زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت کاکه ئاسۆ گرینگ ئهوهیه کهسودی ههبێت بۆ ئهندامان
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » مێژوو » کورتهیهک له مێژووی دروستبوونی بەنداوی دەربەندیخان » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت کاکه ئاسۆ گرینگ ئهوهیه کهسودی ههبێت بۆ ئهندامان
سهرهتا دهست خۆشیت لێ دهكهم كاك حسین بۆ ئامادهكردنی ئهم بابهته
بهڕاستی تا بینینی ئهم بابهتهش بهم شێوهیه زانیاریم دهربارهی ئهم بهنداوه نهبووه
ماشالله بابهتهكانت ههمووی تایبهتین و گرینگی خۆیان ههیه .
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهتان دهستی ئێوهش خۆش بێت
دةست خوش هةمويم خويندةوة
زانيارى بةسود بون دةستةكانت خؤش براكةم ماندوو نةبى
[center]
لەساڵی 1979 دەست بەدروستكردنی وێستگەی بەرهەمهێنانی كارۆئاوی دەربەندیخان كرا، هەروەكو لەگەڵیدا دروستكردنی تۆڕی كارەبا دەستی پێكرد، بۆگەیاندنی ئەو وزەیەی بەرهەمی دەهێنێت و پێویستی ناوچەكە بەهێڵی 33kv و 11kv بۆ شاری دەربەندیخان و دێهاتەكانی دەوروبەری.
ئەم تۆڕە بەڵێندەری سەرەكی كۆمپانیای متسوبیشی یابانی بووە، هەروەها دروستكردنی بیناكەی لەلایەن كۆمپانیای پۆڵۆنسكی وزۆڵنەری ئەڵمانییەوە بووە. ئیشی كێبڵین كۆمپانیایەكی كۆری ئەنجامیداوە لەساڵی 1985 كارەكانی تەواوبووە، بەڵام بەهۆی شەڕی عێراق و ئێران و نزیكبوونەوەی سوپای ئێران لەدەربەندیخان و گرتنی لوتكەی چیای زەواڵی لەساڵی 1987 هەموو گۆڕەرو سەكشنەكانی و ئامێرەكانی تۆڕەكە لەگەڵ وێستگەی كارۆئاویدا بۆبێجی و باشووری بەغداد گواستیانەوە. پاش وەستانی شەڕ لەساڵی 1989 پارچەكان گەڕانەوەو دەستكرا بە بەستنەوەیان. هەندێ ئیشی GIS لەگەڵ گۆڕەری سێهەمی سێ هەڵپێچراو مابوو بە هۆی شەڕی عێراق و كوێتەوەو راپەرینی جەماوەری ساڵی 1991 و كۆڕەوە جەماوەرییەكەی كورد و بەشی كۆنتڕۆڵ وسەكشنەكانی KV 33 و KV11 وەتەقێنرانەوە، لەدواییدا لەلایەن كارمەندانی وێستگەی دەربەندیخانەوە چاككرانەوەو دواتر دوو هێڵی 132 KV بەتۆڕی كارەبای سلێمانی لەساڵی 1994گەیەنرا .
مێژووی دروستبوونی كارەبا لەجیهان دەگەڕێتەوە بۆساڵی هەشت سەدەكان، بۆیەكەم جار لەمێژوودا یەكەم وێستگەی كارەبا لەبەریتانیا لەشاری ( هۆلردن) لەساڵی 1882دا دامەزرا كەپێكهاتبوو لەموەلیدەیەكی تەزووی نەگۆڕ (دی سی ) بە توانای (110 ڤۆڵت و 60 كیلۆوات) وە بەهۆی ئامێری هەڵمییەوە دەخوێنرایەوە. هەر لەوساڵەدا وێستگەیەك بەهەمان شێوە لەئەمریكا لەشاری (نیویۆرك ) دامەزرا، هەورەها بۆ یەكەمجار وێستگەی كارەبای تەزووی گۆڕاو (ئەی سی ) لەبەریتانیا لەشاری (دیتفۆرد) بەتوانای (7،46 میگاوات ) و ( 11 كیلۆ ڤۆڵت ) دامەزرا. بۆیەكەمجار لە ساڵی 1917 كارەبا لەعێراقدا بەهۆی وێستگەیەكی (دی سی) بچووك لەناوچەی (العباخانە) لەبەغداد هاتە بەرهەم . : وێستگەی كارۆئاوی دەربەندیخان لەرووی مێژوو سێیەمین وێستگەی كارۆئاوییە لەعێراق. یەكەمین وێستگە العباخانەیەو دووەمین وێستگەی دۆكانەو سێیەم وێستگە دەربەندیخانە.
ئامێرەكانی ئەم وێستگەیە لەم دووساڵەی دواییدا گۆڕانكاری بەسەرداهاتووەو ئێستا بەسیستەمی كۆمپیوتەر ئیشدەكات، ئەمەش جگە لە كارئاسانی بۆكارمەندان ئامێرەكانیشی باشترن. ئەندازیار (سەمەد یاسین) بەڕێوەبەری وێستگەی دەربەندیخان دەڵێت بەهاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەرێگەی بانكی نێودەوڵەتییەوە توانرا وێستگەكە نۆژەن بكرێتەوە. نۆژەنكردنەوەی لەچەند بەشێك كراوەو دەڵێت رۆژانە پێویستە دەستمان لە نۆژەنكردنەوەو سیانەكردنی هەبێت. بەڕێوەبەری وێستگەی دەربەندیخان دەڵێت توانیمان سیستەمی كۆن بەسیستەمی كۆمپیوتەر رایز بگۆڕین. وێستگەی كارۆئاوی دەربەندیخان ئێستا لەژێر نۆژەنكردنەوەیەو توانای بەرهەمهێنانی (249) میگاوات كارەبای هەیە، بەڵام ئێستا توانای (70) میگاواتی هەیە. بەپێی قسەی ناوبراو وێستگەی كارۆئاوی دەربەندیخان (179) میگاوات كارەبای كەمیكردووە. وەك بەڕێوەبەری وێستگەكە دەڵێت پەیوەندی بەبەرزبوونەوەو نزمبونەوەی ئاوی بەنداوی دەربەندیخانەوە هەیە. وێستگەكەمان لە (3) یەكە پێكهاتووە، ئێستا دوو یەكە كاردەكات.
كوردستان پڕە لەچیا و دۆڵ و بەرزی و نزمی و ئاوەڕۆ و سەرچاوەی ئاوی سروشتی و چەندەها سەرچاوەی سروشتی كە دەكرێت گەورەترین سوود ببەخشن لەگشت بوارێكدا، یەكێك لەو شوێنەی كە سەرچاوەیەكی ئاوی زۆری لێوە كۆدەبێتەوە، ئەویش بەنداوی (دەربەندیخان)ە، ئەو بەنداوە دەكەوێتە قەزای دەربەندیخان و لەدووری (65) كیلۆمەتر لەشاری سلێمانی و دەكەوێتە باكووری ڕۆژهەڵاتی شاری كەركوك ئەو بەنداوە لەساڵی (1961) دروست كراوە و كاری كردووە و لەلایەن كۆمپانیایەكی ئەمریكی دروست كراوە و لەچركەیەكدا نزیكەی (25 تا 26) مەتر سێجا ئاو دەڕوێنێ،
ئەو شوێنە ئێستا بەدەریاچە ناوزەند دەكرێ و لەشێوەی دەریاچەیەك بڕە ئاوێكی زۆری لێ كۆدەبێتەوە كە سەرچاوەكەی باران و ئاوی چیاكانە، ئێستا ئەو بەنداوە كار دەكات و لەتوانای دایە چەندەها میگاوات كارەبا بەرهەمبهێنێ بەهێزی (كەهرۆ ئاوی) كە پرۆسەیەكە توانا و هێزی ئاو بەتۆڕبین دەبەسترێتەوە و وادەكات كە هێزی ئاو ئەو تۆڕبینە گەورانە بسوڕێنێ و لەگەڵ ئەو جووڵەیە كارەبا دروست دەبێ، جگە لەوەش ئەو ئاوەی دێتە خوارەوە، دەبێتە سەرچاوەیەك بۆ كشتوكاڵ و ئاودێری، تەنانەت ئەو شوێنە بۆتە شوێنێكی گەشت و گوزار و ڕاوكردنی ماسی كە ساڵانە هەزارەها لەخەڵكی كوردستان و عێراق سەردانی ئەو شوێنە خۆشە دەكەن.
ئامادهکردنی ئهم بابهته بههاوکاری ئهم سایتانه توانم بهشێک کۆبکمهوه لهسهر بنداوی دهربهندیخان
بۆ وەرگرتنی زانیاری ناو ئەم راپۆرتە سوودمان له بنکهی بارکردنی webchin+gulan+regaykurdistan+ googleوهرگرتوه
تایبهت///ysm21
[/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » مێژوو » کورتهیهک له مێژووی دروستبوونی بەنداوی دەربەندیخان » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]