جه‌ژنه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه بۆیه ئه‌مانیش به‌ناچاری جه‌ژنی كریسمسیان خسته هه‌مان ڕۆژه‌وه).
3.لێكۆڵه‌ر (ریچارد گیگوری) ده‌ڵێت (ئه‌م جه‌ژنه په‌یوه‌ندی بهجهژنێكی بت په‌رستیه‌وه هه‌یه‌و ناتوانرێت بوترێت هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به له‌دایك بوونی مه‌سیحه‌وه هه‌یه)
4. له مه‌وسوعه‌ی زانیاری ئه‌مریكیدا هاتووه(له‌سه‌ده‌ی چواردا ئاهه‌نگ گێڕان به‌یادی له‌دایك بوونی مه‌سیحه‌وه له ئه‌ڵمانیاوه ده‌ستی پێكرد، وهلهسهدهی پێنج فه‌رمان له قهیصهرهوه ده‌رچوو كه ده‌بێت هه‌موو ساڵێك له‌م ڕۆژه‌دا ئه‌و یاده بكه‌نه‌وه)
5. لهمهوسوعهی زانیاری به‌ریتانیادا هاتووه(نه له ئینجیل و نه‌له بێجگه له‌ویشدا هیچ ده‌قێك نیه كه مێژووی له‌دایك بوونی عیسا یاخود یه‌كێك له حهوارییهكانیشی دیاری بكات، به‌ڵكو ئه‌م جه‌ژنه له بت په‌رسته‌كانه‌وه وه‌رگیراوه)
6. الأب داود الكوكبانی ده‌ڵێت ( ئه‌م جه‌ژنه جه‌ژنێكی بت په‌رستیه به‌ڵام ئێمه هاتووین به‌رگێكی مه‌سیحیمان كردووه به‌به‌ریدا).
7. زۆربه‌ی بت په‌رستانی دونیا وایان داناوه مێژووی له‌دایك بوونی خواكه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌و ڕۆژه‌وه له‌نمونه‌ی ئهوخواوهندو میلله‌تانه‌ش: (جانختی )چینیه‌كان، (میثرا: واته خوای مرۆیی)ی فارسه‌كان، (كیشرا)ی هینده‌كان، (بوزا)ی بوزیه‌كان، (كریس)ی كلدانیه‌كان، (ئه‌تیس:واته كوری خوای ڕزگاركه‌ر)ی ئاسیای بچووك، (جا‌و وا بول)ی ئهنجلۆماكسیۆكان، (ثور)ی ئهسكهندهنافیهكان ، (دیۆنامیس)ی رۆمانیه‌كان ، (سۆل)ی یۆنانیه‌كان ، (كوری خۆر)ی فیرعه‌ونه‌كان ، (ئیدی كولیا داوا) ی رووسه‌كان
* وه سه‌باره‌ت به‌ناكۆكی گاوره‌كان ده‌رباره‌ی ڕۆژو مانگ و ته‌نانه‌ت ساڵی له‌دایكبوونی گه‌وره‌مان عیسا(علیه السلام) كاسۆلیك و پرۆتستانه‌كان ده‌ڵێن له (25\12) له‌دایك بووه، ئه‌رسۆدۆكس و قوتبیهكان ده‌ڵێن (7\1) له‌دایك بووه ، وه ئه‌رمه‌نه‌كان ده‌ڵێن له 6\1 له‌دایك بووه ، وه ئینجیلی مه‌تتا ده‌ڵێت 4 ساڵ پێش زایین ، ئینجیلی لۆقا ده‌ڵێت : 7 تا 6 ساڵ پێش زایین له‌دایك بووه.
* سه‌باره‌ت به‌و پیاوه‌ی كه پێی ده‌وترێت (بابا نوئێل) (په‌نا به‌خوا) ، كه زۆر كه‌س ناوی ئه‌بات و یان خۆی ده‌خاته سه‌ر شێوه‌ی یان دیاری لێوه‌رده‌گرێت یاخود وێنه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌گرێت، پێكهاته‌ی ناوه‌كه خۆی له خۆیدا كوفره ،چونكه ناوه‌كه له‌دوو بڕگه پێكهاتووه ، بڕگه‌ی یه‌كه‌میان (بابا ن‌و ) واتا باوكمان (ئێل)ه‌كه‌یش واتا خوا ، وه بابا نوئێل پێكه‌وه واتا (خوا باوكمانه) !!! په‌نا یه‌خوا.
له پاش ئه‌و ڕوون كردنه‌وانه‌ی كه له‌پێشه‌وه باس كران بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م جه‌ژنه جه‌ژنی بێ باوه‌ڕو بت پهرستانهو حه‌رامه‌و نابێت به هیچ جۆرێك له جۆره‌كان به‌شداری تێدا بكرێت له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه:-
1. پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت (من تشبه بقوم فهو منهم) واته: هه‌ركه‌سێك خۆی بچوێنێت به‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك و لاساییان بكاته‌وه ئه‌وه له‌وانه.
2. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت(خالفوا المشركین) واته پێچه‌وانه‌ی بت په‌رستان بن
3. پێشه‌وا إبن تیمیه ده‌فه‌رموێت:خۆچواندن به كافران له هه‌ندێك جه‌ژنه‌كانیاندا ده‌بێته هۆی دڵخۆشبوونیان له‌سه‌ر ئه‌و گومڕاییه‌ی تێیدان.
4.پێشه‌وا إبن القیم ره‌حمه‌تی خوای لێ بێ ده‌فه‌رموێت: كۆ ڕاو یه‌ك ده‌نگی هه‌موو زانایان و شوێنكه‌وتوانی هه‌رچوار مه‌زهه‌به‌كه ده‌گێڕێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده‌بوون له‌جه‌ژنی (سه‌ری ساڵی زاینی) كه جه‌ژنی گاور‌و خاچ په‌رسته‌كانه (حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوه) هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی:حه‌رامه‌و نابێت موسڵمان ئاماده‌ی جه‌ژنی موشریكان بێت، بهكۆڕاو یه‌ك ده‌نگی زانایان و ئه‌وانه‌ی حیساب بۆ ووته‌كانیان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێ سه‌باره‌ت به پیرۆزبایی كردن له‌دروشمه كوفریانه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان حه‌رامه‌و به كۆڕاو یه‌ك ده‌نگی زانایان، وه‌ك ئه‌وه‌ی پیرۆزباییان لێ بكات به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانیان ، یان ڕۆژوو گرتنیان ، یان پێیان بڵێت جه‌ژنتان پیرۆزبێت، خۆشبه‌خت بیت له‌م جه‌ژنه‌دا یان هه‌ر وته‌یه‌كی تری هاوشێوه‌ی ئه‌مانه، وه ئه‌و كه‌سه‌ی كه پیرۆزبایی ده‌كات پیرۆزبایی كردنه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌بێته هۆی كافر بوونی خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌وا توشی حه‌رامێك بووه !!، چونكه وه‌ك ئه‌وه وایه كه پیرۆزباییان لێ بكات به‌بۆنه‌ی سوجده بردن بۆخاچهكانیان،وه ئه‌م كاره‌ش بگره گه‌وره‌تره له‌لای خودای په‌روه‌ردگار گه‌وره‌ترو خراپتره له‌وه‌ی كه پیرۆزباییان لێ بكات به‌بۆنه‌ی خواردنه‌وه‌ی مه‌یی(مه‌شروب)، كوشتنی خه‌ڵك و ، داوێن پیسی و هاوشێوه‌كانیان. زۆریش له‌وانه‌ی كه ئایین له‌لایان ڕێزی نیه ئه‌كه‌ونه ئه‌و كاره‌وه‌و ناشزانن ئه‌و كاره‌یان چه‌ند ناقۆلاو ناشیاوه، بۆیه هه‌ر كه‌سێك پیرۆزبایی بكات له‌كه‌سێك به‌بۆنه‌ی تاوانێك یان بیدعه‌یه‌ك یان بێ باوه‌ڕیه‌ك ، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه تووشی خه‌شم و قین و توڕه‌یی خودای په‌روه‌ردگار بووه.
5. هه‌روه‌ها شیخ عثیمین ده‌فه‌رموێ: پیرۆزبایی كردن له‌بێ باوه‌ڕان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی (كریسمس) یان هه‌ر جه‌ژنێكی تریان حه‌رامه‌و قه‌ده‌غه‌كراوه بهكۆراو هاوده‌نگی زانایان. وه‌هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت هه‌ركه‌سێك شتێك له‌وانه ئه‌نجام بدات تاوان بار ده‌بێت فه‌رقی نیه ئه‌و كاره به‌مه‌به‌ستی موجامه‌له بێت له‌به‌ر خۆشه‌ویستی یان شه‌رم یان هه‌رشتێكی تری هاوشێوه‌ی ئه‌وانه ، چونكه ته‌نازوول دانه له ئایین و پته‌و كردنی ده‌روونیه بۆ بێ باوه‌ڕان و فهخركردنیان به ئایینه‌كه‌یان.
خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَذِكْرَىٰ لِمَنْ كَانَ لَهُ قَلْبٌ أَوْ أَلْقَى السَّمْعَ وَهُوَ شَهِيدٌ (ق :٣٧)
بێگومان له‌م (باسه‌دا) په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه بۆ که‌سێك خاوه‌ن دڵێکی (زیندوو بێت یان ژیربێ) یا گوێ بگرێ (بۆ قورئان) و بیریشی له‌لای بێ.
سه‌رچاوه/ براده‌رێك ئه‌و بابه‌ته‌ی به ئه‌ی فۆر پێدام[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » یاركردنهوهی موسڵمان له‌جه‌ژنی كریسمس(سه‌ری ساڵی زایینی) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]