brakam am jara fonti 16 bakarbena la yana sarkawtubet
داواى ليبوردن دةكةم ان شاءالله بةكارى دينم ئةم جارة.
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ئایا قەت بەخۆماندا دەچینەوە؟ » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
brakam am jara fonti 16 bakarbena la yana sarkawtubet
داواى ليبوردن دةكةم ان شاءالله بةكارى دينم ئةم جارة.
brakam am jara fonti 16 bakarbena la yana sarkawtubet
إن الحمد لله نحمده ونستعينه ونستغفره ونعوذ بالله تعالى من شرور أنفسنا وسيئات أعمالنا من يهد الله فلا مضل له ومن يضلل فلا هادي له وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له وأشهد أن محمداً عبده ورسوله. صلى الله وسلم عليه وعلى آله وصحبه وسلم أجمعين.
أما بعد: فإن أصدق الحديث كتاب الله وخير الهدي هدي محمد (صلى الله عليه وسلم) وشر الأمور محدثاتها وكل محدثة بدعة وكل بدعة ضلالة وكل ضلالة في النار.
یەكێك لەكارە هەرە گەورەكانی سەرشانی ئێمەی ئیماندار ئەوەیە سات لەدوای سات بەخۆماندا بچینەوە (هەرچەندە زۆربەی زۆرمان بیرمان چووەتەوە)، گەر زانیمان لەو ماوەیەدا كاری چاكەمان ئەنجامداوە، ئەوا ئەو كات پێویستە شوكرو سوپاسی خوای پەروەردگار بكەین و بەردەوام بین و هەوڵی زیادكردنی چاكەكەمان بدەین، وە ئەگەر تەماشامان كرد كارە خراپەكانمان زیاترە لەچاكەكانمان، ئەوا پێویستە لەسەرمان تەوبە بكەین و داوای لێخۆشبوون بكەین لای خوای پەروەردگار و كارە خراپەكانمان بگۆڕین بەچاكە، بۆیە موحاسەبەی نەفس كردن سودەكەی لەوەدایە كە مرۆڤ هەستێت بەچاككردنەوەی كارەكانی و كارە خراپەكان بگۆڕێت بەچاكەو كەلێنەكانی نێو عیبادەتەكانی بەكاری چاكەو زیكرو یادی پەروەردگار پڕ بكاتەوە، بۆیە لەئیمامی عومەرەوە دەگێڕنەوە (ڕەزای خوای لێبێت) كە دەیفەرموو: (حاسبوا أنفسكم قبل أن تحاسبوا)، واتە " موحاسەبەی خۆتان بكەن بەخۆتاندا بچنەوە پێش ئەوەی ڕۆژێك بێتە پێشەوە موحاسەبەی تێدا بكرێن ".
بۆیە برا ئازیزەكانم، خوشكە بەڕێزەكانم زۆربەی كێشەكانی ئێمە لەم ڕۆژانەدا ئەوەیە كە خۆمان تەنها دوو ڕكعات نوێژ بەناتەواوی دەخوێنین، بەڵام لەو لاشەوە خەڵكی بەتاوانكارو خراپەكارو ئیمان لاواز دەزانین، ئیدی نازانم ئەم تەزكیەی نەفسە چی یە بۆخۆمانی دەكەین ؟ لەكاتێكدا خوای گەورە دەفەرموێت: [فَلَا تُزَكُّوا أَنْفُسَكُمْ ۖ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ اتَّقَىٰ ] .(ألنجم: 32). واتە " پاكانە بۆخۆتان مەكەن و خۆتان بەپاوی چاك و صالح دامەنێن و خۆتان هەڵمەكێشت، چونكە خوای گەورە زاناترە بەو كەسەی خۆی دەپارێزێ و سنورەكانی خوای گەورە نابەزێنێت ".
ئاخر ئیمانداران ئەو سیفاتانەی كە لەئێمەدا هەن بەهیچ شێوەیەك لە هاوەڵە بەڕێزەكان و پێشینە چاكەكانی ئەم ئوممەتەدا نەبوون، ئەوەتا (معاذی كوڕی جبل) ڕەزای خوای لێبێت دەفەرموێت: (لا ينبغي لعبد أن يظهر الفرح حتى يجاوز جسر جهنم)، واتە " نابێت هیچ ئیماندارێك یاخود بەندەیەك خۆشییەكانی خۆی دەرببڕێت تاوەكو ئەو پردەی كەوا بەسەر جەهەننەمدا تێدەپەڕێت تێپەڕنەكات و ڕزگاری نەبێت ". هەروەها لەشوێنێكی دیكەدا دەفەرموێت:(إن المؤمن لايطمئن قلبه، ولا تسكن روعته، حتى يخلف جسر جهنم ورائه). واتە " هیچ كات ئیماندار دڵی دڵنیا نابێت و ئارام ناگرێت، وە ترسیشی ناڕەوێتەوە، تاوەكو پردی جەهەننەم لەدوای خۆیەوە بەجێ نەهێڵێت بەسەریدا بەتەواوی تێنەپەڕێت ".
بۆیە خوای پەروەردگار فەرموویەتی:
[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَلْتَنظُرْ نَفْسٌ مَّا قَدَّمَتْ لِغَدٍ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ * وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ نَسُوا اللَّهَ فَأَنسَاهُمْ أَنفُسَهُمْ أُوْلَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ] .(الحشر: 18 _ 19).
واتە " ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، پارێز لەخوابكەن و تەقوای خواتان هەبێت بەجێبەجێ كردنی فەرمانەكانی و دوور گرتن لەقەدەغە كراوەكانی، با هەر كەسەو سەرنج بداو بزانێت شی شتێكی بۆ سبەینێ (قیامەت) پێش خستووە لەكردەوەی چاك ؟وە بمێننەوە لەسەر تەقوای خوا، بەڕاستی خوای گەورە زۆر ئاگایە بەكارەكانتان و هیچی لێ ون نابێت (*) وە ئێوە وەك ئەو كەسانە مەبن خوایان لەبیر كردبوو، وە گوێیان بەفەرمانەكانی نەدەدا، ئینجا خوای گەورەش ـ وەها سەرگەردانی كردن ـ خۆیان لەبیركردو نەیانزانی كارێكی وەها بكەن لەپاشە ڕۆژدا سودیان پێ بگەیەنێت،ئا ئەوانەن فاسیقن"
هەروەها ئیمامی ئەبو هورەیرە (ڕەزای خوای لێبێت) لەسوژدەكانیدا پەنای بەخوا دەگرت لەوەی كە (زینا بكات یان دزی بكات یان كوفر بكات یاخود تاوانێك لەتاوانە گەورەكان ئەنجام بدات) وە هاوەڵانیشی پێیان فەرموو: ئایا لەوانە دەترسیت ؟.واتە (بەكەسێكی ئیمان بەرزو لەخوا ترسیان دەزانی).
ئەبو هورەیرەش (ڕەزای خوای لێبێت) پێی فەرموون: (هیچ كات لەخۆم دڵنیام نیم لەكاتێكدا شەیتان زیندووەو، وە ئەو كەسەش كە دڵ گۆڕینی بەدەستە (مەبەستی پەروەردگارە) چۆن ویستی لەسەر بێت دەیگۆڕێت).
بۆیە ئیمانداران ئایا ڕۆژێك بیرمان لەوە كردۆتەوە كە واز لەهەموو عەیب و عارو خراپەكانی خەڵكی بهێنین و بۆساتێكیش بێت خراپەكانی خۆمان بهێنینە پێش چاومان و ساتێك بەخۆماندا بچینەوە، چونكە هەموو كەس بەش بەحاڵی خۆی تاوانی هەیە (جگە لەپێغەمبەران)، ئیدی كاتێك هەموومان تاوانمان هەبێت، چیمان داوە لەتاوانەكانی خەڵكی لەكاتێكدا ئێمە بۆمان نیە موحاسەبەیان بكەین لەبەرامبەریشدا ئێمە كردارەكانی سەرشانی خۆمان واز لێهێناوە، ئەویش ئەوەیە كە دەبێت هەموو كات موحاسەبەی نەفسمان بكەین و هەوڵ بدەین زیاتر عیبادەتەكانمان بەرەو پێشەوە ببەین، لەدایكی ئێماندارانەوە (عائیشە) ـ ڕەزای خوای لێبێت ـ دەگێڕنەوە كە دەیفەرموو: (ئەگەر ئیماندار چاكەكانی ئەمڕۆی وەكو سبەی بوو ئەوا هیچی بەهیچ نەكردووەو نەگۆڕاوە).
كەواتە ئازیزانم تەمەنی مرۆڤ زۆر نیە وە ئاسانە دەستی بەسەردا بگیرێت، جا هەر كەس ویستی بوو ئەوا بەرەو چاكەی دەبات و هەر كەسێكیش بیری لەكاری چاكە نەكردەوە ئەوا نەفسی بەرەڵا دەكات بەوەی چی بوێت ئەنجامی بدات و بۆ تەنها ساتێكیش بێت وریا نەبێتەوەو بەئاگا نەیەتەوە لەو هەموو تاوانە، بۆیە ئەگەر ئێمە توانیمان ڕۆژانە موحاسەبەی ئەو دڵەمانە بكەین كە هەموو شتێكی لەخۆ گرتووەو دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێكدا هەیە، ئەوا دەتوانین هەر هیچ نەبێت كەمێك بارەكەی خۆمان بەلایەكدا ببەین و هەر هیچ نەبێت كەمێك كارە چاكەكانمان بەرامبەر بكەینەوە لەگەڵ ئەو هەموو تاوانەی كەئەنجامی دەدەین، وە بیریشمان نەچێت ئەبو هورەیرە (ڕەزای خوای لێبێت) فەرموویەتی: (ألقلب ملك، والأعضاء جنوده، فإذا طاب الملك طابت جنوده، وإذا خبث الملك خبثت جنوده).
لةبةهةشت وةركيراوة.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ئایا قەت بەخۆماندا دەچینەوە؟ » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]