زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » مێژوو » مێژووی كشتوكاڵ له كوردستان » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
زانيارييه كى به سوود بوو ده سته كانت خوش بيت كاكه حسين
[center]مێژووی كشتوكاڵ له كوردستان
ئاماده‌كراوه له لایه‌ن : ئه‌ی فۆر كورد
. . . له چاخی به‌سته‌ڵه‌كدا كه نێزیكه‌ی نیو میلیۆن ساڵ پێش له ئێسته ڕووی دا و نزیكه‌ی 20.000 ساڵ پێش له زایین كۆتایی هات زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكای باكووری داپۆشرابوون له سه‌هۆڵ. ئه‌و ده‌مه ناوچه بیابانی و چۆڵهوانییهكانی ئه‌فریقا و مه‌ڵبه‌نده وشكه عه‌ره‌بییه‌كان كه‌شێكی مامناوه‌ندییان هه‌بوو. كوردستانیش كه‌ش و ئاووهه‌وایه‌كی بارانی و مامناوه‌ندیی هه‌بوو.
ئاده‌میزادی دێرین په‌نای ده‌برده به‌ر ئه‌شكه‌وته‌كان بۆ زنج و ده‌شته‌كان بۆ ڕاوگه و له ڕێی ڕاوه‌وه ژیانی خۆی ده‌برده سه‌ر. بۆیه ناچار ده‌بێ ئامێری له‌بار دروست بكا كه له كاتی ڕاودا به‌كاری بێنێ. له پێشدا به‌ردی تیژ و پاشان ئێسقانی به‌كار ده‌هێنا و به‌ره‌به‌ره ئامێری نوێی ساز كرد.
به‌م قۆناغه‌ی مێژوو ده‌وترێ شارستانییه‌تی به‌ردی كۆن.
شارستانییه‌تی به‌ردی كۆن.
1 ـ به‌ردی كۆن: ئه‌م چاخه نزیكه‌ی 350 هه‌زار ساڵی خایاند. له‌م سه‌رده‌مه‌دا ته‌وری به‌ردین و به‌ردی تیژ ساز كرا. له‌م چاخه‌یه كه ده‌وترێ مرۆڤ شێوازی له مه‌یموون ده‌چوو. پاشماوه‌ی ئه‌م شارستانییه‌ته له یه‌ك كیلۆمه‌تریی شاری چه‌مچه‌ماڵ (له ساڵی 1949دا) له ناوچه‌یه‌ك به ناوی «به‌رده‌به‌ڵه‌ك» دۆزراوه‌ته‌وه.
2 ـ به‌ردی ناوه‌ڕاست: له‌م ده‌ورانه‌دا مرۆڤی «نیانده‌رتال» به‌دی هات كه له ئه‌شكه‌وته‌كاندا ده‌ژیان. پاشماوه‌ی ئه‌م مرۆڤ و شارستانییه‌ته له چیاكانی كوردستان له ئه‌شكه‌وتی «شانه‌ده‌ر» دۆزراوه‌ته‌وه كه ده‌كه‌وێته باشووری چیای «برادۆست»ه‌وه كه زاڵه به‌سه‌ر ڕووباری «زابی گه‌وره» و زۆر له شاری «ڕه‌واندز»ه‌وه دوور نییه. ئه‌و ئه‌شكه‌وته چوار قات بوو. . .
3 ـ به‌ردی نوێ: ده‌ستپێكی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 35.000 ساڵ پێش. له‌م چاخه‌دا، له به‌رد و ئێسقانی قۆچ و عاجی فیل هه‌ندێ ئامێری پێشكه‌وتووتر ساز كرا. به مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌وترێ «هوموساپینس» و به شارستانییه‌ته‌كه‌ی ده‌ڵێن «كرومانیۆن».
لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی مێژینه‌ناسی پیشانیان داوه كه ناوچه‌ی كوردستان له چاخی به‌رددا جێگه‌ی ژیانی مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌كان بووه.
كشتوكاڵ
مرۆڤی دانیشتووی كوردستان 3500 ساڵ زووتر له ئه‌ورووپا بۆ یه‌كه‌م جار قۆناغی ڕاوی تێپه‌ڕاند و هاته قۆناغی كشتوكاڵه‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كوردستان كه‌شێكی له‌باری بۆ سه‌وزبوونی گه‌نمی خۆڕسك هه‌بووه ئاده‌میزاد نزیكه‌ی 10.000 ساڵ پێش له كوردستاندا هاتووه‌ته قۆناغی كشتوكاڵه‌وه. هه‌ندێ شوێنه‌وار و به‌تایبه‌ت چوار شوێنی گرنگی مێژینه‌یی كه له كوردستاندا دۆزراونه‌ته‌وه ئه‌م ڕاستییه ده‌سه‌لمێنن:
1 ـ شانه‌ده‌ر له نزیكی ڕه‌واندز. ته‌ور و به‌ردی تیژ، ئامێری پێش له كشتوكاڵی تیا دۆزراوه‌ته‌وه.
2 ـ كه‌ریم شار له نزیكی چه‌مچه‌ماڵ. قوڵنگی به‌ردین، ته‌ور و به‌ردی داتاشراو، ئامێری پێش له كشتوكاڵ.
3 ـ مه‌لفات له نێوان ڕێگه‌ی كه‌ركووك ـ هه‌ولێر. هه‌ندێ ئامێری له به‌رد داتاشراو و داس دۆزراوه‌ته‌وه. لێره ئه‌و ئامێرانه ده‌ستپێكی قۆناغی كشتوكاڵ نیشان ده‌ده‌ن.
3 ـ چه‌رمۆ له نزیكی چه‌مچه‌ماڵ له باشووری كوردستاندا. دوانزه قات شارستانییه‌ت دۆزراوه‌ته‌وه بۆ نموونه: جامۆڵكه‌ی له قوڕ بر‌ژاو، په‌یكه‌ری گڵیی گیانله‌به‌ران و سه‌ره‌تاییترین ئامێری چنین، ڕاده‌یه‌ك گه‌نم و جۆی ڕه‌ق بووه‌وه، ئێسقانی ئاژه‌ڵ كه نیشانده‌ری ئاژه‌ڵداریی مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه بووه، په‌یكه‌ری گڵینی ژنێكی دووگیان.
به پێی زانیاریی و ئاگاداریی شوێنه‌وارناسان گوندی چه‌رمۆ 6700 ساڵ پێش له زایین ئاوا كراوه‌ته‌وه. ئه‌مه كۆنترین گونده كه له جیهاندا ئاوا كراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها شوێنه‌وارناسانی ئه‌مریكی و ئه‌ڵمانی و تورك له ساڵی 1985دا له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی ئه‌رخه‌نی، له دیاربه‌كر ماڵێكیان له بنی زه‌وی دۆزییه‌وه كه 9000 ساڵ كۆنه.
به‌مجۆره به‌ڵگه‌كان پیشانده‌ری ئه‌وه‌ن كه ئاده‌میزادی دێرین كوردستانی بۆ ژیان هه‌ڵبژاردووه و له كاتی سه‌رما و سۆڵه‌دا په‌نای بردووه‌ته ئه‌شكه‌وته‌كانی و له وه‌رزه لهبارهكاندا داوێنی چیا و ده‌شته‌كانی هه‌ڵبژاردووه و هه‌ر له‌وێش فێری كشتوكاڵ بوو و ئاژه‌ڵداریی كرد و ئامێری له به‌رد و ئێسقان و چێو به‌كار برد و له‌سه‌ر دیواری ئه‌شكه‌وته‌كان نه‌خش و نیگاری كێشا و په‌یكه‌ری گڵینی ساز كرد و به ئاگر برژاندی و به‌و جۆره ده‌روازه‌ی شارستانییه‌تی بۆ مرۆڤ كرده‌وه له‌م به‌شه‌ی جیهانه‌دا. . . .[/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » مێژوو » مێژووی كشتوكاڵ له كوردستان » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]