Bahez W Kare Gar Bw,,,Har Bzhii Mam Sahand
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » من ئه‌مرم . . ! » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
Bahez W Kare Gar Bw,,,Har Bzhii Mam Sahand
چیا خانم ڕێزداریت سوپاس.
بابةتيكى زؤؤؤر جوان و مانادار بوو دةس خؤش كاك سةهةند
supas xatu maryam rezdarit
mn am babatam xwenduwa balam ba farse
aw dastanaw xosh be baraste babateke pr manaya:)
سوپاس بۆ په‌یام و وته جوانه‌کانتان ، ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت ئه‌زیزانم.
[size=24]دەستەکانت خۆش بیت بەراستی زۆر جوان بو ..مردن لەناکاوە ...بژیت بەردەوام بیت[/size]
ده‌ستت خۆش بێت کاکه سه‌هه‌ند به‌راستی بابه‌تێکی جوان سود به‌خش بوو
هیوادارم ئه‌و که‌سانه‌ی پێیان وایه قه‌ت نامرن ڕۆژێک بابه‌تێکی وا به ئاگایان
بێنێته‌وه به‌ر له‌وه‌ی خوای گه‌وره ده‌رگای تۆبه‌یان به سه‌را داخات گومرابن،
چونکه درهنگوو زوو گه‌رانه‌وه‌مان هه‌ر بۆ لای ئه‌وه ...................
دەستەکانت خۆش بیت..به راستى ..ژيان زور كورته۰۰پيغه مبه رى خوا ده فه رمويت( كن في الدنيا كانك غريب
او عابر سبيل)
ئيمامى شافعيش ده ليت له شيعريكدا:
يا من يعانق دنيا لا بقاء لها ..... يمسي ويصبح في دنياه سافرا
هلا تركت لذي الدنيا معانقة ..... حتى تعانق في الفردوس أبكارا
إن كنت تبغي جنان الخلد تسكنها ..... فينبغي لك أن لا تأمن النارا
وه له شوينيكى تريش ده ليت:
تزود من التقوى فإنك لا تدرى إذا جن ليل هل تعيش إلى الفجر
فكم من فتى أمسى وأصبح ضاحكا وقد نسجت أكفانه وهو لا يدرى
وكم من صغار يرتجى طول عمرهم وقد دخلت أجسادهم ظلمة القبر
وكم من صحيح مات من غير علة وكم من سقيم عاش حينا من الدهر
وكم من عروس زينوها لزوجها وقد قبضت أرواحهم ليلة القدر
وه منيش ده ليم؛
لاتقل : من أين أبدأ ؟ .... طاعة الله البداية
لا تقل :أين طريقي ؟ ..... شرع الله الهداية
لاتقل : أين نعيمي ؟ .... جنة الله كفايه
لا تقل: غدا سأبدأ !! .... ربما تأتي النهاية
[size=24]دەستەکانت خۆش بیت بەراستی زۆر جوان بو ..مردن لەناکاوە ...بژیت بەردەوام بیت[/size]
dast xosh Sahand basaki zor jwan bu
dabet insan hamu katek xoi amada krdbet lo mrdn
sarkawto bet
له پاركێكى ناوه‌راستى شار دانیشتبووم،، كووڕێكى نزیكه‌ى 30 ساڵ هاته ته‌نیشتمه‌وه‌و دانیشت.. به جیاوازى هه‌ڵسوكه‌وت و ڕووخسارى زانیم كه پێ ئه‌چێت كێشه‌یه‌كى هه‌بێت..
دواى ئه‌وه‌ى كه‌مێك دانیشت، ڕووى كرده من و پرسى: "ئه‌كرێ پرسیارێك له جه‌نابت بكه‌م؟؟"
وه‌ڵامم دا: "به‌ڵێ فه‌رموو.."
ووتى: "من ئه‌مرم..!"
به سه‌رسووڕماویه‌وه سهیرێكیم كرد،، هه‌ستم كرد نه‌خۆشیه‌كى هه‌یه‌و پێ ئه‌چێ به‌هۆى ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه كۆتایى به ژیانى بێت،، بۆیه ووتم: "ماناى چیه؟؟ بۆ وا ئه‌ڵێى؟؟ هه‌ر ده‌ردو نه‌خۆشیه‌ك چاره‌سه‌رێكى هه‌یه،، له‌م ووڵاته پزیشكى باش هه‌ن..."
نه‌یهێشت قسه‌كه‌م ته‌واو كه‌م ووتى: "نه كاكه نه،،، هه‌موو پزیشكه‌كان یه‌ك قسه ئه‌كه‌ن و هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕان كه ئه‌مرم.."
ووتم: "باشه خه‌م مه‌خۆ.. خوا كه‌ریمه.."
به په‌له سه‌یرێكى كردم و ووتى: "ئه‌گه‌ر بمرم یان نه‌مرم هه‌ر خوا كه‌ریمه.."
زانیم كه مرۆڤێكى تێگه‌یشتووه‌و ناكرێ به‌و قسانه له خه‌مه‌كانى دڵى كه‌م كه‌مه‌وه..
بۆیه ووتم: "تۆ ڕاست ئه‌كه‌ى،، ئێستا پرسیاره‌كه‌ت چیه؟؟"
ووتى: "له‌و كاته‌وه كه زانیومه ئه‌مرم زۆر خه‌مبار بووم،، ماوه‌یه‌ك له ماڵه‌وه نه‌ئه‌هاتمه ده‌ره‌وه،، به‌ڵام دوایى بڕیارمدا بێمه ده‌ره‌وه‌و وه‌كو جاران ژیانى ئاسایى خۆم درێژه پێ بده‌م تا ئه‌و ڕۆژه‌ى ئه‌مرم.. زۆر له گه‌ل خه‌ڵكدا چاكه‌م دهكردو یارمه‌تى فه‌قیرم ئه‌دا،، گوێم نه‌ده‌دایه تووڕه‌بوونى خه‌ڵك و مامه‌ڵه‌ى خۆم له‌گه‌ل هه‌موو كه‌س گۆڕى... به كورتى من زۆر گۆرام و هه‌ستم ئه‌كرد جیاوازم له هه‌موو خه‌ڵك،، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى من بڕیاربوو بڕۆم و كه‌سیش ئاگاى له دۆخى من نه‌بوو.."
دوایى دیسان هه‌ناسه‌یه‌كى قووڵى هه‌ڵكێشاو ووتى: "ئێستا پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه، من به هۆى مه‌رگه‌وه هه‌نگاوه‌م به‌ره‌و چاكه ناوه،، ئایا ئه‌مه له لاى خواى گه‌وره په‌سنده؟؟"
ووتم: "به‌ڵێ،، ئه‌وه‌نده‌ى زانیاریم هه‌بێ مرۆڤه‌كان تا ئه‌و كاته‌ى له‌سه‌ر ئه‌م جیهانه بن،، خواى گه‌وره تۆبه‌و چاكه‌كانیان قبووڵ ئه‌كات.."
كه ئه‌م قسه‌یه‌م كرد سوپاسى كردم و به خهندهیهكهوه هه‌ڵسایه سه‌ر پێ و ماڵئاوایى لێ كردم و ڕۆیشت.. كه كه‌مێك لێم دوور كه‌وته‌وه پرسیم: "نه‌تووت چه‌ندت كات هه‌یه؟؟"
ووتى: "دیار نیه،، له نێوان یه‌ك تا هه‌زاران رۆژ،، نازانم چه‌ند.."
له پڕ بیرێك به خێرایى به‌ناو مێشكما تێپه‌ر بوو و له‌گه‌ل خۆم ووتم: "خۆ ڕاسته،، منیش هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌رفه‌تم له پێشه.."
دیسانه‌وه پرسیم: "نه‌خۆشیه‌كه‌ت چى بوو؟؟"
وه‌ڵامى دایه‌وه: "نه‌خۆش نیم..!"
به سه‌رسووڕماویه‌وه ووتم: "ئه‌ى چى؟؟!"
ووتى: "زانیم كه ڕۆژێك هه‌ر ئه‌مرم..! چوومه لاى چه‌ند پزیشكێك ووتم ئه‌توانن كارێك بكه‌ن كه هیچ كات نه‌مرم،، وه‌ڵامیان دامه‌وه نه‌خێر ،، له هیچ شوێنێكى دنیا و هیچ پزیشك و زانایه‌كى دنیا ئه‌م شته‌ى پێ ناكرێت... گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ر ئه‌م دنیایه به‌جێ ئههێڵێن،، جیاوازى چیه ئه‌گه‌ر هه‌ر كاتێك بێ..؟"
ئه‌مه‌ى ووت و ڕۆیشت... بیرم كرده‌وه كه به‌راستى مرۆڤ بێ ئه‌وه‌ى ئاگاى له خۆى بێت،،، زۆر له مردن نزیكه.
FB
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » من ئه‌مرم . . ! » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]