ڤیكتۆر شارپ*
زیاتر له بیست ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی له سه‌رانسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریكادا هه‌یه، به‌ڵام جیهان، وه‌كو دوپاتكردنه‌وه‌ی دوژمنكاریهكی شاراوه له‌دژی ئیسرائیل، داوا ده‌كات ده‌وڵه‌تێكی تر له چوارچێوه‌ی ته‌نها ئه‌و چل میله‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ڕوباری ئوردون لهیهكجیادهكاتهوه دروستبكرێت.
ئیسرائیل، كه ناوچه‌یه‌كه له هه‌رێمی بچووكی وێڵز یان ویلایه‌تی نیوجرسی گه‌وره‌ترنیه، ناچارده‌بێت خاكی ئه‌و ناوچه‌یه له‌گه‌ڵ قه‌واره‌یه‌كی نوێی دوژمنكاری عه‌ره‌بدا هاوبه‌شی پێبكات كه پێی ده‌وترێت فه‌له‌ستین.
له‌بیرتان بێت له هه‌موو مێژووی تۆماركراودا هه‌رگیز گه‌لێكی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌نی سه‌روه‌ری به ناوی "فه‌له‌ستین" ه‌وه بوونی نه‌بووه، و زاراوه‌ی "فه‌له‌ستین" هه‌میشه ناوی ناوچه‌یه‌كی جوگرافی بووه وه‌كو سربیا و پاتاگۆنیا و هه‌رگیز ده‌وڵه‌ت نه‌بووه.
به‌ڵام گه‌لێك هه‌یه، كه وه‌كو جوله‌كه‌كان، شایسته‌ی ده‌وڵه‌تێكن و به‌ڕاستی ڕه‌چه‌ڵه‌كیان بۆ هه‌زاران ساڵ له‌مه‌به‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌و گه‌له كورده‌كانن و زۆر به‌سووده مێژووی گرنگی ئه‌وان هاوشانی مێژووی جوله‌كه‌كان هه‌ڵبه‌سه‌نگێنرێت. هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه مێژووییه‌ی به‌سه‌ر ئه‌واندا به‌درێژایی سه‌ده‌كان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته دوژمنكاره‌كان و ئیمپراتۆریهتهكانهوه سه‌پێنراوه پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت و وه‌بیربهێنرێته‌وه.
بابگه‌ڕێینه‌وه بۆ ده‌ستگیركردنی ده خێڵه‌كه‌ی ئیسرائیل، كه له‌لایه‌ن ئاشووریه‌كانه‌وه له نێوان ساڵانی 721-715 پێش زایندا له‌خاكی خۆیان ده‌ركران. ئیسرائیل له دانیشتوانه‌كه‌ی چۆڵكرا، و جوله‌كه‌كان بۆ هه‌رێمه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌كانی میدیای دێرین و ئاشوریه‌كان دیپۆرتكران، كه ناوچه‌یه‌كه هاوتای كوردستانی ئێستایه.
ده‌وڵه‌تی ئاشوریه‌كان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی بابلیه‌كانه‌وه داگیركرا و كه‌ئه‌وه‌ش دواجار بووه‌هۆی ڕوخانی شانشینی (جودا) ی جوله‌كه‌كان له ساڵی (568) ی پێش زایندا.
له‌ده‌ستپێكردنی سه‌ده‌ی دووه‌می زاینیه‌وه، ئاین و فه‌لسه‌فه‌ی جوله‌كه به به‌هێزی له كوردستاندا دامه‌زرا و ئه‌مڕۆ جوله‌كه كورده‌كان له ئیسرائیل له ماڵ و په‌رستگاكاندا به شێوه‌یه‌كی كۆنی ئارامی قسه‌ده‌كه‌ن. ژیانی كورده‌كان و جوله‌كه‌كان ئه‌وه‌نده ئاوێته‌بووه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له چیرۆكی فۆلكلۆری كوردی په‌یوه‌ندی هه‌یه به جوله‌كه‌كانه‌وه.
جێگای سه‌رنجه ئاماژهبكهین به‌وه‌ی گۆڕی چه‌ندین پێغه‌مبه‌ری جوله‌كه له كوردستان یان نزیكی هه‌یه.بۆ نموونه گۆڕی پێغه‌مبه‌ر (ناحوم) له ناوچه‌ی (ئهلیكوش) ه، له‌كاتێكدا گۆڕی پێغه‌مبه‌ر (یونس) له (نه‌بی یونس) ه كه بریتیه له نه‌ینه‌وای كۆن. گۆڕی پێغه‌مبه‌ر (دانیال) له پارێزگای به‌نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌ندی كه‌ركوكه.
له‌ساڵی 1138 دا كوڕێك له خێزانێكی كوردی شه‌ڕكه‌ر له‌دایكبوو و ناوی سه‌لاحه‌دین یوسف كوڕی ئه‌یوب، و له ڕۆژئاوادا زیاتر به‌سه‌لاحه‌دین ناسراوه. سه‌لاحه‌دین خاچپه‌رسته مه‌سیحیه‌كانی له قودس وه‌ده‌رنا ته‌نانه‌ت هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن عه‌ره‌به موسوڵمانه‌كانه‌وه متمانه‌ی پێنه‌ده‌كرا چونكه كورد بوو. ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌ش عه‌ره‌به‌كان ئاگاداربوون له‌په‌یوه‌ندی نزیكی نێوان گه‌لی كورد و جوله‌كه‌كان.
سه‌لاحه‌دین ڕێوشوینی دادپه‌روه‌رانه و مرۆڤانه‌ی له كاتی شه‌ڕ و ئاشتیدا جێبه‌جێكرد. له‌ڕاستیدا باوه‌ڕده‌كرێت سه‌لاحه‌دین نه‌ك ته‌ها دادپه‌روه‌ر بووه بۆ مه‌سیحیه‌كان به‌ڵكو، ڕێگایدا جوله‌كه‌كان له قودسدا ببوژێنه‌وه.
تیمێكی زانایانی نێوده‌وڵه‌تی كه‌پێكهاتبوو له زانایانی ئیسرائیلی، ئه‌ڵمانی، هیندی، دۆزینه‌وه‌یه‌كی به‌رچاویان له‌ساڵی 2001 دا دۆزیه‌وه و به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ( (DNA بۆیانده‌ركه‌وت ژماره‌یه‌كی زۆر له جوله‌كه‌كانی ئێستا په‌یوه‌ندیه‌كی جینایه‌تی نزیكتریان به دانیشتوانی باكووری ناوچه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه هه‌یه واتا كورده‌كان و ئه‌رمه‌نیه‌كان وه‌ك له عه‌ره‌به‌كان و خێڵه‌كانی ناوچه‌ی باشووری ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
به‌ڵام بابگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئێستا و بۆچی جیهان داوای ده‌وڵه‌تیكی فه‌له‌ستینی ده‌كات به‌ڵام به توندی پشتدهكات له سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی كورده‌كان. پرنسیپی جیهانی مافی بڕیاردانی چاره‌نووس وادیاره بۆ كورده‌كان جێبه‌جێ نابێت.
هیلێل هالكین، له بابه‌تێكدا به ناونیشانی (نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی) كه له ته‌مووزی ساڵی 2004 دا له ڕۆژنامه‌ی (New York Sun) دا بڵاوكرایه‌وه، باس له‌و جیاكاری و پێوه‌ره دوفاقیانهدهكات كه‌له‌دژی ههیواكانی كورده‌كان بۆ بوونبهدهوڵهت پیاده‌كراوه.
ڕاستیه‌كی نامرۆڤانه‌یه له سیاسه‌تی واقعیدا ئه‌وه‌یه ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی كه ناوی خۆیان ناوه فه‌له‌ستینیه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڕێیان له جیهانی عه‌ره‌بی به‌نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌ندا هه‌یه، و جیهان بۆ ئابووریهكانیان زۆر پێویستی به نه‌وت هه‌یه. كورده‌كان وه‌كو جوله‌كه‌كان هاوڕێی كه‌میان هه‌یه، و كورده‌كان له نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا كاریگه‌ریی كه میان هه‌یه یان هه‌ر كاریگه‌رییان نیه.
به‌ڕێز هالكین ده‌ڵێت:" كورده‌كان له فه‌له‌ستینیه‌كان زیاتر كه‌یسێكی باشتریان هه‌یه بۆ به‌ده‌وڵه‌تبوون. كورده‌كان زمان و ڕۆشنبیری ده‌گمه‌نی خۆیان هه‌یه كه عه‌ره‌به فه‌له‌ستینیه‌كان نیانه. كورده‌كان وه‌كو گه‌لێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ چه‌ندین سه‌ده ژیاون، به‌ڵام عه‌ره‌به فه‌له‌ستینیه‌كان ئه‌وه‌یان نه‌بووه. كورده‌كان به‌به‌رده‌وامی له ماوه‌ی (100) ساڵی ڕابردوودا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و به‌ڵێنه‌كانیه‌وه ناپاكیان لێكراوه، له‌كاتێكدا عه‌ره‌به فه‌له‌ستینیه‌كان ته‌نها له‌لایه‌ن برا عه‌ره‌به‌كانی خۆیانه‌وه ناپاكیان به‌رامبه‌ركراوه.
بۆیه، ئه‌و پلانه كۆنه‌ی به‌وه‌ی ته‌نها ئه‌و كاته ئاشتی له‌جیهاندا به‌رقه‌رارده‌بێت كه عه‌ره‌به فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌وڵه‌تێكیان هه‌بێت بریتیه له سه‌رابێك له بیاباندا.نووسه‌ر جیرالد هۆنیگمان هه‌روه‌ها له‌باره‌ی نیگه‌رانی جیهانه‌وه سه‌باره‌ت به‌و عه‌ره‌بانه‌ی كه به‌خۆیان ده‌ڵێن فه‌له‌ستینی و هاوكات كێشه‌ی كورد و به‌ربه‌ره‌كان و به ملیۆنان گه‌لانی تری غهیرهعهرهبی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریكا پشتگوێ ده‌خه‌ن، كتێبێكی نووسیوه، و چه‌ند به‌شێكی ته‌رخانكردووه بۆ كێشه‌ی كورد.
له‌میانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری سه‌دام حوسێن‌دا، كورده‌كان به چه‌كی كیمیاوی كۆمه‌ڵكوژكران. كورده‌كان به‌ده‌ست سیاسه‌تی پاكتاوی ڕه‌گه‌زی توركه‌كانه‌وه ناڵاندویانه و به‌ده‌وام له‌لایه‌ن ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستای توركیاوه ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه كه ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو-ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له كۆبونه‌وه‌یه‌كی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی و نێوده‌وڵه‌تیدا وتی وڵاته‌كه‌ی پشتگیری ده‌كات له گه‌له چه‌وساوه‌كانی جیهان. ئۆغڵو سه‌ركوتكردنی كورده‌كانی له‌لایه‌ن خودی حكومه‌ته‌كه‌ی خۆیه‌وه پشتگوێخست و به‌دڵنیاییه‌وه خه‌ڵكی غه‌زه‌ی به "چه‌وساوه" وه‌سفكرد. به‌پێی بنه‌ماكانی سیاسه‌تی واقعی، یاسایی بوونی كێشه‌ی كورد به‌دڵنیاییه‌وه به‌هێزتره له‌پرسی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی خۆیان به فه‌له‌ستینی ناوده‌به‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام حسێن، كورده‌كان ژیرییه‌كی سیاسی و ئابووری مه‌زنیان پیشاندا، كه چه‌ند جیاوازه له نموونه‌ی عه‌ره‌به‌كانی غه‌زه كاتێ له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كۆنترۆڵی هه‌موو كه‌رتی غه‌زه‌یان پێدرا، به‌ڵام ئه‌وان نه‌خۆشخانه و قوتابخانه‌یان دروستنه‌كرد، به‌ڵكو له‌جیاتی ئه‌وه حه‌شارگه و هه‌ڵدانی موشه‌كیان هه‌ڵبژارد، و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش یاسای شه‌ریعه یان سه‌پاند.
ئه‌زموونی كوردی، لانیكه‌م ئه‌م نیمچهسهربهخۆییهی ئێستا، كۆمه‌ڵگایه‌كی شایسته‌ی پیشانی جیهاندا كه هه‌موو تاكه‌كانی به پیاو ژنه‌وه چه‌ند ئازادیه‌كی زیاتریان هه‌یه له‌هه‌ر شوێنێكی تری جیهانی عه‌ره‌ب و موسوڵمانان و هه‌ر شوێنێكی تری عیراق كه به‌خێرایی ئێستا ڕۆچۆته گێژاوێكی ئیتنیكیهوه دوای ئه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا كشایه‌وه.
باراك ئۆباما، ده‌یڤید كامیرۆن، ئهجیلا مێركڵ، نیكۆلا ساركۆزی، و هه‌موو سه‌ركرده‌كانی جیهانی ئازاد پێویسته وه‌كو ئه‌و ده‌وڵه‌ته نوێیه‌ی كه پێویسته له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا دروستبكرێت له كوردستان و سامانه فراوانه نه‌وتیه‌كانی بڕوانن. ئه‌وه ساده‌و سروشتی و دادپه‌روه‌ریه و زۆر درهنگوهختیشه. له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بی فه‌له‌ستینی به‌خێرایی ده‌بێته به‌هه‌شتێك بۆ تیرۆریزمی دژه ڕۆژئاوایی و بنكه‌یه‌ك بۆ ئه‌لقاعیده و حه‌ماس و خاكێكی نادیمۆكراتی كه له‌خاكی باوباپیرانی جوله‌كه‌كان دادهبڕرێت و دواجار یاسای شه‌ریعه‌ی تێدا ده‌چه‌سپێنرێت.
به‌كورتی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی بۆ یه‌ك مه‌به‌ست داده‌مه‌زرێت ئه‌ویش بریتیه له ڕوخاندنی ئه‌وه‌ی ماوه له ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل.
دواجار، دادپه‌روه‌رییه‌كی سروشتیه بۆ ده‌وڵه‌تی جوله‌كه كه‌له كۆڕ و كۆبونه‌وه جیهانیه‌كاندا شهڕبكات بۆ به خێرایی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، چونكه ده‌وڵه‌تی جوله‌كه مێژووی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا هه‌یه كه ژماره‌یان زیاتره له (30) ملیۆن و له‌باكووری ڕۆژئاوای ئێران و باكووری عیراق و سوریا و توركیا ده‌ژین.
هاوپه‌یمانیه‌كی هه‌میشه‌یی له‌نێوان ئیسرائیل و كوردستاندا پاساو به‌ڵگه‌یه‌كی مێژووی ده‌بێت و دانپێدانانێكه به كۆژانه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو گه‌ل و نزیكبونه‌وه‌یه له داهاتووه‌كی گه‌شتر بۆ نه‌ته‌وه غه‌یره عه‌ره‌به‌كانی تر.
مه‌حمود عه‌باس، سه‌رۆكی ئێستای ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی كه نكۆڵی ده‌كات له هۆلۆكۆست، هه‌رگیز و هه‌رگیزیش به ئاشكرا به زمانی ئینگلیزی یان عه‌ره‌بی ماده‌كانی ده‌ستووری فه‌تح بهدرۆناخاتهوه كه داواده‌كات "بوونی ئابووری و سیاسی و سه‌ربازی و كلتوری ئیسرائیل تێكبشكێنرێت" یان به‌چه‌ند واتایه‌كی تر ڕوخاندنی ده‌وڵه‌تی جوله‌كه و جینۆسایدی هاوڵاتیانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته. سه‌رۆك ئۆباما و ئه‌وروپیه‌كان ستایشی مه‌حمود عه‌باس ده‌كه‌ن و یارمه‌تی دارایی ده‌ده‌ن.
ئه‌وه كورده‌كانه كه به‌گشتی شایسته‌ی ده‌وڵه‌تێكن. عه‌ره‌به ناڕهسهنهكانی فه‌له‌ستین به دوژمنكاری و تاوان و خواسته جینۆسایدیهكانیان له‌به‌رامبه‌ر ئیسرائیل و جوله‌كه‌كان مافی هه‌بوونی ده‌وڵه‌تیان وونكردووه.
سه‌رچاوه: http://www.americanthinker.com
[size=16]به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ئاین و كۆمه‌ڵێ پڕه‌نسیپی تر ، به‌ڕای تۆ كامه‌یان شایسته‌ترن؟[/size]