تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » مێژوو » كـورتـهیهك لـه ژیـانـی مــامــه ڕیــشـــه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
بەراستی پێشمەرگەیەکی زۆر ئازا‌و چاونەترس بوو..داستانی زۆری هەبوو ..من لە هە شتایەکان بە بیرم دێت
کە ئەم ناوچانە بە دەستی یەوە دەیانناڵاند.. وە ڕادیۆیەکانی شۆڕش هەر ناوی مامە ڕیشە بوو لە هەواڵەکانیان
بە ڵام بەداخەوە بە دە ستی تەحسین شاوەیس کوژرا دووایش لە کاتی ڕاپەڕین ئەم تەحسین شاوەیسە بوو
بە پێشمەرگەی یەکێک لە حیزبەکان...
خۆزگە وێنەیەکیشت دادەنا لەگەڵ نوسینە کەدا
dast xosh gwastrayawa bashe mezhu
خۆش بی
ده‌ست خۆش سه‌رکه‌رده
یه‌کی به‌ناو بوو
هه‌ڵۆی چنگ به‌گڕی گه‌رمیان قاره‌مانی داستانه ئه‌فسانه‌ییه‌كانی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان (نه‌جمه‌دین شكور ره‌ئوف)كه به مامه ڕیشه ناوی ده‌ركرد.
ساڵی 1955 له گوندی تاڵه‌بان-ی ناوچه‌ی گه‌رمیان، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردپه‌روه‌ر و له ژینگه‌یه‌كی پاك و بێگه‌ردی كوردایه‌تیدا هاتۆته دنیاوه، بۆیه هه‌ر زوو هه‌ستی نیشتمانپهروهرییهكی پێشكه‌وتنخواز له ده‌روونیا كڵپه ئه‌سه‌نێ و له ساڵی 1970دا به پێچه‌وانه‌ی زوربه‌ی هاوته‌مه‌نه‌كانی خۆیه‌وه، په‌یوه‌ندی ئه‌كات به شۆڕشی فه‌له‌ستین-ه‌وه و ئه‌بێته (فیدائی).
ساڵی 1978كه رژێم شاڵاوی ته‌عریب و راگواستنی له كوردستاندا گه‌یانده ترسناكترین ئاست، كاره‌ساتی گونده كاولكراو و جوتیاره راگوێزراوه‌كان مامه ریشه‌ی وا لێ‌كرد چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی له شۆڕشی نوێ‌دا بكاته شان و له‌ریزی هه‌ڤاڵه‌كانیدا دڕ به شه‌وه‌زه‌نگی داگیركردن بدات.
ریشه‌ی قاره‌مان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به چالاكییه پڕ جه‌ربه‌زه‌كانی توانی نه‌ك هه‌ر دڵسۆزی خۆی بۆ شۆڕش بسه‌لمێنێ،
به‌ڵكو وه‌ك پاڵه‌وانێكی كه‌موێنه ناوبانگی ده‌ركرد، له‌و ده‌شته كاكی به‌كاكییانه‌ی ناوچه‌كانی ههمهوهندو جه‌باری و قادركه‌ره‌م و ده‌وروبه‌ری شاری كه‌ركوكدا، گورزه به‌هێزه‌كانی مامه ریشه له هێزی داگیركه‌ر هێنده كاریگه‌ر بوون، كه هه‌ر ناوبردنی ئه‌و جه‌نگاوه‌ره جوامێره‌ی گه‌ل به‌س بوو بۆ زاره‌تره‌ك كردنی له‌شكری دوژمن.
له ساڵی 1979ه‌وه ئه‌م ئازایه‌تییه ده‌گمه‌نه‌ی تێكه‌ڵاوی كاری پێشمه‌رگانه و دیسپلینی شۆڕش كردووه و له كه‌رتی (4)ی بازیان درێژه‌ی به خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی دا. له‌گه‌ڵ هه‌موو چالاكییه‌كدا ناوبانگی ئه‌م شۆڕه سواره به‌رزتر ئه‌بووه‌وه و خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی له دڵی میلله‌تدا زیاتر ئه‌بوو.
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش كه كرایه فه‌رمانده‌ی كه‌رتی جه‌باری، رژێم له ترسی شاڵاوی ئه‌م هه‌ڵۆیه هه‌موو هاتوچۆیه‌كی له نێوان كه‌ركوك و بازیاندا قه‌ده‌غه كرد و ناوی مامه ریشه كه‌وته ناو سروود و دروشمه جه‌ماوه‌رییه‌كان.
زوربه‌ی داستانه پڕ سه‌روه‌رییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، هه‌ر له شه‌ڕی(ته‌په‌ی عه‌ره‌ب)ه‌وه تا داستانی رزگار كردنی (بێتواته) جێپه‌نجه‌ی مامه ریشه‌ی پێوه دیاره، ئه‌م پێشمه‌رگه چاو نه‌ترسه له شه‌ڕی پێشمه‌رگایه‌تیدا چوار جار بریندار كراوه و له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێست و ناوبانگه‌ش كاربه‌ده‌ستانی رژێم باوكی مامه‌ریشه و ئه‌حمه‌دی برایان شه‌هید كردووه.
دوژمن ههربهمهشهوه نه‌وه‌ستا و رۆژی 24ی كانونی دووه‌می ساڵی 1985له پیلانێكی ترسنۆكانه‌دا به ده‌ستی كۆمه‌ڵێك به‌كرێگیراو شه‌هیدى ك
یانەی سەرهەنگ موحسین » مێژوو » كـورتـهیهك لـه ژیـانـی مــامــه ڕیــشـــه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]