[center]سه‌ره‌ڕای دابینكردنی شوێنی تایبه‌ت، كچانی هه‌ولێر روو له یاریگه ناكه‌ن
هه‌ولێر (باس) مانیا جه‌بری-
هه‌ر یارییه‌كی وه‌رزشی له جیهاندا بازنه‌ی جه‌ماوه‌ریی خۆی هه‌یه و له نێویشیاندا یاری تۆپی پێ به‌شی شێری به‌رده‌كه‌وێ و به یارییه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی گه‌ردوون ناسراوه و هه‌ر وڵاتێكی جیهان بگری له رۆژئاوا تا رۆژههڵاتیهوه به ملیۆنان له هانده‌ری ئه‌و یارییه ده‌دۆزیه‌وه. وه‌ك چۆن خاوه‌ن زۆرترین هانده‌ره، به هه‌مان شێوه زۆرترین ئافره‌تانی دنیا هانده‌ر و بینه‌ری سه‌رسه‌ختی ئه‌و یارییه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی تێڕامانه كه‌می هانده‌رانی كچی كورد و ئاماده‌بوونیانه له یاریگه‌كانی تۆپی پێ له هه‌رێمی كوردستان.
یه‌كێ له باشترین یانه‌كانی كوردستان و عێراق له شاری هه‌ولێره كه یانه‌ی (هه‌ولێر)ه، ئه‌و یانه‌یه وه‌ك چۆن له سێ ساڵی پێشووتردا پله‌ی باشترین یانه‌ی عێراق و له ساڵی رابردووش‌دا سێیه‌م باشترین یانه‌ی عێراقی به‌ده‌ست هێنا، به هه‌مان شێوه له‌سه‌ر ئاستی هانده‌رانیش، خاوه‌ن سه‌رسه‌ختترین بازنه‌ی جه‌ماوه‌رییه و له هه‌ر یارییه‌كدا زۆرترین هانده‌ر له یاریگه هاوچه‌رخه‌كه‌ی شه‌هید فره‌نسۆ حه‌ریریدا ئاماده ده‌بن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی یاریگه‌ی شه‌هید فره‌نسۆ حه‌ریری شوێنی تایبه‌تیان بۆ ئافره‌تانی هانده‌ری یانه‌كه جیاكردووه‌ته‌وه، وه‌ك هاندانێك بۆ ئه‌وه‌ی له یاریگه‌دا هانی یانه‌ی شاره‌كه‌یان بده‌ن، له‌وه‌ته‌ی ئه‌و یاریگه‌یه دامه‌زراوه، هانده‌ری ئافره‌تی تێدا نه‌بیندراوه. جگه له‌وه‌ی جارێك ژماره‌یه‌كی كه‌م له كچانی عه‌ره‌ب بۆ سه‌یركردنی یاری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌و یاریگه‌یه‌دا ئاماده‌بوون.
سامان بریفكانى به‌رپرسى راگه‌یاندنى یانه‌ى هه‌ولێر له لێدوانێكیدا بۆ (باس) ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه ئه‌وان له‌نێو یاریگه‌ى شه‌هید فرهنسۆدا شوێنی تایبه‌ت و (VIP)یان بۆ هانده‌رانی كچ جیا كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌شی وه‌ك هاندانێك وه‌سف كرد بۆ راكێشانی هانده‌رانی كچی یانه‌كه، به‌ڵام تا ئێسته كچانی هانده‌ری یانه‌ی هه‌ولێر سڵ ده‌كه‌نه‌وه له ئاماده‌بوون له‌و یاریگه‌یه‌دا.
بریفكانی ئه‌وه‌شی گوت كه له دوا یاری نێوده‌وڵه‌تیی یانه‌ی هه‌ولێر به‌رامبه‌ر یانه‌ى (كه‌رامه)ی سووری، دوو خێزان هاتبوون، كه ژن و مێرد و منداڵ بوون، شوێنێكى تایبه‌تیان بۆ دابین كردن له ریزی میوانه تایبه‌ته‌كان.
ئه‌وه‌شی گوت كه جگه له شوێنی (VIP)، یانه‌ی هه‌ولێر له لایه‌كی یاریگهكهدا شوێنێكی فره‌وانیان ته‌لبه‌ند كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌ری كچ ئاماده‌ی یارییه‌ك بوون، له‌وێدا شوێنیان بۆ بكرێته‌وه.
ئه‌و دۆخه له كاتێك دایه كه یانه‌ی هه‌ولێر ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی هانده‌ری كچ و ئافره‌تی هه‌یه و ئه‌مه‌ش له ئاهه‌نگه‌كانی ئه‌م دواییه شه‌وانی هه‌ولێر به‌دیار كه‌وت، كاتێك ئاهه‌نگ بۆ سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه ده‌گێڕدرا به‌بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی نازناوی پاڵه‌وانییه‌تی یانه‌كانی عێراق، له‌مباره‌وه بریفكانی به داخه‌وه ده‌ڵێ "ئێمه شوێنی جیاواز و دوور له هانده‌رانی كوڕانمان بۆ كچان جیاكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام كه ئه‌وان نه‌یه‌نه پێشه‌وه، ئێمه چی بكه‌ین!".
ئیسرا سه‌عدوڵا كه قوتابی زانكۆیه و یه‌كێكه له هانده‌ره سه‌رسه‌خته‌كانی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی و له كوردستانیش هانده‌ری یانه‌ی هه‌ولێره، له‌باره‌ی ئاماده نه‌بوونی كچانه‌وه له یاریگه‌ی شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریرییه‌وه بۆ (باس) گوتی "تا ئێسته نه‌مزانیوه شوێنى تایبه‌ت به كچان له یاریگه‌ی شه‌هید فره‌نسۆ كرابێته‌وه، من پێشتر یه‌ك جار له قۆناخی ئاماده‌ییدا له‌گه‌ڵ قوتابیان و مامۆستایانی قوتابخانه‌كه‌م بۆ ته‌ماشاكردنی پاڵه‌وانییه‌تی په‌روه‌رده چوومه‌ته ئه‌و یاریگه‌یه".
له‌باره‌ی ئاماده‌بوونیشی له یارییه‌كانی داهاتووی یانه‌ی هه‌ولێر له‌و یاریگه‌یه‌دا گوتی "ئه‌گه‌ر بزانم یارییه‌كی به‌هێز ده‌بێت و هه‌ولێر ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌كی به‌توانا، ئه‌وا هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌و شوێنه‌دا ئاماده بم كه تایبه‌ته به كچان".
له‌باره‌ی رێگری كۆمه‌ڵگه و خێزانیشه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "تا ئێسته بۆ چوونه یاریگه قسه‌م له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه نه‌كرده‌وه و ئه‌و پرسه‌م پێ نه‌كردوون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر براكه‌م له‌گه‌ڵم بێت، پێمخۆشتر ده‌بێت بچم بۆ یاریگه".
خاتوو چرا ئافره‌تێكی هه‌ولێره و تازه له ئه‌وروپا گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له‌باره‌ی چوونه یاریگه‌وه بۆ (باس) گوتی "جارێك به براكانم گوت منیش له‌گه‌ڵتان دێم بۆ سه‌یركردنى یارى، ئه‌و كات زۆر حه‌زم ده‌كرد، به‌ڵام پێم پێكه‌نین و گوتیان عه‌یبه نابێ، چۆن ده‌بێت كچ بێته نێو یاریگه! دیاره كه ئه‌وكات خێزانى كورد هه‌موو شتێكیان بۆ ئافره‌ت و كچان به عه‌یب ده‌زانی، به‌ڵام ئێسته شته‌كه گۆڕاوه و ئاساییه بچمه یاریگه".
سه‌یران جه‌مال فه‌رمانبه‌رێكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینه و له‌باره‌ی نه‌چوونی كچان بۆ یاریگه ده‌ڵێ "ئاگادارم كه شوێنى تایبه‌ت به ئافره‌تان هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كاتم نییه تا ئێسته نه‌چووم بۆ یاریگه‌ی هه‌ولێر، به‌ڵام له یاری پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی ناو زانكۆ به‌شدار ده‌بم، وه‌ك چۆن ژماره‌یه‌كی زۆری قوتابیانی كچ ئاماده‌ی ئه‌و یارییانه‌ی ناو زانكۆ ده‌بن".
كانى سه‌لیم كچه قوتابییه‌كی كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشی كۆیه‌یه و یاریزانى تۆپى سه‌به‌ته‌یه، له‌مباره‌یه‌وه بۆ (باس) گوتی "تا ئێسته كه‌س رێگریم لێ ناكات، ئه‌گه‌ر رێگریان بكردایه نه‌یانده‌هێشت بێمه ئه‌م كولێژه، بگره ماڵه‌وه هانده‌ر و پشتیوانى سه‌ره‌كی منن بۆ وه‌رزش، به‌ڵام هه‌ر خۆم ناچم بۆ سه‌یركردنى یارییه‌كان و حه‌زم لێى نییه، به‌ڵام بۆ كۆلێژ و په‌یمانگه‌كان چ به مه‌به‌ستى به‌شدارى كردن بێت له یارییه‌كان یان بۆ سه‌یركردنى بێت ئاماده بووم".
ژیلا حه‌مید كچێكى قوتابى قۆناغى ئاماده‌ییه و ده‌ڵێ "من زۆر حه‌زم له یارى وه‌رزشیه و به تایبه‌تى تۆپى پێ، زۆریش حه‌ز ده‌كه‌م بچم بۆ یاریگه، به‌ڵام نازانم له وڵاتى ئێمه‌دا شتێكى باو نییه و خێزانێكى زۆر رێگه به كچه‌كانیان ناده‌ن، خێزانه‌كه‌ى منیش به‌ده‌ر نییه له‌و كه‌سانه و رێگه ناده‌ن بچم، به‌تایبه‌تی براكانم".[/center]