تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

9

خواى كةورة لةبةهةشت بتان حةسينيتةوة ماندووةكان بةلام سةبر بكرن زيان ئةوة ناهينئ هةل بؤ قيامةت بدةن زيانى ئيوة لةوة كرنكترة لةشعريك بجيت زؤر كةورةترن ئيوة خواى كةورة بتان باريزئ.

8

ده‌ست خۆش:/سه‌رکه‌وتوبیت

7

Awa Nya La Zhyani Maryam Xan Achi Muhimka Lera Awya La Zhyani Handk Kasan Bchi,,,Mam sarhang Are Pet Jwana ??

6

دةى كرنك نيه لة كوئ هيناوته.

5

HARMAN21 نووسی:

Na Nasrawa Mam Sarhang

e  la  kwe daret krdowa
baraste  zor la  zhiyane mn ache:|

4

Na Nasrawa Mam Sarhang

3

ئةمه نووسينى كييه؟

2

ئەی ڕۆژگارە سەختەکانی ژیانم تا کەی ...؟
تا کەی "بۆ"یەکانم بێ وەڵام ئەبن ؟
کەی لە زیندانی بێ ئۆمێدی ڕزگارم ئەکەیت و ...
ناخێکی زیندوو ئەبەخشیتە ناو جەستەمەوە ؟
کەی ئەبمە ئەو باڵدارەی چووک بە شەپووڵی دەریا و
ڕەشەبای پایز دا بدات ...؟
کەی .......

بؤ من هيج كات neutral

1

هەر وەک چوون لمی دەریا بووتە دیلی
شەپووڵە بەهێزەکان و ...
هەروەک چوون گەڵای دار بووتە دیلی
ڕەشەبای پایز !
خۆم ئەبینمەوە لە وێنەی باڵندەیەکی باڵ شکاو،
لە ژێر دارێکی ڕووت و لە بەردەم لێوارەکانی دەریا !
کە نەتوانم بفڕم بەسەر شەپووڵەکانی دەریا و ...
بە دەریا بڵيم هەرگیز ناتوانیت من دیل بکەی !
کە نەتوانم هێلانە درووست بکەم و ...
بە ڕەشەبا بڵێم هەرگیز ناتوانیت دەرم بکەیت !

بەڵام ئەمە جگە لە خەیاڵی چەند چرکەیەک،
هیچی تر ناگەیەنێت، چۆنکە ...

هەندێک جار حەز ئەکەم پڕ بە دەنگ پێبکەنم،
کەچی پێم ئەڵێن:
ئەوە شێت بووی ؟!
سەیرە ! خەڵكێکی زۆر ئەبینم پێ ئەکەنن و ...
شێت نین ! ئەی بۆ پێکەنین بۆ من شێتی یە ؟!

هەندێک جار حەز ئەکەم پڕ بە دڵ بگریم،
کەچی پێم ئەڵێن:
خۆ مناڵ نیت !
سەیرە ! خەڵکێکی زۆر ئەبینم ئەگرین و ...
مناڵ نین ! ئەی بۆ گریان بۆ من مناڵانەیە ؟!

هەندێک جار حەز ئەکەم پڕ بە مەودایەکی فراوان بیر بکەمەوە،
کەچی پێم ئەڵێن:
چیە یاخی بوویت ؟!
سەیرە ! خەڵكێکی زۆر ئەبینم بیر ئەکەنەوە و ...
یاخی نین ! ئەی بۆ بیرکردنەوەی من یاخی بوونە ؟!

هەندێک جار حەز ئەکەم پێنووس بکەمە چەکووچی داد،
پەڕە بکەم بە گۆڕەپانی ڕاستیەکان ...
کەچی پێم ئەڵێن:
ووریابە خۆ لادراو نیت !
سەیرە ! خەڵکێکی زۆر ئەبینم خاوەن ووشە و ...
لادراو نین ! ئەی بۆ پەیڤەکانم تاوان بێت ؟!

کە وا بێت ...
من مناڵێکی شێتی لادراو و یاخیم !

بەڵێ وەک مناڵ ئەگریم بۆ ساتە ڕۆیشتووەکان !
کە نەمتوانی مناڵیم تیا بەسەر بەرم !
کە نەمتوانی هەست بە ساتەکانی مناڵی بکەم و ...
بگەمە لۆتکەی ئامانجەکان،
کە لە خەونە ڕەنگاو ڕەنگەکانم دا ئەم بینین !!!

بەڵێ شێتانە شەیدای ئەو ساتانەم کە بتوانم،
هەست بەوە بکەم من ناخم زیندووە !
بە پانتایی ئاسمان شەیدای ئەوەم ...
هەست بکەم بوونم هەیە لە ژیانێک،
هەرچەندە وێرانەش بێت !!!

بەڵێ مناڵێکی لادراوم !
لادراو لە و ڕێگا وونەی بۆم دەستنیشان کراوە !
لادراو لەو چارەنووسەی،
هەموو بەها جوانیەکان دەشێوێنێت و ...
لە ناویان ئەبات !!!

بەڵێ مناڵێکی یاخیم !
یاخی لەو کۆمەڵگایەی کە وەک مردوو وایە !
لەو خاکەی وەک گۆڕ وایە و ...
هەمیشە گەورەترین هیواکان ئەخاتە ژێر گڵەوە،
بەنرخترین ساتەکان لە ناو ئەبات !!!


ئەی ڕۆژگارە سەختەکانی ژیانم تا کەی ...؟
تا کەی "بۆ"یەکانم بێ وەڵام ئەبن ؟
کەی لە زیندانی بێ ئۆمێدی ڕزگارم ئەکەیت و ...
ناخێکی زیندوو ئەبەخشیتە ناو جەستەمەوە ؟
کەی ئەبمە ئەو باڵدارەی چووک بە شەپووڵی دەریا و
ڕەشەبای پایز دا بدات ...؟
کەی .......؟