هــهرئهوهندهم له‌ده‌ست دێت پیرۆزبـایی له هــانده‌رانی ریـال مـهدریدبكهم كه‌ئه‌م جـاره خۆش بهخــتانه نه‌دۆران به‌ڵام مـاڵئـاوایـان كــرد ئه‌مـه‌ش بههـهمـوو هـه بوو
ده‌ست خۆش كۆسره‌ت
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » بەرامبەربوون بە تامی بردنەوە بۆ بەرشلۆنە و بە تامی دۆڕان بۆ ڕیاڵ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
هــهرئهوهندهم له‌ده‌ست دێت پیرۆزبـایی له هــانده‌رانی ریـال مـهدریدبكهم كه‌ئه‌م جـاره خۆش بهخــتانه نه‌دۆران به‌ڵام مـاڵئـاوایـان كــرد ئه‌مـه‌ش بههـهمـوو هـه بوو
ده‌ست خۆش كۆسره‌ت
[size=24]ده سته كانت خۆش كاكه كۆسره‌ت بۆهه‌ڵواسینی ئه‌م بابه‌ته هیوای سه‌ركه‌وتن بۆڕیال له خولێكی تر:D[/size]
هــهرئهوهندهم له‌ده‌ست دێت پیرۆزبـایی له هــانده‌رانی ریـال مـهدریدبكهم كه‌ئه‌م جـاره خۆش بهخــتانه نه‌دۆران به‌ڵام مـاڵئـاوایـان كــرد ئه‌مـه‌ش بههـهمـوو هـه بوو
ده‌ست خۆش كۆسره‌ت
چاوی ڕاستمی کاک سه‌هه‌ند
یاریێکی خۆش بوو ، وه‌ک سه‌ردێری ئه‌و بابه‌ته.
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه کۆسره‌ت.
هههههههه غه‌دری ناووبژیوان بووهبهربهست له‌بردنه‌وه‌ی ڕیاڵ ئه‌مجاره ڕاستیه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره
ئەو جارەی ڕیال گەمەکی باشی کرد بەس دەبا بنزیمە لەسەرەتاوە لە جێی هیگواین گەمەی بکردبا
دەست خۆش کاک کۆسرەت بۆ دانانی ئەم هەواڵە
ئەمشەو لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەگی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا و لە کلاسیکۆ چاوەڕوانکراوەکەی سەر یاریگای کامپ نوو یانەی بەرشلۆنە میوانداری یانەی ڕیاڵ مەدریدی برینداری کرد .
لە یاری چووندا لە خاکی مەدرید بەرشلۆنە ٢-١ یارییەکەی بردبووەوە هەربۆیە پێویستی بەوە بوو لەم یارییەدا بە جیاوازی زیاتر لە گۆڵێک شکست بە یانەی خاوەن یاریگا بهێنن . ڕیاڵ سووربوو لەسەر ئەوەی سنورێک بۆ شکستە یەک لە دوای یەکەکان بهێنێت و بە گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو گرێ کوێرەی بەرشلۆنە بکاتەوە . لە بەرامبەردا بلوگرانا بە پشت بەستن بە خاک و هاندەران یاری دەکرد بۆ قوڵترکردنی برینەکان و دووپاتکردنەوەی زلهێزی و باڵادەستی خۆی بەسەر ڕیاڵدا .
هاوشێوەی یاری قۆناغی چوون لە خولەکەکانی سەرەتادا ڕیاڵ باشتر دەبینرا و زیاتر لە جارێک نزیک بوو لە تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم بەڵام گۆنزالۆ هیگواین و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هەلەکانیان لەدەستدا .
لە خولەکی ٢٥ مەسوت ئۆزیل لە دەرەوەی ناوچەی سزا موشەکێکی ئاڕاستەی گۆڵی پینتۆ کرد و ستوونی گۆڵ ڕێگربوو لەبەردەم گۆڵی یەکەمی ڕیاڵ . پاشان لە خولەکی ٢٩ ئەندریس ئینیێستا بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت و پێدرۆ ڕۆدریگێز جێگای گرتەوە . هاتنی پێدرۆ نەهامەتییەکەی گەورە بوو بۆ ڕیاڵ و لە پاسێکی جوانی مێسی توانی گۆڵی پێشکەوتن بۆ بەرشلۆنە تۆماربکات لە خولەکی ٤٣ . دوای تەنیا ٣ خولەک لە گۆڵەکە ، لاسانا دیارا بە توندی لە لیۆنێل مێسی دا بە هەموو پێوەرێک شایستەی کارتی زەرد بوو کە دەبووە دووەم کارتی زەردی ئەو یاریزانە بەڵام ناوبژیوان تیکسێرا نەرمی نواند‌و تەنیا فاوڵی ڕاگرت . بەڵام ئەو فاوڵەش نەهامەتییەکەی تری بۆ ڕیاڵ هێنا و دانی ئەلڤێز بە لێدانی بەهێز دووەم گۆڵی بەرشلۆنەی تۆمارکرد و هیوای ڕیاڵی تەواو لاواز کرد بۆ نیوەی دووەم .
سەرەرای سەختی ئەرکەکەی ، ڕیاڵ مەرید لە نیوەی دووەمدا دەستەوەستان نەبوو دوای چەند گۆڕانکارییەکی زیرەکانە ڕیاڵ مەدرید کۆنترۆلی یاریگای گرتە دەست تاوەکو کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە پاسێکی جوانی مەسوت ئۆزیل گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد ئەم گۆڵە هیوای بۆ یانەی میوان گەڕاندەوە و زیاتر تینیان دایە بەرخۆیان بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر و ئەوە بوو کەریم بنزیمە لە خولەکی ٧٢ توانی دووەم گۆڵی ڕیاڵ لە یارییەکەدا تۆماربکات . دوای ئەو گۆلە بەرشلۆنە ڕیزەکانیان یەکخستەوە و هەوڵی گۆڵی سێیەم و یەکلاییکردنەوەیان دا . پێش کۆتایی هاتنی یارییەکە ناوبژیوان دووەمی کارتی زەردی بەڕووی سێرجیۆ ڕامۆس بەرزکردەوە . هەوڵەکانی هەردوولا بێ هوودەبوون و یارییەکە هەر بەو ئەنجامە بەکۆتاهات و بەرشلۆنە لە قۆناغی پێش کۆتا ڕووبەڕووی براوەی یاری نێوان لیڤانتی و ڤالەنسیا
دەبێتەوە .
سـه‌رچاوه؛یاریگا
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » بەرامبەربوون بە تامی بردنەوە بۆ بەرشلۆنە و بە تامی دۆڕان بۆ ڕیاڵ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]