سوپاس بۆپه‌یامه‌که‌ت
جزاک الله
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ((وه‌رن بۆ نوێژ)) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سوپاس بۆپه‌یامه‌که‌ت
جزاک الله
جزاک الله‌خیرا
زۆر سوپاس هاورێیان بۆ په‌یامه‌کانتان سه‌رکه‌وتوبن
دةستت خؤش بيت ... بة راستى ئةم بابةتةت لة جيكايي خؤيداية ... بةردةوام بة
انشالله خوای گه‌وره جه‌زای خێرت ئه‌داته‌وه
ده‌ستت خۆش به‌ڕیز بۆ ئه‌م بابه‌ته گرینگانهت .
زۆر سوپاس خوا پاداشتی ئێوه‌ش بداته‌وه
انشالله خوای گه‌وره جه‌زای خێرت ئه‌داته‌وه
ده‌ستت خۆش به‌ڕیز بۆ ئه‌م بابه‌ته گرینگانهت .
((وه‌رن بۆ نوێژ))
خودا ده‌فه‌رموێت: (وَاسْتَعِينُوا بِالصَّبْڕ وَالصَّلَاةِ وَإِنَّهَا لَكَبِيرَةٌ إِلَّا عَلَى الْخَاشِعِينَ)الیقره/٤٥ واته: ئێوه کۆمه‌کى خۆتان وه‌رگرن له‌نوێژ و دانبه‌خۆداگرتن ئه‌مه‌ش گه‌وره‌یه ته‌نها له‌سه‌ر باوه‌ڕداران نه‌بێت. پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ئه‌گه‌ر کارێکى دڵته‌نگ و نیگه‌رانى لێ به‌سه‌ر بهاتبایه به‌ره‌و نوێژ ده‌ڕۆیشت و نوێژى ده‌کرد. ده‌ى فه‌رمووى (165) بیل بیلهى چاوم له‌نوێژدایه.
ئه‌گه‌ر دڵته‌نگ بووى, کاره‌کانت لێ ئاڵۆز بوون, فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یان لێ کردى, رابکه بۆ نوێژ کردن. ئه‌گه‌ر ڕۆژگاره‌کانت تاریک بوون, شه‌وانت تێکه‌ڵوپێکه‌ڵ بوون, هاوه‌ڵانت گۆڕان و خراپه‌یان بۆت هه‌بوو, پێویسته له‌سه‌رت نوێژکردن هه‌تا کارت بۆ ئاسان بێت. پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له‌وپه‌ڕى ناخۆشیدا سینه‌ى خۆى ده‌کرده‌وه و فراوانى ده‌کرد به نوێژکردن, وه‌ک ڕۆژى به‌در و ئه‌حزاب و بێجگه له‌مانه‌ش له‌وانى تر, (لة ئيبن حةجةرةوة)گێڕداوه‌ته‌وه که ئه‌و چووه بۆ قه‌ڵایه‌ک له میسر, هه‌ندێ دزو جه‌رده ڕێگه‌یان لێ گرت, ئه‌ویش هه‌ستا بۆ نوێژکردن هه‌تا خودا رزگارى کرد.
(ئيبن عساكر)و (ئيبن قةييم) ده‌گێڕنه‌وه پیاوچاکێک دزێکى پێ گه‌یشت له ڕێگه‌یه‌ک له ڕێگه‌کانى شام. له‌سه‌ر سه‌رى ڕاوه‌ستاوه و هه‌ڵى دایه بیکوژێ پیاوچاکه‌که داواى کرد که مۆڵه‌تى نوێژکردنى بدات, نوێژى کرد, ئه‌و ئایه‌ته‌ى هاته‌وه یاد (أَمَّنْ يُجِيبُ الْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ السُّوءَ وَيَجْعَلُكُمْ خُلَفَاءَ الْأَرْضِ أَإِلَهٌ مَعَ اللَّهِ قَلِيلًا مَا تَذَكَّرُونَ)النمل/٦٢ سێ جار دووباره‌ى کرده‌وه فریشته‌یه‌ک له ئاسمان دابه‌زى و دزه‌که‌ى کوشت به حهربهى ده‌ستى فریشته‌که هاته قسه وتى: من نێرراوى ئه‌و خودایه‌م که تۆ په‌نات پێ گرت. (وَأْمُرْ أَهْلَكَ بِالصَّلَاةِ وَاصْطَبِرْ عَلَيْهَا)گهه/١٣٢ فه‌رمان بده به ماڵ و خێزان و منداڵت به نوێژکردن و خۆڕاگرتن له‌سه‌رى (ان الصلاة تنهى عن الفحشاء المنكر) واته نوێژه‌کان قه‌ده‌غه‌ى خراپه‌ت لێ ده‌که‌ن, (إِنَّ الصَّلَاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَوْقُوتًا)النساْ /١٠٣ کاتێکى دیاریکراوى هه‌یه له‌سه‌ر موسڵمانان. خاڵێک که هۆکاره بۆ نه‌هێشتن و لابردنى غه‌مه‌کان و په‌ژاره‌کان, سه‌ڵاوات دانه له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم خودا ئه‌مر ده‌کات: (أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا)الاحزاب/٥٦ (تورموزى) (166) به صحیحى ده‌گێڕێته‌وه که (ئوبةى كوڕى كةعب) به پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: شه‌ونوێژم چه‌ندى ته‌رخان بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ڵاوات بۆ تۆ بنێرم؟ ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر؟ صلى الله علیه وسلم وه‌ڵامى دایه‌وه و فه‌رموى: هه‌ر چه‌نده خۆت حه‌زت لێیه (شوبةى)وتى چواریه‌ک؟ پێغه‌مبه‌ر؟ صلى الله علیه وسلم فه‌رموى ئاره‌زووى خۆته ئه‌گه‌ر زیاتر بێت ئه‌وا بۆ خۆت باشه, هه‌تا هه‌تا سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موو شه‌ونوێژه‌که‌م بۆ سه‌ڵاواتدان ته‌رخان ده‌که‌م؟ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموى که‌واته گوناهت ده‌سڕێنه‌وه غه‌مه‌کانت لێ هه‌ڵده‌گیرێن. مه‌به‌ست ئه‌وه به غه‌مه‌کان به سه‌ڵاواتدان هه‌ڵده‌گیرێن و نامێنن, پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت (من صلى على صلاة صلى الله عليه بها عشرا) یان ده‌فه‌رموێت زۆر سه‌ڵاوات بده‌ن له‌سه‌ر من, شه‌وى هه‌ینى ڕۆژى هه‌ینى چونکه سه‌ڵاواتى ئێوه منى لێ ئاگادار ده‌کرێته‌وه, وتیان چۆن تۆى لێ ئاگادار ده‌کرێت که تۆ جسمه پیرۆزه‌که‌ت نامێنێ و ده‌رزێ له‌گڵدا؟ فه‌رموى خودا حه‌رامى کردوه له‌سه‌ر زه‌وى خواردن و ڕزاندنى لاشه‌ى پێغه‌مبه‌ران صلى الله علیه وسلم به‌ڵێ ئه‌و که‌سه‌ى شوێن پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم بکه‌وێت به‌خته‌وه‌رى به‌سیه‌تى. (ئيبن تةيمية) له (بوخارييةوة) ده‌گێڕێته‌وه باشترین سه‌ڵاوات ئه‌وه‌یه (اللهم صل على محمد وعلى ال محمد كما صليت على ابراهيم وعلى ال ابراهيم, وبارك على محمد وعلى ال محمد كما باركت على ابراهيم وعلى ال ابراهيم انك حميد مجيد)
س،مالپه‌ری قورئانی پیرۆز
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ((وه‌رن بۆ نوێژ)) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]