زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » مێژوو » مێژووی شاری سلێمانی » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
ده‌ستت خۆش بێت کاکه حسێن خۆشناو ،
سوپاس بۆ زانیارییانه ده‌رباره‌ی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی.
دةستت خؤش بيت ... سةركةوتووبى
خوێندمه‌وه. سوپاس بۆ هه‌ڵواسینی لێره.
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
دةست خوش بو ئةم زانياريية
[center]
شاری سلێمانی
سلێمانی شارێكه له باشووری كوردستان, عێراق
مێژووی شاری سلێمانی
له ساڵی ١٧٨٤ له‌لایه‌ن ئیبراهیم پاشای بابان ه‌وه ئاوه‌دانكراوه‌ته‌وه. ئیبراهیم پاشا شاره‌كه‌ی به ناوی باوكییه‌وه(سلێمان)پاشا ناوناوه. سلێمانی جگه‌له‌وه‌ی ده‌بێته پایته‌ختی میرنشینی بابان، له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێته مه‌ڵبه‌ندێكی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچه‌كه. به‌شه دیالێكتی سۆرانی له ناوچه‌كه‌دا په‌ره ده‌ستێنێ و ده‌بێته زمانی خوێندن و نووسین به جورێك كه بهشهدیالێكتی گۆرانی له‌ناوچه‌كه‌دا به‌ره‌و كه‌مبوون و نه‌مان ده‌چێت. پاش ڕووخانی میرنشینی بابان له‌ساڵی ١٨٥١ وه له‌ناوچوونی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م، شاری سلێمانی ده‌خرێته‌سه‌ر كۆماری عێراقی ئه‌مڕۆ. له ساڵی ١٩٢٢ تا ١٩٢٤ شاری سلێمانی پایته‌ختی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی مه‌لیك مه‌حمود بووه.
شاری سلێمانی جگه‌له‌وه‌ی لانكه‌ی ڕۆشنبیر و تێكۆشه‌ران بووه، مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵگیرسانی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینیش بووه له مێژووی كوردستاندا. پارێزگای سلێمانی له چه‌ند شارۆچكه‌یه‌ك پێك هاتووه گرنگترینیان شارۆچكه‌ی پێنجوێنه كه وه‌ك دهرزوازهیهكی گهورهواهیه له سه‌ر سنوری ئێران عێراق پاش ئه‌ویش چه‌مچه‌ماڵ به پله‌ی دووه‌م دێت كه ده‌روازه‌ی دووه‌می شاره رووه ناوچه‌كانی خوارووی عێراق، که له ڕاستیشدا شارۆچکه‌ی چه‌مچه‌ماڵ سه‌ر به پارێزگای که‌رکووکه ئه‌گه‌ر بۆ مێژوو بگه‌ڕێنه‌وه. سلێمانی به هاوینه‌هه‌واره‌كانی وه‌كو هاوینه‌هه‌واری ئه‌حمه‌دئاوا، سه‌رچنار، دوكان، سهرتهكیی به‌مۆ، كونه‌ماسی، ئه‌زمڕ و قه‌ره‌داغ به‌ناوبانگه و چه‌ندین هاوینه‌هه‌واری دڵڕفێی دیكه‌ش. پارێزگای سلێمانی دوو به‌نداوی گه‌وره‌ی تێدایه وه‌ك به‌نداوی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان كه ئه‌وانیش وه‌ك ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری ناوزه‌ند ده‌كرێن و به‌هاران خه‌ڵكێكی زۆر ڕوویان تێده‌كات.
شوێنی شاری سلێمانی
شاری سلێمانی دەکەوێتە نێوان هێڵی پانی ( 34 – 36) پلە لەسەر هێڵی کەمەر و هێڵی درێژی ( 45 – 46) پلە لەرۆژهەڵاتی هێڵی گرینویجی گۆی زەوییەوە، واتە دەکەوێتە باشوری رۆژئاوای کیشوەری ئاسیا و باکوری خۆرهەڵاتی کوردستانی عیراقەوە. سلێمانی لەباکوری خۆرهەڵاتەوە بەزینجیرە شاخی ئەزمڕ کە( 1702م ) و گۆیژە ( 1524م ) بەرزن و قەیوان دەورە دراوە، لەباشوورەوە چیای بەرانان کە ( 1373م) بەرزە دەورەدراوە و لەرۆژهەڵاتیشەوە دەشتی شارەزوور دەستپێدەکات کە درێژییەکەی ( 45 کم) و پانییەکەی ( 15 کم) لەرۆژئاواشەوە شاخی تاسڵوجە کە ( 911 م ) بەرزییەتی گەمارۆی داوە، شارەکەش ( 853 م) لەئاستی رووی دەریاوە بەرزە و ئاووهەواکەی بەدەریای ناوەڕاستەوە کاریگەرە و لەزستاندا سارد‌و باراناوییەو هاوینیشی وشک و گەرم و بێبارانە، جیاوازییەکی زۆریش لەنێوان پلەکانی گەرمای شەو رۆژ و وەرزەکانی ساڵیدا بەدی دەکرێت. لە یەکێک لەژمارەکانی رۆژنامەی ژین‌دا ساڵی 1955 بەم جۆرە باس لەپێگەی جوگرافیای شاری سلێمانی کراوە: ” شاری سلێمانی مەرکەزی لیوای سلێمانیە، لەسەروویەوە شاخی گۆیژە و ئەزمڕ لەخواریەوە روباری تانجەرۆ و زنجیرە شاخی گڵە زەردە دەوری داوە، پانایی روەکەی ( 20) ملیۆن و ( 250) هەزار مەترەو ژمارەی دانیشتوانی دەگاتە (60 ) هەزار کەس و خانووەکانی نزیکەی ( 7) هەزارە، شەش گەڕەکی سەرەکی تیایە( کانی ئاسکان، گۆیژە، مەڵکەندی، سەرشەقام، چوارباخ، دەرگەزێن) گەڕەکی جولەکانی جارانیش ئێستا خراوەتەسەر گەڕەکی سەرشەقام”.
ناوشاری سلێمانی
له ناوشاری سلێمانیدا چه‌ند مه‌زارگه‌یه‌كی به‌ناوبانگی تێدایه و وه‌ك مه‌زارگه‌ی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ و شێخ مه‌حمودی حه‌فید كه له ناو مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری سلێمانیدان، شاری سلێمانی به پایته‌ختی رۆشنبیری كوردستان داده‌نرێت. له ئێستادا به‌هۆی ئه‌و رۆشنبیرییه فراوان و دێرینه‌ی كه هه‌یه‌تی، به “شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی”ش ناوی ده‌ركردوه به‌هۆی ئه‌و قوربانییه گه‌ورانه‌ی كه خه‌ڵكی ئه‌م شاره له سه‌رده‌می ڕژێمی دیکتاتۆری‌دا شێشكهشیان كردوه. سلێمانی گه‌وره‌ترین زانكۆی تێدایه له هه‌رێمی كوردستاندا كه به زانكۆی سلێمانی ناسراوه، گه‌لێك شوێنه‌واری دێرین و مێژووییش هه‌ن له‌م پارێزگایه‌دا، وه‌كو گردی یاسن ته‌په و ئه‌شكه‌وتی قس قاپان و ئه‌شكه‌وتی هه‌زار مێرد و شانه‌ده‌ری. شاری سلێمانی له‌پاش ڕاپه‌رینه گه‌وره‌كه‌ی ئاداری ساڵی 1991 یه‌كه‌وه فراوان بوون و پێشكه‌وتنێكی له به‌ر چاوی به‌خۆوه دیوه و به ئارامترین پارێزگاش ده‌ژمێردرێت له عێراقدا، به‌و هۆیه‌وه له زۆربه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقه‌وه خهلكێی زۆر ڕوویان تێكردووه و بووه به په‌ناگای ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه له خوارووی عێراق و ناوچه‌كانی ناوه‌راسته‌وه ڕووده‌كه‌نه ئه‌و شاره ده‌كات و له بناری جیای گۆیژه‌دا قه‌شه‌نگتر و جوانتر ده‌بێت.
sharazurpost[/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » مێژوو » مێژووی شاری سلێمانی » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]