زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » مێژوو » مێژووی توپی پێ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت
ئۆڵۆمپیاتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ له ساڵی 1904 دا بنیات نرا. ئیشی ئه‌م ئۆڵۆمپیاته ئه‌وه‌یه كه چاودێری به سه‌ر بهرِێوهچوونی كێبهركێكاندا بكات. یاسای تۆپی پێ به بێ رێكه‌وتنی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌ندامی ئۆلۆمپیاتن ناگۆردرێت. له ساڵی 1920 یاریزانانی تۆپی پێ له كێبه‌ركێی ئۆڵۆمپیكی به‌لژیكا به‌شدارییان كرد و له ساڵی 1930 یه‌كه‌م مۆندیال له وڵاتی ئۆرۆگوای به‌رێوه‌چوو.
زؤر راستة
[center]تۆپی پێ ئه‌مڕۆ گه‌شه‌ی كردووه، وه‌ك باس ده‌كه‌ن پێش ساڵه‌كانی زاینی ئه‌م یارییه‌یان كردووه. له چین 2500 ساڵ پێش له دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح جۆره یانه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی تۆپی پێ هه‌بوو. له وێنه‌ی میسریه‌كانیش جۆره یانه‌یه‌كی وه‌ك ئه‌م یارییه بینراوه، به‌ڵام له یۆنان یانه‌یه‌ك هه‌یه به‌ناوی "spshkizor" كه به شێوه‌یه‌كی سه‌یر هاوشێوه‌ی ئه‌و تۆپی پێیه‌یه كه ئه‌مڕۆكه هه‌یه. یاری تۆپی پێ له ساڵی 1894 له وڵاتی به‌ڕازیل ده‌ستی پێ كرد. ئه‌م یارییه له‌لایه‌ن چارلز میلری به‌ڕازیلی كه به ره‌گه‌ز به‌ریتانی بوو به خه‌ڵك ناسێنرا. له ساڵی 1970 كێبه‌ركێیه‌ك له نێوان ئیتاڵیا و به‌ڕازیل به‌رێوه‌چوو. كه‌س بیری نه‌ده‌كرده‌وه كه 800 ملیۆن كه‌س له خه‌ڵكی جیهان بینه‌ری ئه‌م كێبهركێیه بێت. ئه‌مڕۆكه خه‌ڵك له جیهاندا زیاتر به‌لای تۆپی پێ ئه‌چن له چاو وه‌رزشی تر. تۆپی پێی مۆدێرن سه‌ره‌تا له به‌ریتانیاوه ده‌ستی پێكرد.
ئۆڵۆمپیاتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ له ساڵی 1904 دا بنیات نرا. ئیشی ئه‌م ئۆڵۆمپیاته ئه‌وه‌یه كه چاودێری به سه‌ر بهرِێوهچوونی كێبهركێكاندا بكات. یاسای تۆپی پێ به بێ رێكه‌وتنی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌ندامی ئۆلۆمپیاتن ناگۆردرێت. له ساڵی 1920 یاریزانانی تۆپی پێ له كێبه‌ركێی ئۆڵۆمپیكی به‌لژیكا به‌شدارییان كرد و له ساڵی 1930 یه‌كه‌م مۆندیال له وڵاتی ئۆرۆگوای به‌رێوه‌چوو.
ره‌گ و ریشه‌ی ئه‌م وه‌رزشه به‌م جۆره‌یه:
سه‌ربازه چینیه‌كان له 2000 ساڵ پێش ئێستاوه یارییه‌كیان ئه‌كرد كه "TSOCHU" یان پێ ئه‌وت. "تسۆ" به مانای لێدان به پێیه و "چۆ"ش به‌مانای تۆپ یان هه‌ر شتێكی هاوشێوه‌ی تۆپه. له رۆژی له‌دایكبوونی پاشا به‌رامبه‌ر كوشكی پاشادا دوو تیپ له زه‌وی كێبه‌ركێیه‌ك كه گۆڵێكی به به‌رزی 90 سانتیمه‌تر هه‌بوو، یاریان ئه‌كرد كه یاریزانه‌كان بۆ بێتاقه‌تی پاشا و دۆست و میوانه‌كانی یارییان ئه‌كرد. یه‌كێك له پاشا‌كان ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م یاریه‌ی پێ خۆش بووه كه یه‌كێك له ئه‌ندامانی دادوه‌ره‌كان كاتێك ره‌خنه‌ی له یارییه‌كه گرتووه، فه‌رمانی داوه که سه‌ری له له‌شی جیا بكرێته‌وه.
600 ساڵ دواتریش ژاپۆنییه‌کان وه‌رزشێكی هاوشێوه‌ی تۆپی پێیان ئه‌كرد كه به "KEMARI" ناو ئه‌بردرا. ئه‌م یارییه له یارییه چینیه‌كان (تسۆچۆ) شه‌ری كه‌متر تێدا بوو. ته‌نانه‌ت پێش چینیه‌كان یۆنانییه‌كان وه‌رزشێكیان داهێنا كه به "HARPATSON" هارپاتسۆن ناوزه‌د ئه‌كرا. ئه‌و تۆپه‌ی له ناو یارییه‌كه‌دا بوو له ناواخنیدا چیمه‌نتۆ و زیخی تێدا بوو. كاتێك كه به‌ریتانییه‌كان بۆ یۆنان رۆشتن، یونانییه‌كان ئه‌م یارییهییان ئه‌كرد (HARPATSON) و ئه‌وه رێخۆشكه‌رێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی تۆپی پێ له به‌ریتانیا به‌و ئاسته مۆدێرنه‌ی ئێستای بگات. له راستیدا كه‌س كاتی ده‌ستپێكی تۆپی پێ نازانێت و تا ئه‌و شوێنه‌ی مێژووناسان نووسیویانه له گونده‌كانی به‌ریتانیا به‌ر له نزیكه‌ی 1000 ساڵ یاری به تۆپ هه‌بووه و دوای ماوه‌یه‌ك تیپه جۆراوجۆره‌كان گونده‌كان ده‌ستیان به كێبه‌ركێ له‌گه‌ڵ یه‌كتردا كرد و شێوه‌ی یارییه‌كه به‌جۆرێك بووه كه یاریزانه‌كان ئه‌بوایه تۆپه‌كه‌یان كه له سه‌ری بڕاوی مانگایه‌ك دروستکرابوو و ناوه‌كه‌ی به‌تاڵ کرابوو، به‌ره‌و ناو زه‌وی تیپی به‌رامبه‌ریان ببه‌ن.
له به‌ریتانیا 200 ساڵ به‌ر له ئێستا له شه‌قامه‌كاندا یانه‌ی تۆپی پێ هه‌بووه
له سه‌ده‌ی 14دا ئه‌م یارییه تا راده‌یه‌ك خۆشه‌ویست بوو كه پاشای به‌ریتانیا به نایاسایی ناو برد، به‌ڵام خه‌ڵك به‌گوێیان نه‌كرد و له‌گه‌ڵ نایاساییبوونی ئه‌م یارییه‌دا، خه‌ڵك هه‌ر ئه‌م یارییه‌یان ئه‌كرد، به تایبه‌ت له گونده‌كان و له كۆتایدا به‌رپرسان له ساڵی 1572 ناچار بوون، به‌قسه‌ی خه‌ڵك بكه‌ن و تۆپی پێیان یاسایی كرده‌وه.
دوای 250 ساڵ به‌رپرسانیش ئه‌م یارییه‌یان ئه‌كرد و حه‌زیان به بینینی ئه‌م یارییه ئه‌كرد. له ده‌یه‌ی 1800ی زاینی‌دا قوتابخانه به‌ناوبانگه‌كانی به‌ریتانیا ئه‌م یارییه‌یان وه‌ك یارییه‌كی خۆش خسته ناو خشته‌ی قوتابییه‌کانیانه‌وه، به‌ڵام هه‌موویان یه‌ک یاسای تایبه‌تیان بو یارییه‌که نه‌بووه، به‌ڵکو هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ک یاسای تایبه‌تی خۆی هه‌بووه. پاشان له ساڵه‌كانی 1848 و 1862 یاسای تۆپی پێ له ته‌واوی بریتانیا بوو به یه‌ك شێواز و ته‌نانه‌ت كتێبیشی بۆ نووسرا، كه یاسای تۆپی پێی ئه‌و كات بوو. دواتر و له ساڵی 1850 تۆپی پێ گه‌یشته ته‌واوی جیهان ته‌نانه‌ت گه‌یشته شار و شارۆچكه دور دوورهكانیشهوه.
کارتی زه‌رد و سوور چۆن دروست بوو؟
كێن ئاستۆن (1915 ــــ 2001)، مامۆستا، سه‌رباز و دادوه‌ری كێبه‌ركێكانی تۆپی پێ بوو و رۆڵی به‌رچاووی له گه‌شه‌ی دادوه‌ریدا هه‌بوو. كێن له كۆڵچێستێری به‌ریتانیا له دایك بوو. له ساڵه‌كانی 1935 له زانكۆی سێنت لوكی شاری ئاكستێری ئابووری ته‌واو كرد. له ساڵی 1936 چووه ناو دادوه‌ره‌كانه‌وه و پاش چه‌ند ساڵ بوو به دادوه‌ری ناوه‌ڕاست. له كاتی شه‌ڕی جیهانی دووه‌م له به‌ر پێكانی قاچی له هێزی ئاسمانی پاشایی لابردرا، دواتریش ره‌وانه‌ی تۆپخانه‌ی پاشایی هێزه‌كانی به‌ریتانیا کرا، له دوای گه‌رانه‌وه‌ی سه‌ربازی ساڵی 1964 ه‌وه، بوو به یه‌كه‌م دادوه‌ری خوله نایابه‌كان و به جلی ره‌ش خه‌ت سپیه‌وه كه ئه‌وكات جلی ستانداردی دادوه‌ری و ته‌نانه‌ت خوشی دیزاینی كردبوو، ده‌ركه‌وت.
ساڵی 1953، مامۆستای قوتابخانه‌ی نیوبری پارك بوو. له ساڵی 1960 دا، بوو به یه‌كه‌م دادوه‌ری كێبه‌ركێی كۆتایی جامی وڵاتانی ئه‌وروپی و باشترین و ناودارترین دادوه‌ری له ساڵی 1962 بوو له نێوان تیپه‌كانی شیلی و ئیتاڵیا كه به شه‌ڕی سانتیاگۆ ناوزه‌د كرا. پاشان له به‌ر پێكانی قاچی، دادوه‌ری ناو كێبه‌ركێی نه‌كرد به‌ڵام ماوه‌ی 8 ساڵ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی دادوه‌ری فیڤا بوو و 4 ساڵیش به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و كۆمیته‌یه بوو. له ركه‌به‌رایه‌تی مۆندیالی ساڵه‌كانی 1966 دا له نێوان تیپه‌كانی به‌ریتانیا و ئه‌رجه‌نتین، كێشه دروست بوو، كاتێ یاریزانێك خه‌تای بكردایه ئه‌وا نه‌ده‌چووه ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی دروست کرد، ئه‌و هه‌ستی ئه‌كرد ئه‌بێ رێگایه‌ك ببێ بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی هه‌ڵه‌ی یاریزانان، ئاگاداری‌یان بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هه‌ڵه‌ی تر نه‌بن. كاتی رۆشتنه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه و كاتێك كه له تهرافیكدا وه‌ستابوو، له گڵۆپی سوور و زه‌رد و سه‌وز ورد بووه‌وه و لێره‌دا بوو كه بیرۆكه‌یه‌ك گه‌یشت به مێشكی. "لایتی زه‌رد بۆ ئاگادار بوون، لایتی سوور بۆ وه‌ستان".
ئه‌كرێت له‌م دوو ره‌نگه له كاتی هاوشێوه و له كێبه‌ركێكان به‌كار بهێنرێت و كۆتایش به كیشه‌ی زمان له كاتی كێبهركێكاندا ئه‌هێنێت و ئه‌مه بوو كه زه‌نگی زه‌رد و سوور دروست بوو. زه‌رد بۆ فاوڵی ئاسایی و سووریش بۆ ده‌ركردنی یاریزان له یارییه‌كه‌دا و یه‌كه‌م جاریش له جامی جیهانی مه‌كسیك (1970)دا به كار هێنرا. هه‌روه‌ها له ساڵه‌كانی 1966 دانانی دادوه‌ری چوار و ئاڵای دادوه‌ر و ئاڵای گۆشه‌ی گۆڕه‌پان، جلی دادوه‌ری و سوور بوونی له‌سه‌ر ستاندارد بوونی تۆپ به پێ یاسای كێبهركێش بیرۆكه‌ی ئه‌و بوو.
سه‌رچاوه peyamner[/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » مێژوو » مێژووی توپی پێ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]