ده‌ست خۆش ئه‌زیزم بۆ ووته جوانه‌که‌ت و پر ماناکه
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » مێژوو » * شه‌هید له‌یلا قاسم، سه‌مبۆلا جان‌فیدایه كچ و ژنێن كوردستانێ* » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌ست خۆش ئه‌زیزم بۆ ووته جوانه‌که‌ت و پر ماناکه
بینیم چاوێك ده گری لێم پرسی ئه ی چاو بۆ ده گریت ؟ ؟ ؟ ؟
؟
؟
؟
... بۆ هاورێت....!!!!...وتی نه خێر ،،،،،،
بۆ دڵداره که ت ...!!!.. ووتی نه خێر...،،،،
ووتم ئه ی چاو وه ڵامم به ره وه وا فرمێسک له چاوانت نه ما ،،،،،
ووتی ئه گریم بۆ ئه م دنیایه .... زۆر که م بون وه فا دار و دڵسۆزان
درۆ و خیانه ت بۆته بناغه ی مانه وه ی ژیان
[center]كچه تێكۆشه‌ری كوردستان، له‌یلا قاسم، ساڵی 1952 له گوندی بامیلی سه‌ر به شاری خانه‌قین له خێزانێكی هه‌ژار و نیشتمانپه‌روه‌ری كورد له‌دایكبووه. قاسم حه‌سه‌نی، باوكی له‌یلا، كرێكاری كۆمپانیای پاڵاوگه‌ی نه‌وتی ئه‌لوه‌ند بوو. دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو خانه‌نشین كراوه، ساڵی 1971 له خانهقینـهوه ماڵیان گواستۆته‌وه بۆ به‌غدا. هه‌موو خوشك و براكانی له‌یلا (سه‌بیحه، سه‌لام، سه‌فا، سه‌لاح) خه‌ریكی خوێندن بوون و له قوتابییه زیره‌كه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كوردبوون. سه‌رباری خوێندن هه‌ریه‌كه‌یان له‌پای خوێندنه‌كه‌یان بۆ بژێوی ژیانی خێزانه‌كه‌یان كاریان كردووه. بنه‌ماڵه‌ی له‌یلا قاسم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌نێو ڕه‌وشێكی هه‌ژاریدا ده‌ژیان، به‌ڵام زۆر به‌خته‌وه‌ربوون.
له‌یلا قاسم بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 1958 له شاری خانه‌قین چووه‌ته به‌ر خوێندن و قۆناخه‌كانی سه‌ره‌تایی و دواناوه‌ندی له‌م شاره ته‌واوكردووه. له‌یلا له ساڵی 1971دا له به‌شی كۆمه‌ڵناسی/ كۆلێژی ئادابی زانكۆی به‌غدا وه‌رگیراوه. له‌یلا كه هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه‌ی هه‌ژاری و نه‌داری چه‌شتبوو، له‌لایه‌كیش و زوڵم و زۆرداری ڕێژیمی داگیركه‌ری عێراق له‌سه‌ر گه‌لی كورد، بیری ئازادیخوازانه و خه‌بات و تێكۆشانی له‌لای له‌یلا قاسم دروستكردبوو.
له‌یلا هه‌ر زوویش ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه و ڕێكخستنه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌یدا په‌یداكردبوو. ساڵی 1970 له ڕێگای سه‌لام قاسمی برا گه‌وره‌كه‌یه‌وه پێوه‌ندی به بزاڤی سیاسیی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌وه كردووه و له‌نێو ڕیزه‌كانی 'یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان' خه‌بات و تێكۆشانی به‌ڕێوه‌بردووه. له‌یلا قاسم له‌نێو قوتابییه كورده‌كانی زانكۆی به‌غدا ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه له وشیاركردنه‌وه و ڕێكخستنیان. له كاتێكدا كه ده‌گوترا ژن ناتوانێت شانبه‌شانی پیاوان له شار و له شاخ و له دێهاته‌كاندا خه‌بات بكات، له‌یلا به پێچه‌وانه‌وه شانبه‌شانی قوتابییه كوڕه‌كانی كورد خه‌باتێكی به‌رفراوانتری به‌ڕێوه‌ده‌برد و دژ به نایه‌كسانی مافه‌كانی ژنان و پیاوان بوو، به‌تایبه‌تیش كه بۆ خودی خۆی له بواری كۆمه‌ڵناسیدا ده‌یخوێند و زۆر باش له ڕاستییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورددا تێگه‌یشتبوو.
له‌یلا قاسم له‌گه‌ڵ یه‌كێك له هاوڕێكانی خۆی به ناوی جه‌واد هه‌مه‌وه‌ندی كه به‌یه‌كه‌وه خه‌بات و چالاكییان ده‌كرد، زۆر یه‌كتریان خۆشده‌ویست. ئه‌گه‌رچی له‌یلا خوێندكاری زانكۆ و جه‌وادیش كرێكاری یه‌كێك له كارگه‌كانی به‌غدا بوو، وه‌لێ خۆشه‌ویستییه‌كی بێ‌سنووریان له‌نێواندا هه‌بوو. له‌یلا هه‌ر به‌ڕێگه‌ی جه‌وادیشه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك له ناوچه‌كانی باشووری كوردستان چووه نێو ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه. ئامانجی له‌یلا قاسم له‌مه‌دا زیاتر ناسینی ڕه‌وشی سیاسی كورد و به شێوه‌یه‌كی باشتر به‌ڕێوه‌بردنی خه‌باتی ڕێكخستن بوو له‌نێو شاره‌كاندا.
له‌یلا قاسم و جه‌واد هه‌مه‌وه‌ندی هه‌ردووكیان هاوبیر و كۆك بوون له پرسه‌كاندا له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌یاندا. له‌یلا و جه‌واد ئه‌وینی خۆیان تێكه‌ڵ به ئه‌وینی كوردستانی نیشتمانه‌كه‌یان كردبوو. له‌یلا به خه‌بات و تێكۆشانی خۆی سه‌لماندی كه ژنانیش شانبه‌شانی پیاوان ده‌توانن خه‌بات و تێكۆشان بۆ ئازادی گه‌له‌كه‌یان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
له سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی 1970 كه گه‌لی كورد له باشووری كوردستان به قۆناخێكی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بوو، له‌یلا قاسم و جه‌واد و هاوڕێكانیان سه‌رباری نكۆلیكردنی ڕێژیمی داگیركه‌ری به‌عس له هه‌بوونی گه‌لی كورد، ئه‌وان سووربوون له خه‌بات و تێكۆشان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌یان. هه‌روه‌ها له‌یلا و جه‌واد له سه‌ره‌تای ساڵی 1974 به‌یه‌كه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی‌یان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كورد ئه‌نجامدابوو و له ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕان كه بڵاوی بكه‌نه‌وه. به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی گفتوگۆكانی نێوان سه‌ركردایه‌تی كورد و ڕێژیمی عیراق و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ و پاشانیش به‌هۆی گیرانی له‌یلا قاسم و جه‌واد و هاوڕێكانی تریان ده‌ستنووسی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌شیان له‌لایه‌ن سیخوڕه‌كانی حكومه‌تی عیراقه‌وه له‌ناوبردرابوو.
له ئاداری 1974دا دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ و هێرشكردنه‌وه‌ی ڕێژیمی عێراق بۆسه‌ر ناوچه‌كانی كوردستان، ڕێژیمی داگیركه‌ر ده‌ستیكرد به كۆچبه‌ركردنی هه‌زاران كورد و بۆردومانكردنی هه‌ردوو شاری قه‌ڵادزێ و هه‌ڵه‌بجه و ڕاوه‌دوونان و گرتنی ڕۆشنبیران و قوتابیان و ئازادیخوازانی كورد. هه‌ر له‌و كاته‌دا هه‌زاران كه‌سیش له تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ بۆ به‌رگریكردن له مافی نه‌ته‌وه‌كه‌یان ڕوویان له شاخه‌كان كرد و چه‌كی پێشمه‌رگه‌یاتییان هه‌ڵگرت. له‌و كاته‌دا له‌یلا قاسم و جه‌واد هه‌مه‌وه‌ندی و نه‌ریمان فوئاد و هه‌ندێك له هاوڕێكانی تریان پێیانوابوو خه‌باتكردن ته‌نیا له شاخ به‌س نییه، به‌ڵكو خه‌بات و تێكۆشان له شاره‌كاندا و له‌نێو جه‌رگه‌ی دوژمن‌دا پێویستیه‌كی زۆر گرنگی ئه‌و قۆناخه‌یه، بۆیه ڕوویان نه‌كرده شاخه‌كان و له به‌غدای پایته‌ختی عێراق بۆ درێژه‌دانی خه‌بات و تێكۆشان مانه‌وه.
له‌گه‌ڵ به‌رفراوانبوونی شه‌ڕه‌كان له ساڵی 1974دا، ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ڕێژیمی به‌عسی عێراق به‌رده‌وام و زۆر به‌توندی چاودێری یه‌ك به یه‌كی تاكه‌كانی كوردی‌یان ده‌كرد. بۆیه ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد له ڕۆژی 1974.04.28دا له‌یلا قاسم و چوار له هاوڕێكانی (جه‌واد هه‌مه‌وه‌ندی، نه‌ریمان فوئاد مه‌ستی، حه‌سه‌ن حه‌مه‌ڕه‌شید و ئازاد سلێمان میران) له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی هێزه‌كانی ئاسایش و سه‌ربازی ڕێژیم له به‌غدا ده‌ستگیركران. ڕۆژنامه‌ی الپوره‌ی زمانحاڵی ڕێژیمی به‌عسی ده‌سه‌ڵاتدار و ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنی نێوخۆیی عێراق، له‌یلا قاسم و هاوڕێكانی وه‌ك تێكده‌ر و گێڕه‌شێوێن و تیرۆریست به‌ناو كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئازار و ئهشكهنجهیهكیشیان بچووكترین كردهوهشیان له‌سه‌ر ئاشكرا نه‌بوو.
له‌یلا قاسم كچێكی چاونه‌ترس و زیره‌ك بوو؛ له‌ڕووی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری به‌عسدا بێ باكانه ڕایگه‌یاندبوو: "به كوشتنی من هه‌زاران كورد له خه‌وی نه‌زانی وشیار ده‌بنه‌وه، زۆر خۆشحاڵ و سه‌ربه‌رزم كه گیانم فیدای ڕێی ڕزگاری كوردستاندا ده‌كه‌م." هه‌موو ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك نه‌یتوانی بڕیاری په‌شیمانی به له‌یلا ده‌ربڕێت.
ڕێژیمی به‌عسی عیراق به مه‌به‌ستی چاوترساندنی لاوان و قوتابیان و چینی ڕۆشنبیری كورد یه‌كسه‌ر دوای ده‌ستگیركردنیان دادگایه‌كی نادادوه‌رانه‌ی دژ به له‌یلا قاسم و هاوڕێكانی به‌ڕێوه‌برد و بڕیاری له‌سێداره‌دانیانی بۆ ده‌ركرد. ڕێژیمی عێراق له زیندووبوونی ئه‌و پێنج لاوه كورده زۆر ده‌ترسا، بۆیه هێشتا دوو هه‌فته به‌سه‌ر ده‌ستگیركردنیان تێنه‌په‌ڕیبوو، كاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 1974.05.12 له‌یلا قاسم و هه‌ر چوار هاوڕێكه‌ی له‌سێداره‌دران. سه‌لام قاسمی، برای له‌یلا قاسم، به ماوه‌یه‌ك دوای له‌سێداره‌دانی له‌یلا هه‌ر له به‌غدا له‌لایه‌ن به‌عسییه‌كانه‌وه شه‌هیدكرا. تاوانی سه‌لام قاسم ته‌نیا ئه‌وه بووه كه وێنه‌ی له‌یلای خوشكی ناردبوو بۆ ده‌ستی قوتابیانی كورد و ئه‌ندامانی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. دایك و باوكی له‌یلا قاسمیش به‌هۆی له‌ده‌ستدانی دوو ڕۆڵه‌یان، هه‌ر زوو به كۆست و خه‌مێكی گه‌وره‌وه سه‌ریان ناوه‌ته‌وه و كۆچی دواییان كردووه.
هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی له‌یلا قاسم به سه‌رتاپای كوردستاندا بڵاوبۆوه. هه‌روه‌ها هه‌ندێك له چاپه‌مه‌نییه‌كانی ئه‌وساكه‌ی جیهان هه‌واڵی له سێداره‌دانی له‌یلا قاسمیان وه‌ك له‌سێداره‌دانی یه‌كه‌م ژن له مێژووی سیاسی عێراقدا بڵاوكردۆته‌وه. بێگومان له‌سێداره‌دانی كچه كوردێك به‌ده‌ستی ڕێژیمی داگیركه‌ری عێراق كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی كرده سه‌ر لاوانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كورد، كه ئه‌مه‌یش بووه هۆی ئه‌وه‌ی به هه‌زاران لاوی كورد په‌یوه‌ست بن به دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌یان و ڕوو له چیاكان بكه‌ن.
له‌یلایه‌ك له سێداره درا، به‌ڵام هه‌زاران له‌یلا له‌دایكبوون. دوای له‌یلا قاسم له سه‌رتاپای كوردستان هه‌زاران منداڵی كورد به ناوی له‌یلاوه ناونران. له‌یلا قاسم بوو به چیرۆك و داستان و هه‌ڵبه‌ستی شاعیرانی گه‌وره‌ی كوردی وه‌ك جگه‌رخوێن و زۆری تر.
سه‌رچاوه:
* شه‌هید له‌یلا قاسم، سه‌مبۆلا جان‌فیدایه كچ و ژنێن كوردستانێ. كاكشار ئۆره‌مار، ماڵپه‌ڕی ده‌نگێ كوردێن قه‌فقاسیا.
* گۆڤاری ژنا سه‌ربلند، هۆله‌ندا، وتارێك سه‌باره‌ت به له‌یلا قاسم به زمانی توركی.
* مامۆستا ژیان خانه‌قینی[/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » مێژوو » * شه‌هید له‌یلا قاسم، سه‌مبۆلا جان‌فیدایه كچ و ژنێن كوردستانێ* » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]