لاوێك كە فێری ڕێزگرتنی خودی خۆی نەبووبوو، لە پلەی كارگوزاری بەرز كرایەوە تا لە كۆتاییدا گەیشتە پلەی بەڕێوەبەری جێبەجێكردن، (المدیر التنفیذی).
بەڵام نەیتوانی قەناعەت بە خۆی بكات كە بووەتە خاوەنی ئۆفیسو ڕاژەی نوێو پلەی بەڕێوەبەرێتی، چونكە متمانەی بە خۆی نەبوو كە گەیشتووەتە ئەو شوێنە.
... ...
ڕۆژێكیان كەسێك هاتبووە سەردانی، ئەویش بۆ دەربڕینی ئەوەی كە كەسێكی گرنگەو هەمیشە سەرقاڵی وەڵامدانەوەی تەلەفۆنە، تەلەفۆنی نۆڕماڵەكەی هەڵگرتو وای دەرخست كە لەگەڵ كەسێكدا قسە دەكاتو لەو كاتەشدا داوای لەو كەسە كرد كە لە دەرگا دەدات تا بێتە ژوورەوە!
لەو كاتەدا كە میوانەكە چاوەڕێی دەكرد جەنابی بەڕێوەبەر پەیوەندییەكەی تەواو بكات، بەڕێزیان دەیانگوت: «گرفت نییە. خۆم دەتوانم كێشەكە چارەسەر بكەم، پاش چەند خولەكێك پەیوەندییەكەی تەواو بوو. پرسیاری لە میوانەكە كرد كە چی خزمەتێكی هەبوو؟ ئەویش لە وەڵامدا گوتی: قوربان هاتووم تەلەفۆنەكە چاك بكەم، چونكە كارناكات..!!!
لەم چیرۆكەوە فێر دەبین:
1- هەر كەسێك بە شێوەیەكی ناسروشتی بگاتە پلەوپایەیەك، ناتوانێت بە شێوەیەكی سروشتی مامەڵەی لەگەڵدا بكات.
2- با لە كاروباری ڕۆژانەماندا مرۆڤێكی سادەو ئاسایی بینو هەوڵ بدەین خۆمان چۆنین ئاوها هەڵسوكەوت بكەین.
3- دەمامكەكان ناتوانن بۆ هەمیشە حەقیقەتی ئێمە بشارنەوەو ڕۆژێك دەبێت بە ئاسانی بەرامبەر ڕاستییەكان بزانێت.
4- با هەوڵ بدەین خاڵە لاوازەكانی خۆمان بدۆزینەوەو چارەسەریان بكەین نەك زیاتریان بكەینو پەرەیان پێ بدەین.
5- با ئاستی خۆمان بەرز بكەینەوە بەرەو لوتكە بە هەوڵدانو تێكۆشان نەك بە خۆفریودانو كاری نادروست