بههيوای ئهوهی يانهکهمان بهگهڕێتهوه ئاساتی جاران،دهست خۆش.
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » یانەى هەولێر لەگەڵ دوو گەورە راهێنەری سووریایی و میسری لە گفتوگۆدای » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
بههيوای ئهوهی يانهکهمان بهگهڕێتهوه ئاساتی جاران،دهست خۆش.
(ئاكانیوز) – بەرپرسی راگەیاندنی یانەى هەولێر رای گەیاند، ئێستە یانەكەمان لەگەڵ دوو راهێنەری سووریایی و میسرى بۆ وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتیی تیپی تۆپی پێی یانەكە لە گفتوگۆدایە.
دواى ئەوەى ئەنجامەكانى تیپی تۆپی پێی یانەى هەولێر لە خولی یانە بژاردەكانى عێراق باش نەبوو، هەفتەى رابردوو ئەیوب ئەدیشۆى راهێنەری یانەكە دەستی لە ئەركەكەى كێشایەوە.
سامان بریفكانى بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، دواى دەست لە كاركێشانەوەى ئەدیشۆ، دەستەى كارگێریی یانەكەمان لە لێكۆڵێنەوەدان لەسەر سیڤی 2 گەورە راهێنەر تا یەكیان ئەركی راهێنەرایەتی تیپی تۆپی پێی یانەى هەولێر وەربگرێ.
زیاتر گوتی، ئێستە فایلی هەریەك لە موختار موختار راهێنەرى میسرى و عیماد خانكانى راهێنەری سووریایی لەسەر مێزی گفتوگۆدان و ئەو راهێنەرانە قسەیان لەگەڵدا كراوە و خۆشحاڵن بەهاتنیان بۆ یانەكەمان.
بریفكانى جەختی كردەوە كە ئەم 2 راهێنەرە ئاست و ئەزموونیان زۆرە و دەست نیشانكردنیان لە لایەن یانەى هەولێرەوە لەسەر بنەمای ئاست و تواناكانیانە.
عیماد خانكانى راهێنەرى پێشووی هەڵبژاردەى ئۆڵۆمپی سوریا بوو، موختار موختاری راهێنەری میسریش لە چەند مانگی رابردوو لەگەڵ یانەى "ئینبی"ی میسرى توانى جامى وڵاتەكە بەدەست بێنێ
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » یانەى هەولێر لەگەڵ دوو گەورە راهێنەری سووریایی و میسری لە گفتوگۆدای » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]