تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
بابهته چالاكهكان بابهته بێ وهڵامهكان
گرنگ!
بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]
وهڵامی نوێ بنووسه
وهڵامی نوێ بنووسه
وهڵامه نوێكهی بنووسه و بینێره
دهتوانیت: BBCode وێنه خهنده بهكار ببهیت
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
لێكۆڵینهوهی بابهت / نوێترین یهكهم
كاكه كوسره ت سەبارەت چارەسەرکرنی ئەو دیاردەیە بە دەرکردنی ئەوانەی لە دەرەوەی کوردستان هاتوون بۆ لەشفرۆشی. دیارە تەنیا بەشێک لە لەشفرۆشەکان لە دەرەوەی کوردستانەوە ڕوویان کردووەتە شارەکانی کوردستان، بەڵام بە دڵنیاییەوە بەشێکی زۆریان کوردن و ئەوانەشی ڕێخۆشکەریان بۆئەکەن و شوێنی حەوانەوەیان بۆ خۆشئەکەن و بازرگانیان پێوە دەکەن، دانیشتووی شارەکانی کوردستانن و بە بەرچاو و ئاگاداری ودووریش نییە بەهاوکاری بەرپرسەکانیشەوە بەڕێوە بچێت. کەواتا دەرکردن و گەڕانەوەی ئەو لەشفرۆشانەی لەدەرەوەی کوردستان هاتوون، دیاردەکە بنبڕ ناکات، بگرە تا یاسا و سزادان ناتوانیت ئەو دیاردەیە بنبڕبکات، هەروەکو پێشتر ئاماژەمدا بە نموونەی ئێران وعەرەبستانی سعودی و سودان.
ئەوەی گرنگە بۆ پاراستنی کۆمەڵگەی کوردستان لە بڵاوبونەوە ی لەشفرۆشی و ڕێگرتن لە تێوەگلانی کچان و ژنانی کورد و یارمەتیدانی ئەوانەی توشبوون بۆ گەڕانەوەیان بۆ ژیانی ئاسایی ناو کۆمەڵ، دابینکردنی هەلی کار بۆ بێکاران و دابینکردنی بیمەی بێکاری ئەوانەی توانای کاریان نییە و لەپێش هەموویانەوە ئەوانەی سەرپەرشتی خێزانیان لە ئەستۆدایە بەتایبەتی بێوەژنان. هەروەها زۆر گرنگە کە خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری کۆمەڵایەتی و دەروونی و یارمەتیدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هاوسەرگیری و نەهێشتی توندوتیژی خێزان و یارمەتیدانی لاوان بە پێشینەی هاوسەرگیری و دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمکردنەوەی گوشاری بژێوی ژیان. لەلایەکی ترەوە بایەخدان بە هۆشیارکردنەوەی تەندروستی و کۆمەڵایەتی لە ڕێی کەناڵەکانی میدیا و پەروەردە وفیرکردنەوە ڕٶڵیکی گرنگی هەیە لەو بوارەدا.
له پاش روخانی صدام ئةو دیاری ده یا له کوردستان زیادی کردوة ئیستاکةش بوون به باندی لةشةشفروشی
پولیس گةر لةشةشفروشیک بگریت ته عاودةکی پردةکاته وة کةواته هةرلةشفروشی زیاد دةکات دةست خوش ماموستاسوران
حە زم کرد تەوەری ئە مجارەیان لەسەر دیاردەیەکی ترسناک کە ڕوی لە کوردستان کردووە..ئه وکوردستانەی هەر بە ئاین و ڕەوشت
بەرزی و مەلاو تەکیەو خانەقا بەناوبانگ بووە شاعیران و کە لە کە پیاوان و شۆڕشگێران هەر پیاوی ئاینی ومە لاو شێخ بوون هەر لە
قازی محمد وشێخ محمودو مەلا مصطفى و....
ئە م دیاردە ترسناکە ش لهشفرۆشی وهک دیاردهیهکی ترسناک له ههرێمی کوردستاندا … هۆی تهشهنهکردنی و چۆنێتی بهرهنگاربوونهوهی
هە رچە ندە بە خۆم لە کوردستانە وە دورم بە ڵام بە هیچ شێوە یەک حە ز ناکەم لە سەنگ و بەرزی وڵاتەکەم کە م بکرێتەوە.بويه ئه م بابه ته م هەڵبژارد.
به راى ئيوه (هۆی تهشهنهکردنی و چۆنێتی بهرهنگاربوونهوهی )؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟