ده‌ست خۆش
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » یه‌كترناسین » هاورێکه‌ت بناسه و ئاگات له دڵی بێت نه‌یشکێنیت » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌ست خۆش
دةست خوش
دةس خؤش براكةم جيرؤكيكى مانا دار بوو بةس هيوادارم بؤ جارى دواتر ليرة داينةنيى جونكة ئيرة بةشى يةكتر ناسينة
mnish zorm haya dast xosh
[center][[size=24]color=red]ماندونه‌بی وده سته‌كانت خۆش بابه‌ته‌كه‌ت زۆر به سوده من ته‌نها یه‌ك هاورێی ته‌واوم هیه له‌وه‌ته‌ی هه‌ست به‌ژیان ئه‌كه‌م[/color][/size][/center]
پیره پیاو سه‌یرێکی منی کرد و پرسی چه‌ند هــاوڕێت هه‌یــه؟؟
وتم جا بۆچی بڵێم چه‌ندم هه‌یه ،، بۆیه وه‌ڵامم دایه‌وه وتم ته‌نها چه‌ند هاورێیه‌کم هه‌یه.
پیره‌پیاو هێواش و به سه‌ختی هه‌ستا و له کاتێکدا سه‌ری ڕائه‌وه‌شاند وتی :- تۆ که‌سێکی به‌ختێکی باشت هه‌یه که ئه‌م هه‌موو هاورێیه‌ت هه‌یه ، به‌ڵام بیر له هه‌موو ئه‌و شتانه بکه‌ره‌وه که قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌که‌یت .
زۆر شت هه‌یه که تۆ نازانی
هاوڕێ ، ته‌نها ئه‌و که‌سه نیه که تۆ سڵاوی لێ بکه‌یت ، هــاوڕی ده‌ستێکه تۆ له تــاریکی و بێ ئومێدی ڕزگار ئه‌کات ، ئه‌مه له کاتێکدا که هه‌ندێک له‌و که‌سانه‌ی تۆ به هاورێیان ئه‌زانیت به‌ره‌و تاریکی و نائومێدیت ئه‌به‌ن .
هــاوڕێی ڕاستی که‌سێکه که ناتوانێت تۆ به‌جێ بهێڵێت ، ده‌نگێکه که ناوی تۆ به زیندووی ئه‌هێڵێته‌وه ،ته‌نانه‌ت کاتێکیش که که‌سانی تر تۆیان له‌بیر کردووه ،به‌ڵام زیاتر بڵێین هاورێ یه‌ک دڵه، دیوارێکی به‌هێز و پته‌و له نێو دڵی مرۆڤه‌کاندا ، که عاشقانه جێگای خۆی ئه‌کاته‌وه.
که‌واته ئه‌و شته‌ی که ئه‌یڵێم جوان بیری لێبکه‌ره‌وه ، چونکه هه‌موو وته‌کانم ڕاستین ، کوڕی خۆم جارێکی تر پێم بڵێ چه‌ند هاورێت هــه‌یه ؟؟
چاوڕوانی وه‌ڵامه‌که‌ی منی کرد و سه‌یری ئه‌کردم ....
منیش به هێمنی و به ڕێزه‌وه وتم : ئه‌گه‌ر به‌ختم باش بێت ئه‌وا ته‌نها یه‌ک هاوڕێم هه‌یه ، ئه‌وه‌ش تۆیت !!
باشترین هاورێ که‌سێکه که شانی بۆ تۆ دابنێت کاتێک که ته‌نهایت و خه‌مت هه‌یه له‌گه‌ڵت ئه‌بێت و هاوبه‌شی خه‌مه‌کانت ئه‌بێت .
که‌سێک که متمانه‌ی به تۆ ئه‌به‌خشێت ، له کاتێکدا کێشه‌یه‌کت هه‌بێت بۆت چاره‌سه‌ر ئه‌کات ، وه کاتێک که پێویستت به هاوده‌مێکه ئه‌وا گوێت لێ ئه‌گرێت ، وه زۆر شتی تر که ناتوارێت پێناسه بکرێت.
خوا چه‌نده گه‌وره‌یه کاتێک تۆ چاوروانی شتێک نیت له خوای گه‌وره‌وه به‌ڵام ئه‌و باشترینی شته‌کانیشت پێ ئه‌به‌خشێت .
چی فێر بووین : ئاگاداری دڵه‌کان بین ، کاتێک که ته‌نهاین ، به دوای هاورێدا ئه‌گه‌ڕێین ، په‌یامان کرد ، به دوای که‌م و کوڕیهکانیدا ئه‌گه‌ڕێین ، کاتێک له ده‌ستماندا ، به دوای یادگاریه‌کانیدا ئه‌گه‌ڕێین، وه دیسانه‌وه ته‌نها ئه‌بینه‌وه، هیچ شتێک وه‌ک دڵ به ئاسانی ناشکێت . ( ژانپل سارتر
یانەی سەرهەنگ موحسین » یه‌كترناسین » هاورێکه‌ت بناسه و ئاگات له دڵی بێت نه‌یشکێنیت » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]