تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

دةستةكانت خؤش بةراستى زؤر بةسودة

4

حسێن خۆشناو نووسی:

ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌مبابه‌ته‌ جوانه‌

3

ده‌ست خۆش هه‌ربژیت

2

ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌مبابه‌ته‌ جوانه‌

1

[size=16]ئه‌مڕۆ 66 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی كۆماری كوردستاندا تێپه‌ڕده‌بێت

https://fbcdn-sphotos-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash4/409212_293911820657113_138685182846445_701220_1480048558_n.jpg
ئه‌مڕۆ 22ی كانوونی دووه‌م، 66 ساڵ به‌سه‌ر یادی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستاندا تێپه‌ڕده‌بێت، كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له‌ شاری مه‌هابادی رۆژهەڵاتی كوردستان راگه‌یه‌ندرا.

كۆماری كوردستان له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دامه‌زرێنراوه‌، ده‌وڵه‌تێكی كوردیی كه‌م ته‌مه‌ن بوو، كه‌ له‌ سه‌ده‌ی بیست له‌دوای كۆماری ئارارات له‌ توركیا، دامه‌زرا،
پایته‌خته‌كه‌ی شاری مه‌هاباد بوو.

له‌ مانگی ئابی ١٩٤١، راپه‌ڕینێكی جه‌ماوه‌ریی كۆنترۆڵی ناوچه‌ كوردییه‌كانی له‌ ده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ندیی ئێران ده‌ركرد. له‌ شاری مه‌هاباد كۆمیته‌یه‌ك له‌ كه‌سانی چینی ناوه‌ند به‌ پشتگیریی سه‌رۆك خێڵه‌كان ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌ییان گرته‌ده‌ست، پارتێكی سیاسی به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كوردستان (ژێ‌ كاف) دامه‌زرێنرا. قازی محه‌مه‌د، سه‌رۆكی بنه‌ماڵه‌ی قازی، به‌ سكرتێری پارته‌كه‌ هه‌ڵبژێردرا، هه‌رچه‌نده‌ كۆماره‌كه‌ به‌ فه‌رمیی رانه‌گه‌یه‌ندرا تا مانگی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٤٥، كۆمیته‌كه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تی قازی محه‌مه‌د، ناوچه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌ ده‌برد به‌ لێهاتوویی‌و سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوه‌وه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ، تا رووخانی كۆماره‌كه‌ درێژه‌ی هه‌بوو.

دامه‌زراندنی كۆماره‌كه‌:
له‌ ئه‌یلولی ١٩٤٥ قازی محه‌مه‌د‌و سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی كورد سه‌ردانی ته‌برێزیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی چاویان به‌ كونسوڵی سۆڤێت بكه‌وێت بۆ ده‌رباری پشتگیریكردنی كۆمارێكی نوێ‌، له‌وێشه‌وه‌ ره‌وانه‌ی باكۆ، ئازربایجانی سۆڤێت كران.

له‌وێ‌ ئاگاداربوونه‌وه‌ له‌وه‌ی پارتی دیموكراتی ئازربایجان له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ئازربایجانی ئێراندا بگرێت، له‌ ١٠ی كانوونی یه‌كه‌مدا، پارتی دیموكراتی ئازربایجان ده‌ستی به‌سه‌ر پارێزگای ئازربایجانی رۆژهه‌ڵاتدا گرت، كه‌ پێشتر به‌ده‌ست سوپای ئێرانه‌وه‌ بوو. قازی محه‌مه‌د بڕیاریدا هاوچه‌شنی ئه‌و كاره‌ دووباره‌بكاته‌وه‌، له‌ ١٥ی كانوونی یه‌كه‌مدا كۆماری مه‌هابادی كوردی دامه‌زرێنرا.

له‌ ٢٢ی كانوونی دووه‌می ١٩٤٦، قازی محه‌مه‌د دامه‌زراندنی كۆماری مه‌هابادی راگه‌یاند، هه‌ندێك له‌ ئامانجه‌كانیان له‌ مانیفیستۆكه‌دا بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ ئه‌مانه‌ن:
- ئۆتۆنۆمیی بۆ كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێراندا.
- زمانی كوردی بكرێته‌ زمانی راگه‌یاندن‌و خوێندن‌و ئیداره‌.
- هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ كوردستان به‌مه‌به‌ستی چاودێریی ده‌وڵه‌ت‌و بابه‌ته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
- هه‌موو به‌رپرسه‌كان له‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ هه‌ڵبژێردرێن.
- یه‌كێتی‌و برایه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازربایجان.
- یاسایه‌ك هه‌بێت كه‌ به‌ یه‌كچه‌شن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ‌ كرێكار‌و كه‌سایه‌تییه‌ باڵاكاندا بكات.

كۆتایی كۆماره‌كه‌:
له‌ ٢٦ی ئازاری ١٩٤٦، به‌هۆی فشاری هێزه‌ رۆژئاواییه‌كان، بۆ نمو‌ونه‌ ئه‌مریكا‌و سۆڤێت، په‌یمانیان به‌ حكومه‌تی ئێران دا كه‌ له‌ باكو‌وری ئێران ده‌كشێته‌وه‌. له‌ مانگی حوزه‌یراندا، ئێران ده‌ستی گرته‌وه‌ به‌سه‌ر ئازربایجاندا. ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی دابڕانی كۆماری مه‌هاباد له‌ سۆڤێت‌و دواجار بووه‌ هۆی داڕمانی.

له‌ ١٥ی كانوونی یه‌كه‌م، سوپای ئێران هاته‌ ناوچه‌كه‌‌و ده‌ستی به‌سه‌ر مه‌هاباددا گرت. له‌گه‌ڵ هاتنیان، چاپخانه‌ی كوردییان داخست، فێركردنیان به‌ زمانی كوردی قه‌ده‌غه‌ كرد، هه‌ر كتێبێكی كوردییان بدۆزیایه‌ته‌وه‌ ده‌یانسوتاند، دواجار له‌ ٣١ی ئازاری ١٩٤٧ قازی محه‌مه‌د به‌ تۆمه‌تی "خیانه‌ت" له‌ ده‌وڵه‌تی ئێران له‌ مه‌هاباد له‌ مه‌یدانی‌ چوارچرا له‌ سێداره‌ درا.[/size]