تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

[center][size=24]پیاوان هه‌ن له‌ به‌رخاتری خۆشه‌ویسته‌ كچه‌كانیان یاخود خێزانه‌كانیان چیان له‌ده‌ست بێ ئه‌ یكه‌ن[/size][/center]

1

[center]هەمیشە پێوەندیی سۆزداریی نێوان ئەكتەران و هونەرمەندان و وەرزشوانان، جێگەی بایەخی مێدیاكان بووە و بایەخێكی زۆر بەو پێوەندییانە دراوە، لە ماوەكانی ڕابردوودا پێوەندیی نێوان ئەستێرەی بواری تۆپی پێ پیكێ و ئەستێرەی بواری گۆرانی شاكیرا، جێی سەرنجی مێدیاكان بوو و بایەخێكی زۆریان پێی دا.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لە مێدیاكانی ئەورووپادا دەنگۆی هەبوونی ڤیدیۆی ئابڕووبەرانە لە نێوان پیكێ و شاكیرادا هەیە.

وێبسایتی “تی ڤی نۆتاس”، لەسەر ئینتەرنێت بڵاوی كردەوە، كە یەكێكی نزیك لە هاوكاران و یاریدەدەرانی شاكیرا ئەوگرتەی دەست كەوتووە و هەڕەشەی ئەوەی كردووە ئەگەر بڕە پارەیەكی زۆری نەدەنێ، ئەوا لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بڵاوی دەكاتەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە، كە ماوەكانی ڕابردوو، ئەوە خرایە ڕوو كە ڤیدیۆی ئابڕووبەرانەی شاكیرا لەگەڵ خۆشەویستەكەی پێشووی “ئەنتۆنیۆ دی لا ڕوا”ـدا هەیە.

هاوكات ئەوەش بڵاو كراوەتەوە، كە گرتەیەكی هاوشێوەیەیشی لەگەڵ گۆرانیبێژی ئیسپانی ئەلیخاندرۆ سانزدا هەیە، بەڵام بە هیچ شێوەیەك ئاشكرا نەكراوە.

بۆ زانین، لە ماوەكانی ڕابردوودا، دەنگۆی ئەوە بڵاو كرایەوە، كە شاكیرا و پیكێ لێك جیا بوونەتەوە، بەڵام هاوكارانی شاكیرا ئەوەیان ڕەت كردووەتەوە.

لە لایەكی دیكەوە و لە چوارچێوەی ئاریشەی جڤاكی وەرزشواناندا، مێدیاكانی ئیسپانیا بڵاویان كردەوە، كە ئێستا ئەستێرەی تۆپی پێی پورتوگالیی یانەی ڕیاڵ مەدرید (كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ) بە بارێكی زۆر ناخۆشدا گوزەر دەكات و چەند ئاریشەیەكی خێزانیش بەرۆكی گرتووەتەوە، كە زۆر پەرێشانی كردوون.

ئەو مێدیایانە بڵاویان كردووەتەوە، كە جگە لە ئاستە خراپەكەی ڕۆناڵدۆ بەرانبەر یانەی بەرشلۆنە لە چەند یاریی ڕابردوودا، هاوكات لە ئێستەدا ئەو یاریزانە ئاریسشەی كۆمەڵایەتی و خێزانی بۆ دروست بووە.

كێشەكانی ڕۆناڵدۆ ئەمجارە چوونەتە دەرەوەی یاریگە و ئەو كێشانە وای لێ دەكەن دەمارگرژتر بێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، وێنەی نیمچەڕووتی خوشكەكەی ڕۆناڵدۆ لەسەر بەرگی گۆڤارێكدا بڵاو كرایەوە و ئەوەیش ڕۆناڵدۆی تەنگەتاو كردووە. هاوكات مێدیاكان باسی پرسی دەركردنی دایكی دەكەن لە ماڵەكەی، لەسەر داوای خۆشەویستەكەی “ئیرینا شایك”ـی ڕووسی.

ڕۆناڵدۆ ئەم ماوەیە چەند ئاریشەیەكی وەرزشی بۆ هاتووەتە پێش، كە لە هەمووی سەیرتر و ناخۆشتر، هاواركردن بۆ ناوی مێسی بوو لە بەرانبەر ئەو لە یاریی نێوان پورتوگال و بۆستە لە یاریی پاشكۆی گەییشتن بە پاڵاوتنی یۆرۆی 2012.

دوای ئەوە، ڕۆناڵدۆ لە یاریی نێوان یانەكەی و یانەی بەرشلۆنە كە هەفتەی ڕابردوو ئەنجام درا، فیكەی ناڕەزایەتی دژی لێ درا.

هاوكات ئێستە گومانێك هەیە، بەوەی شۆڕشێك لە نێو یانەی ڕیال مەدریددا دژی پورتوگالییەكان بە ڕێوە بێت، بە تایبەتی بەرپرسانی ڕیال هەستیان كردووە مۆرینهۆی ڕاهێنەر بایەخی زۆر بە یاریزانە پورتوگالییەكانی وەك، ڕۆناڵدۆ، پێپی، كۆینتراو و كارڤالهۆ دەدات.

ئەوەی زیاتر ڕۆناڵدۆی پەرێشان و تووڕەتر كردووە، دەركەوتنی وێنەی خوشەكەكەی بوو بە جلی نیمچەڕووتەوە، خوشكەكەی وەهای پیشان دا، بەو كارەی پاڵپشتی برایەكەی دەكات، بەڵام ئەوە بووە مایەی نیگەرانی و تووڕەبوونی زیاتری ڕۆناڵدۆ.

ئەو خوشكەی ڕۆناڵدۆ كە ناوی “ئیما دۆس سانتۆس ئەڤیرۆ”ـیە و تەمەنی 37 ساڵانە، بە وێنەی نیمچەڕووتەوە لە بەرگی گۆڤاری “هۆت ماگازین”ـی پورتوگالیدا وەشان كرا، كە لە یەكێك لە پارچە جلەكان، ناوی ڕۆناڵدۆ بە شێوەی (CR7) نووسرابوو.

ئەو كچە، لە دوورگەی مادێرا، ماركێتی فرۆشتنی جلی ژێرەوەی پیاوان و ئافرەتانی هەیە، كە ئەویشی بە ناوی ڕۆناڵدۆوە كردووە.

لە لایەكی دیكەوە و لە چوارچێوەی ئاریشە كۆمەڵایەتییەكانی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەوە بڵاو كراوەتەوە كە بە هۆی داوای خۆشەویستە ڕووسییەكەیەوە “ئیرینا شایك” ڕۆناڵدۆ دایكی لە ماڵەوە دەركردووە. كە ئەو خانووەی لە مەدرید بۆ كڕیبوو.

گۆڤاری نۆڤا جێنتی، بڵاوی كردووەتەوە كە ڕۆناڵدۆ خانوویەكی بە كرێ گرتووە بۆ دۆلۆرێسی دایكی و هاوڕێ پیاوەكەی “جۆزێ ئەندرادی”.

هەروەها ئەو گۆڤارە ئاشكرای كردووە، كە ئەو كارەی ڕۆناڵدۆ، بۆ زیاتر تایبەتمەندبوونی پێوەندی نێوان خۆی و شایكە.

هەمان گۆڤار ئەوەیشی دووپات كردووەتەوە، كە دۆلۆریسی دایكی ڕۆناڵدۆ هەمیشە هەستی بە سۆزێكی زۆر بۆ كوڕەكەی كردووە، كە خۆی لە منداڵییەوە بەخێوی كردووە و پەروەردەی كردووە و ماوەیەكی زۆر لەسەر داوای كوڕەكەی، لە مەدریدی ئیسپانیا ژیاوە. پێشتریش باوكی ڕۆناڵدۆ بە گەنجی، بە هۆی زۆرخواردنەوەی ماددە كهولییەكانەوە گیانی لە دەست داوە.

هەمان گۆڤار، ئەوەی وەشان كردووە، كە ڕۆناڵدۆ لەسەر ویستی شایك ئەو كارەی كردووە و گۆڤارەكە نووسیویەتی “ئیرینا سەركەوت لە لێكترازانی خێزانەكە”.

هاوكات ڕۆژنامەكە بڵاوی كردووەتەوە، كە خوشكەكەی ڕۆناڵدۆ “ئیلما” بڕیاری داوە لە شاری مادێرا و لە تەنیشت دایكیدا بژیت، دوای ئەوەی ڕۆناڵدۆ لە مەدرید دەری كرد.


مامەیارە ئەحمەد
[/center]