تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

7

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت

6

ده‌ست خؤش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌

5

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت

4

[size=24]ده‌ سته‌ كانت خۆش ماندونه‌بی بۆهه‌ ڵواسینی ئه‌م بابه‌ته‌ ماندوبونی پێوه‌ دیاره‌ [/size]

3

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت

2

smile dastakant xosh ama bo aw qutabianae la jugrafea xrapn ba am babatana bxwennawa

1

[center]مێژووی عێراق _به‌شی سێيه‌م


دەشتی نیشتەنی لە چەندین بەشی سەرەكی پێك هاتووە :

1. رۆخی رووبار–رووبارەكان :ئەمە لەكۆنترین بەشەكانی دەشتی نیشتەنیە لە هەندێك شوێن بەرزی دەگاتە (10 م)
2. دەشتی رووبارەكان : ئەم دەشتانەش لە ئەنجامی گەردیلە قوریەكان دروست بووینە كە ئاوی دیجلەو فورات لەگەل خۆیدا هێناون لە كاتی لافاودا .
3. دەشتی دەڵتاكان : ئەمانە بەرزیان كەمترە وە رووبەریشیان كەمترە لە دەشتی رووبارەكان ئەویش بەهۆی كەمبوونەوەی لێژایی دەشتی نیشتەنی ، لەو بەشەدا كە تێدا ئاوی دیجلەو فورات چەندین لقی لێ‌ جیا دەبێتەوە وە هەروەها پێچ دەخواتەوە.
4. ناوچەی زەلگاوەكان :  ئەم ناوچەیە دەكەوێتە نێوان شاری ( عمارە – ناصریە ) قورنەكە لە شێوەی سێگۆشەدایە زۆربەی زۆری ئاوی رووبارەكان دەرژێتە ئەم ناوچەیە .
5. ناوچەی رێژگە : ئەمەش دەكەوێتە دەوروبەری ناوچەی ( شەتولعەرەب ) ەوە زۆرجار دیاردەی هەلكشان و داكشانی ئاو لە كەنداوی عەرەب كاریگەری بەسەریەوە دەبێت كە دەبێتە هۆی كۆبونەوەی نیشتەنییەكان لە دەووروبەری ر‌وَخەكان دا ئەمەش وای كردووە لە ناوچەكانی تر بەرز تربێت .
6. ناوچە دەشتە كەناراوییەكان : ئەمە دەكەوێتە ئەوپەری باشووری دەشتی نیشتەنی واتا كەنارەكانی كەنداوی عەرەبەوە ، زۆر جاران لە كاتی هەلكشاندا ئاوی كەنداو دایی دەپۆشێت .
7. دەشتە پانكەییەكان : رۆخەكانی رۆژهەلاتی دەشتی نیشتەنی – ئەم دەشتانە لە ئەنجامی ئەم نیشتەنیانە كە لە رووبارەكانی چیاكانی ئێرانەوە هاتوون كاتێك بەو ناوچانە دەگەن ئەوەی قورو نیشتەنییە جێدەهێلن ، لە ئەنجامدا دەشتە پانكەییەكان دروست دەبن . بەلام دەشتەكانی رۆژئاوای دەشتی پانكەیی لەو نیشتەنییانە دروست بووینە كە ئاوی رووبارەكان لە رۆژهەلاتدا هێناوییەتی . زیادە :  دەشتی نیشتەنی ( 1 / 5 ) رووبەری عێراق پێك دێنێ‌ بەهۆی نیشتەنی پێك هاتووە لە ئاوەكانی دیجلەو فورات هێناویانە لە شوێنە بەرزەكان وە ئەم دەشتانە شوێنەكانیان نزمە بۆیە لەوێ‌ نیشتوون وە ئاوەكانی دیجلەو فورات لەو شوێنانەدا واتا ناوەراست و خوارووی عێراق لە قۆناغی پیرین بۆیە بەشێوەیەكی بەربلاو بەلاو بۆتەوە .
ئاوهەوای عیراق: مناخ العراق     climate of iraq
لەكاتی هەر لێكۆلینەوەیەكی ئاووهەوادا پێویستە رەگەزەكانی ئاووهەوا وەربگرین وەكو (گەرمی , باران , با , پالەپەستۆ , شێ) بۆدیاری كردنی روخساری ئاووهەوای هەرناوچەیەك وەهەر هەرێمێكی جوگرافی. هەندێك جارهۆكاری شوێن و دوورو نزیكی لە رووبەرە ئاویەكان رۆلی خۆی دەبینێ بۆ دەستنیشان كردنی جۆری ئاووهەوا لە عیراقدا ، پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە لەوەرزی هاویندا پاشان نزم دەبێتەوە لە وەرزی زستاندا . بەرزی و پلەی گەرمی لەعیراقدا دەگەرێتەوە بۆچەند هۆیەك وەكو: 1) دووری شوێنەكەی لەرووبەرە ئاویەكان. 2) وە درێژی كاتژمێرەكانی رۆژ كە لە هەندێ رۆژەكانی مانگی تەمموز (14.4) كاتژمێرو چوار دەقیقە دەبێت. 3)هەروەها كەمی رێژەی شێ. 4) وەئاسمانی ساف(سامال).  بەلام نزمی لەزستاندا دەگەرێتەوە بۆ: 1) نزیكی لەهێلی یەكسان. 2) وە بەرزی ونزمی رووی خاكەكەی. 3) سەرەرای كاریگەری پالەپەستۆ وپەستانی كەش كەكار لەئاووهەواكەی دەكەن لەم وەرزەدا. بەلام لەرووی باران بارینەوە كە جۆری بارانی گەردەلولە (بابۆران) وەرێژەكەش جیاوازە ئەویش بەپێی ئەندازەی هاتنی ئەو (نەوالە شێیانەی) المنخفچات الجوی. جیاوازی بەرزی لەئاستی رووی دەریاوە كە رێژەكەی لەنێوان(10 – 100 سم) دەبێت هەر چەندە بەرەو باكوورو باكووری رۆژهەلات برۆین بایەكەی لەجۆری باكوری رۆژئاوایە خێراییەكەی مام ناوەندییە بەدرێژایی رۆژەكانی سال  ، بەلام لەباشوردا جۆری بایەكە دەگۆرێ بۆ بای باشوری رۆژهەلات وە عیراق بەزۆری لەژێر پالە پەستۆی بەرزی نیمچە خولگەییە كە زالە بەسەر بیابانی گەورەی عەرەبی وە نابێ كاریگەری بەرزی ونزمی لەبیربكەین بەتایبەتی لەناوچە شاخاویەكاندا لەسەر ئاراستەی (با)وەرێژەی باران وجۆری داباریندا. بۆیە ئاووهەوای عیراق دەكەوێتە ژێركاریگەری كۆمەلێك گۆراوی ئاووهەوای جێگیرو ناجێگیر كە ئەوانەی دەبنەهۆی جیاوازی ئاووهەوا لەزستانەوە بۆهاوین  وە لەباكورەوە  بۆ باشوور.
هەرێمەكانی ئاوو هەوا لە عێراقدا                                                19/1/2010
یەكەم/  هەرێمی دەریای ناوەراست –CSa   مامناوەندی ووشك وە گەرم لە هاویندا :-
ئەمەش بەشەكانی ناوەراست و باشووری ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە ( پێچە سادەكان ) كە تێدا تێكرای گەرمی گەرمترین مانگ لە ( 50 ف ) زیاتر دەكاتە 10 پلەی سەدی  ، وە سارترین مانگ لە نێوان ( 64.4 ف ) واتا 18 پلەی سەدی وە ( 26.6 ف ) كە دەكاتە 3 پلەی سەدی ، وە بارانی زستانەیە وە لە هاویندا ووشكە ، ئاووهەوای دەریای سپی ناوەراست دەبێتە دوو جۆر ( CSA) كە ووشك و گەرمە لە هاوین ، وە هەروەها جۆرەكەی تریان ووشك و مامناوەندییە كە ناسراوە بە ( CSB) كە لە بەشەكانی باشوورو رۆژهەلات دا تێبینی دەكرێت گەرمترین مانگ لە جۆری ( CSA) زیاترە لە ( 22 پلە ) بەلام لە ( CSB) كەمترە لەو پلەیە سەرەرای جیاوازیان لەرووی باران بارینەوە كەلە (CSB)دا زیاترە لە ( 80 سم ) بەلام لە( CSA)دا لە نێوان(60 –70) سم دایە 0
دووەم /  هەرێمی ئاووهەوای ستێپس – BHSS  گەرم و باراناوی :-ئەم ئاووهەوایە ناوچەكانی زورگ دەگرێتەوە لە عێراقدا واتا باشوورو رۆژئاوای هەرێمی دەریای سپی ناوەراست بە شێوەیەكی پشتێنەیی لە باكووری پلەی گەرمی لەو هەرێمەدا بەرزە كە تێكرای سالانەی زیاترە لە ( 15 پلەی سەدی ) بەلام بارینەكەی وەك و هەرێمی دەریای سپی ناوەراستە بەلام رێژەكەشی كەمترە بە بەراورد لەگەل ناوچەی یەكەم ، چونكە ئەم ناوچەیە نزمترە رێژەی باران بارین لە نێوان ( 40 – 50 سم ) دەبێت لە هەندێك سالدا ئەم جۆرە هەرێمە سنوورەكەی گۆرانكاری بەسەر دێت بەتایبەتی بەهۆی هەلبەزین و دابەزینی رێژەی باران بارینەوە لەو سالانەی كە رێژەی باران بارین تێدا كەمە سنوورەكەی فراوان دەبێت بەرەو هەرێمی ئاووهەوای بیابانییەوە هەندێ‌ جاریش جۆرێك لە رووەكی بیابانی تێدا دەروێت .
سێیەم/  هەرێمی ئاووهەوای بیابانی گەرم  BW  :-
ئەمەش زۆربەی زۆری خاكی عێراقی داگیر كردووە ناوەراست و باشوورو رۆژئاوا ئەمەش دەبێتە دوو جۆر :
1 – هەرێمی ئاووهەوای بیابانی گەرم وە باراناوی زستانە  BWHS :. بەشەكانی باشووری ولات دەگرێتەوە كە تێدا تێكرا پلەی گەرمی سالانە زیاترە لە (20 پلەی سەدی ) .
2- هەرێمی بیابانی ساردو باراناوی زستانە  BWKS : بەشەكانی باكووری بانی رۆژئاوا دەگرێتەوە تێكرای پلەی گەرمی سالانەی زیاترە لە ( 15 پلەی سەدی ) وە بارانیشیان زستانەیە وە تێدا رێژەی بەهەلم بوون زیاترە لە رێژەی باران بارین .
گــــــــــل لـەعــــــــــــــێراقــــــــــــــــدا   Soil
چەندین پێناسەی جۆراوجۆر بۆ گل هەیە بۆنمونە : بریتییە لەو تێكەلە كانزاییەی ماددەی ئۆرگانیەی كەبەشەكانی چینەكانی سەرەوەی توێكلی زەوی دەگرێتەوە. بەلام ئەوەی تایبەت بێت بەزانستی گل ئەوا ئەو شوێنەیە لە توێكلی زەوی كەوا رووەكی تێدادەروێت , كۆمەلێك هۆكار هەن وەكو(ئاووهەوا و گەرمی و باران ) , هەروەها جۆری بەردەكان وبەرزی ونزمی وە مرۆڤ و كات وبەرگی رووەك كاریگەریان دەبێت لەسەر دروست بوونی گل .یان گل لەهەرناوچەیەكدا رەنگدانەوەی بارودۆخی ئاووهەوای ناوچەكە و بەرزی ونزمی و رووەكەیەتی هەندێك گلمان هەیە دەولەمەندەوە هەندێكی تر هەژارە بوونی ماددەی  كانزایی وەخوێیەكان وەك كالسێوم  و فسفۆر و پۆتاسیۆم و نایترۆجین و مەگنیسیۆم و بۆرۆن ، بونی ئەم ماددانەوە  ماددەی ئۆرگانی نیشانەی دەولەمەندی گلن وە بەپێچەوانەوە نیشانەی بێپیتی گل دەگەیەنێ . كەواتە جۆری بەردەكان و بەرزی ونزمی و ئاووهەوا هۆكاری سەرەكیینە لەبۆ دیاركردنی بەپیتی خاك ئەوەی تایبەت بێت بەگلی عیراق ماددەی جیری وكلسەكان(Limeston)بەشێكی زۆری پێكهاتەی گلەكە پێك دێنێت وەلە جۆری گلی گواستراوە(منقولە) سەرەرای بونی چەند جیاوازیەكی كەم , گلی ناوچەی دەشتی نیشتەنی جیاوازە لەگەل گلی ناوچەی زورگ ئەویش بەهۆی جیاوازی بەرزی ونزمی یەوە.
(بیورینگ) زانای هۆلندی لەسالی1960 هەستا بەدابەش كردنی جۆرەكانی گل لەعیراقدا كەلەم بەشانەی خوارەوە پێك دێت:-
1. گلی (الكستنائیە):-(رەش-خاكی رەش)
ئەم جۆرە گلە بەشی هەرە زۆری ناوچەكانی دەشتی شاخاوی داگیركردوەوەكودەشتی (رانیە , شارەزوور, سندی)ئەم جۆرەگلە ئەستوریەكەی زۆرەیان قولە لەگلی نەرم پێك هاتووەوە مادەی ئۆرگانی وكانزایی تێدایە وە رێژەی خوێی تێدا كەمە بۆیە لە گلە بە پیتەكان دادەنرێت.
2. گلی قاوەیی مەیلەو رەش:
ئەم جۆرەگلە ناوچەیەكی بەرفراوانی ناوچەی زورگی داگیركردووە گلی ئەم ناوچەیە كەمتر بەپیتە
ئەگەر بەراوردی بكەین لەگەل جۆری یەكەمدا بەهۆی كرداری شۆرانەوە (غسل)ماددەی كانزایی وئۆرگانی كەمترە لەجۆری یەكەم.
3. گلی قاوەیی مەیلەو سور:
ئەم جۆرە گلە دەكەوێتە باشووری جۆری دووەم تا دەگاتە ناوچەكانی باشورو رۆژئاوا تانزیك بانی جەزیرەوە لەباشوریشدا تا وەكو دەشتی نیشتەنی ئەم جۆرە گلە ماددەی كلسی وجبسی تێدا زۆرە وە لە قولاییەكی كەمدا.
4. خاكی بیابانی یان سلیزۆم یان بیابانی خۆلەمێشی:-
ئەم جۆرە لەناوچەكانی باكورو ناوەراستی بانی رۆژئاوایە ماددەی ئۆرگانی لە ( 1% ) تێپەرناكات وە زۆر دەولەمەندە لە ماددەی كلس بەتایبەتی لەسەر رووەكێكدا بەلام لەبەشەكانی باشوری بانی رۆژئاوادا بەهۆی هۆكاری دامالین بەتایبتی (با)گل لەم ناوچەیەدا لەنێوان لمی وبەردی دایەوە ماددەی ئۆرگانی تێدا كەمە كە لە (0,5 % ) تێپەر ناكات وە لەعیراقدا چەندین جۆری تر لە گلمان هەیە بۆ نمونە گلی بەردی یان گلی رۆخی رووبارەكان یان گلی دەشتی دەلتا یان گلی ناوچەی زۆلكاوەكان.
رووەكی خۆرسك:     (  النبات الگبیعی)
لەعیراقدا دەرئەنجامی بارودۆخی ئاووهەواو گل و بەرزی و نزمیەكەیەتی لە70%ی رووبەری عیراق رووەكی بیابانییە ، ئەم رووەكانە خۆیان گونجاندوە لەگەل گەرمی و ووشكی زۆرەوە كە بۆ ماوەی زیاتر لەهەشت مانگ دەبێت ،ئەگەر سەیری نەخشەی دابەش بوونی رووەكی خۆرسك بكەین لەعیراقدا ئەوا دەتوانین بۆ سەرچەند جۆرێك دابەشیان بكەین وەكو:-
1.ناوچەی شاخاوی : كەدارستانی سروشتی تێیدا رواوە بەتایبەت لەناوچەكانی باكورو باكوری رۆژهەلاتدا كە بە شێوەیەك دەست پێدەكات لەچیاكانی بێخێر , سپی , ئاكرێ ، پیرمام , كۆسرەت , وە لەقەسری شیرین كۆتای پێدێت دارستانی ناوچەی شاخاویەكان بەزۆری لەجۆری گەلاوەریوە (نفڤیە) كە لە (85% )ی هەموو دارستانەكان پێكدێنێ  نمونە وەكو داربەروو و مازی و قەزوان .
2. بەلام لە ناوچەی دۆلەكاندا دیسان چەندجۆرێكی تر لە رووەك ودارستانی سروشتیمان بەرچاو دەكەوێت وەكو گوێز و سماق و ترێ‌ وە چەندان جۆری تر.
3. بەلام لەناوچەی زورگ كە بە شێوەیەكی زۆر سەرسورهێنەر بلاوبۆتەوە كە لە هاویندا بێ بەرگە بەلام لەبەهارو پایزدا ئەوناوچەیە بەرگێكی سەوزدا دەپۆشێت بەلام جیاوازی هەیە لە ناوچەی شاخاویدا رووەكی ئەم ناوچەیە بریتیە لەگژوگیا وە هەندێك رووەكی وەرزی وەك كەنگر , تۆركە , كاردی , پۆنگ , كنێر وە هەروەها دۆمەلان كە بەزۆری لەدەشتەكانی حەمرین و دەشتی قەراج دا پەیدا دەبێت .
4. بەلام لەرۆخی رووبارەكاندا كە چەند جۆری ترلەرووەكمان هەیە وەك چنار و بی .
5. هەروەها ناوچەی زۆنگاوەكانیش بە تایبەتی قامیش و زەل كە بەكاردێ لەدروست كردنی خانوو یان بەلەمی بچوك یان قامیشی بۆدەرهێنانی شەكر بەكاردێت .لەعیراقدا بەتایبەتی لەناوچەی بیابانەكان هەندێك رووەكمان هەیە كە دركاوین شین دەبن وەكو(قیصوم)وە (أرپل)حوشترالوك هەروەها (أشیح)خرنوك بەلام دارستانی سنۆبەری لەهەندێك شوین هەیە لە پارێزگای دهۆك لە ئەترۆش وزاویتە كە رووبەرەكەی لە0,3 و 0,6 تێ     پەرناكات



س_له‌كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی سۆران به‌وانه‌ گوتراوه‌ته‌وه‌
[/center]