تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » ڕۆسۆنێری تاڵاوی یەکەم شکستی بەئودینی چێشت لەیاریگای خۆی » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر بهزحمهت بردیهوه
دهست خۆش
ئودینێزی ١-٢ میلان: ڕۆسۆنێری تاڵاوی یەکەم شکستی بە ئودینی چێشت لە یاریگای خۆی
[size=16]یانەی ئەیسی میلان بردنەوەیەکی بەنرخی دەستەبەر کرد بەسەر یانەی ئودینێزی-دا بە ئەنجامی ٢-١ گۆڵ و یەکەم شکستی گەیاند بە یانەی خانەخوێ لەم وەرزەدا لە ناو یاریگای خۆی.
لە ناو یاریگای فریولی ئودینێزی میوانداری لە ئەیسی میلان کرد بە ئامادەبوونی ١٨ هەزار هاندەر. لە سەرەتای یارییەکەدا یانەی خاوەن یاریگا زنجیرەیەک هێرشی برد و لە یەکێک لەو هێرشانەدا ئانتۆنیۆ دی ناتالی هێرشبەر و کاپتنی ئودینێزی گۆڵی پێشکەوتنی یانەکەی تۆمار کرد. دواتریش باڵادەستییان بەردەوام بوو تاکو کۆتاییی نیوەی یەکەم.
هەرچەندە ماکسی لۆپێزی هێرشبەری میلان لە نیوەی دووەمدا هاتە ناو یاریگا، بەڵام ئاستی ڕۆسۆنێری وەکو خۆی مایەوە، دوای دوو خولەک لە دەرچوونی دی ناتالی، ماکسی لۆپێز گۆڵی یەکسان بوونی بۆ میلان تۆمار کرد. هەمان یاریزان لە خولەکی ٨٥ تۆپێکی جوانی بۆ ستێفان ئەلشەعراوی ڕەوانە کرد و ئەویش دووەمین گۆڵی یانەکەی سان سیرۆی تۆمار کرد.
بەو بردنەوەیە میلان سەرکەوت بۆ پلەی یەکەم بە ٤٧ خاڵ بە شێوەیەکی کاتیی، وە ئودینێزی کە لەم وەرزەدا تەنیا یەک یاریی لەسەر یاریگای خۆی یەکسان بووە و سەرجەم ئەوانەی دیکەی بردووەتەوە، جگە لەوەی تووشی یەکەمین شکست بوو لە ناو یاریگای خۆی، لە پلەی چوارەم مایەوە بە ٤١ خاڵ.[/size]
یاریگا
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » ڕۆسۆنێری تاڵاوی یەکەم شکستی بەئودینی چێشت لەیاریگای خۆی » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]