سوپاس بۆ وهڵامت.
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » ڕیاڵ مەدرید ٤-٢ لیڤانتی : بە هاتریکی ڕۆناڵدۆ مێرەنگی نزیکبووەوە » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سوپاس بۆ وهڵامت.
بووه ۲۷گۆڵ بۆ دۆن و۱۰خاڵ بۆ ڕیال پیرۆزه
ئەمشەو لە یاری لوتکەی هەفتەی ٢٣ی خولی ئیسپانیدا یانەی ڕیاڵ مەدرید میوانداری یانەی لیڤانتی خاوەن پلەی چوارەمی کرد .
جگە لە بەرشلۆنە ، لیڤانتی تاکە یانەیە کە لە وەرزی ئەمساڵدا توانیوێتی شکست بە یانەی ڕیاڵ مەدرید بهێنێت پاش ئەوەی لە یاری قۆناغی یەکەمدا لە خاکی لیڤانتی ١-٠ تووشی شکست هات . هەربۆیە ڕیاڵ لەلایەک بەدوای تۆڵەدا دەگەڕا و لەلایەکیش بەمەبەستی بەرزکردنەوەی جیاوازییەکە لەگەڵ بەرشلۆنە بۆ ١٠ خاڵ .
دوور لە پێشبینییەکان و هەر لە سەرەتای یارییەکە لە خولەکی ٤ یانەی لیڤانتی لە ڕێگای گۆستافۆ گابراڵ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد . دوای ئەو گۆڵە ڕیاڵ کۆنترۆڵی یاریگای گرتەدەست و هەوڵی زۆریدا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی بەرامبەر بەڵام ئەنجامەکە بەو شیوەیە مایەوە تاوەکو دواین خولەکی نیوەی یەکەم کە تێیدا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ڕیاڵ هەژمارکرد و ڤیسینتی ئایبۆرای بە کارتی سوورکردە دەرەوە ، سەرەنجام ڕۆناڵدۆ بە لێدانی سزا گۆڵی بەرامبەری تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بەو ئەنجامە بەکۆتاهات .
هەر لە سەرەتای نیوەی دووەم و لە خولەکی ٥٠ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە لێدانی سەر دووەم گۆڵی تۆمارکرد . پاشان هێندەی نەبرد لە خولەکی ٥٧ هەر ڕۆناڵدۆ بە لێدانێکی یەکجار جوان سێیەم گۆڵی خۆیی و یانەکەی تۆمارکرد . پاشان لە خولەکی ٦٣ ئارۆنا کۆنیە توانی گۆڵی دووەمی لیڤانتی تۆماربکات و جیاوازییەکە کەمبکاتەوە بۆ ١ گۆڵ بەڵام کەریم بنزیمە بە گۆڵێکی جوان جارێکی تر جیاوازییەکەی بەرزکردەوە بۆ ٢ گۆڵ.
بە تێپەڕبوونی کات هیچ شتێک لە ئەنجامی یارییەکە نەگۆڕا و ڕیاڵ مەدرید سێ خاڵی دیکەی بەدەستهێنا و زۆر نزیکە لەبەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا .
سهرچاوه ياريگا
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » ڕیاڵ مەدرید ٤-٢ لیڤانتی : بە هاتریکی ڕۆناڵدۆ مێرەنگی نزیکبووەوە » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]