تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

dweny chemwet hawryan la raprsyaka

4

smile

3

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=XUepToDq … e=youtu.be[/youtube]

2

shteky asaeeya ashkrabw:)

dast xosh

1

ئەمشەو لەسەر یاریگای بێرنابیۆ ، کلاسیکۆ چاوەڕوانەکەی نێوان ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە لە  یاری چوونی قۆناغی چارەگی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەڕێوەچوو و تیادا بارسێلۆنا توانی بە ئەنجامی 1-2 سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و پێیک لە قۆناغی داهاتووی پاڵەوانیەتیەکە دابنێت.

لە یەکەم یاری کلاسیکۆی ساڵی 2012 بارسا توانی قسەی خۆی بۆ جاری دووەم لەسەر یەک بکاتەوە لەم وەرزە دوای ئەوەی لە یاری خوولی لالیگاـش توانی بەئەنجامی 1-3 سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

هەردوو ڕکابەرە سەرسەختەکە سووربوون لەسەر ئەوەی لە یەکەم کلاسیکۆی ساڵی تازەدا سەرکەوتن بەدەست بهێنن و ئەرکی خۆیان بۆ یاری گەڕانەوە لە نێو کامپ نوو ئاسان بکەن .  هەربۆیە هەردوو یانە بە گڕوتینێکی زۆرەوە هاتنە ناو یاریگا .  ڕیاڵ مەدرید دوور لە هەموو پێشبینییەکان بە پێکهاتەیەکی سەرسوڕهێنەر یاریکرد کە تێیدا ٦ بەرگریکار یاری دەکرد و پشتی بە هێرشی پێچەوانە دەبەست . لە بەرامبەردا بەرشلۆنە بە پێکهاتە ئاساییەکەوە خۆیەوە بینرا .

سەرەتا خولەکەکانی یارییەکە  گڕوتینێکی زۆر و خێراییەکەی زۆری بەخۆیەوە بینی و هەردوولا هەڵوەدای تۆمارکردنی گۆڵی پێشکەوتن بوون .. کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کە ئەمشەو هەموو چاوەکان لەسەر ئەو بوون   توانی لە خولەکی ١٠  گۆڵی پێشکەوتن بۆ مێرەنگی تۆمارکرد و هێندەی تر گڕ لە یارییەکە بەربدات . دوای ئەو گۆڵە  ڕیاڵ پاشەکەشەی کرد و بارسا هەوڵەکانی چڕکردەوە بەمەبەستی تۆمارکردنی گۆڵی بەرامبەر . سەرەتا ئەلێکس سانچیز لە لێدانێکی سەردا نزیک بوو لە تۆمارکردنی گۆڵی بەرامبەر بەڵام بەر ستوونی گۆڵ کەوت . پاشان لیۆنێل مێسی و ئەندریس ئینیێستا زیاتر لە جارێک بەختی خۆیان تاقیکردەوە بەڵام  بە لێهاتووی ئیکەر کاسیاس گۆڕانکاری بەسەر ئەنجامەکەدا نەهات . لە نیوەی یەکەمدا  بەرشلۆنە باشتر دەبینرا  بەڵام بەهێزی هێڵی بەرگری ڕیاڵ ڕێگر بوو لە بەردەم زۆربەی هێرشەکاندا و لە بەرامبەردا  هێلی هێرشبەری ڕیاڵ لاوازی پێوە دیار بوو .

لە گێمی دووەمی یارییەکە بارسا بە ڕووپۆشێکی تر خۆی پیشاندا و توانی لە سەرەتاوە مەترسی بخاتە سەر گۆڵی کاسیاس و بەرگریکار کاڕلێس پویۆل توانی لە ڕێگەی لێدانی سەر لە خوولەکی 49 توانی گۆڵی وەکهەڤبون تۆمار بکات و دواتر لە پاسێکی سەرسوڕمێنەری لیۆنێل مێسی بەرگریکاری نێونەتەوەیی فەڕەنسی ئێریک ئابیدال توانی گۆڵی دووەم و سەرکەوتن تۆمار بکات وە بەمەش لە یاری گەڕانەوە کە بڕیارە ڕۆژی چوار شەممەی داهاتوو لەسەر یاریگای کامپ نو ئەنجام بدرێت ئەنجامەکە یەکلایی بکرێتەوە.

بۆ بینینى گۆڵه‌كان به‌ ئۆن لاین كلیكى ئێره‌ بكه‌


ئه‌مه‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌كى یارییه‌كه‌.


http://store2.up-00.com/Jan12/zB455325.jpg

http://store2.up-00.com/Jan12/4P355325.jpg

http://store2.up-00.com/Jan12/BnL55325.jpg

http://store2.up-00.com/Jan12/lIl55454.jpg

http://store2.up-00.com/Jan12/xPU55455.jpg


[size=24]Yariga.Net[/size]