سوپاس بۆ ئیوه
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » یاریگان به‌یاریی دۆستانه گه‌رم ده‌كرێن » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سوپاس بۆ ئیوه
[size=24]ده‌سته‌كانت خۆش ماندونه‌بی برا[/size]
به هیوای بردنةوةی ئةلمانیا دةست خؤش
ئیتاڵیا10:45
:/
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌و سبه‌ی چوارشه‌ممه ژماره‌یه‌كی زۆر یاریی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌سێ یاریی ئه‌و یارییانه ده‌ستپێده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م یارییه‌كانی تریش سبه‌ی چوارشه‌ممه ده‌كرێن.
یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ
*سربیا×ئه‌رمینیا - سه‌عات 5 - ی عه‌سر.
*به‌رازیل×بۆسنه - سه‌عات 10 - ی شه‌و.
*چیلی×گانا – سه‌عات 3-ی به‌ره‌به‌یان.
سبه‌ی چوار شه‌ممه‌ش زیاتر له 40 یاریی تر ده‌كرێن و گرنگترین یارییه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ده‌بن:
*ئیسرائیل×ئۆكرانیا- سه‌عات 5 - ی عه‌سر.
*هه‌نگاریا×بولگاریا – سه‌عات 8 –ی شه‌و.
*ئیتالیا× ئه‌مریكا – سه‌عات 8:30 ده‌قیقه‌ی شه‌و.
*دانیمارك×روسیا – سه‌عات 9:45 ده‌قه‌یقه‌ی شه‌و.
*ئه‌ڵمانیا×فه‌ره‌نسا – سه‌عات 10-ی شه‌و.
*رۆمانیا×ئۆرۆگوای – سه‌عات 10:30 ده‌قیقه‌ی شه‌و.
*كرواتیا×سوید– سه‌عات 10:30 ده‌قیقه‌ی شه‌و.
*سویسرا×ئه‌رجه‌نتین– سه‌عات 10:30 ده‌قیقه‌ی شه‌و.
*پۆڵه‌ندا×پورتوگال – سه‌عات 10:45 ده‌قیقه‌ی شه‌و.
*ئیسپانیا×ڤێنزوێلا – سه‌عات 11-ی شه‌و.
*ئینگلته‌را×هۆڵه‌ندا– سه‌عات 11-ی شه‌و.
یاریی ناكه‌ن
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند كه‌فیلیپ لام-ی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان به‌هۆی پێكانێكه‌وه كه‌توشی ئه‌ژنۆی بووه، له‌یارییه‌كه‌یاندا به‌رامبه‌ر فه‌ره‌نسا یاریی ناكات.
به‌هه‌مان هۆكاره‌وه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لوتی له‌یه‌كێك له‌یارییه‌كانی یانه‌كه‌یدا شكا، بێنده‌ر-ی یاریزانی یانه‌ی دۆرتمۆند ئه‌میش ناتوانێت یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بكات.
یواكیم لۆف-ی راهێنه‌ر خۆیشی هه‌ر به‌هۆی پێكانه‌كانیانه‌وه، چه‌ند یاریزانێكی بۆ ئه‌م یارییه ناو نووس نه‌كردووه له‌وانه:شڤاین شتایگه‌ر و پۆدۆلیسكی و گۆتزه و میرتساگه‌ر.
یاریزانێكی نوێ
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا-ش، چیزاری براندێلی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه، یاریزانێكی نوێی بۆ ئه‌و یاریی دۆستانه‌یه بانگكردووه كه‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجامیده‌دات.
ئه‌و یاریزانه‌ش فابیۆ بۆرێنی هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی رۆمایه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بانگ كردنه‌شدا ناوی ماریۆ بالۆتێلی نه‌نووسیوه، هه‌رله‌و پێكهاته‌یه‌دا ناوی زۆربه‌ی یاریزانه ناوداره‌كانی تری ئیتالیا نوسراوه له‌وانه:ئه‌باتی، بالزارێتی، بارزالی، بانۆچی، كیلینی،دی رۆسی، پێرلۆ،مۆتا، بۆرینی، باتزینی.
مۆرگان ئامالفیتانۆ
لۆران بلان-ی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا-ش ناوی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و یارییه دیاریكرد كه‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامیده‌دات.
ئه‌م راهێنه‌ره وه‌ك راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا یاریزانێكی نوێی بۆ تیپه‌كه‌ی بانگ كردووه ئه‌ویش مۆرگان ئامالفیتانۆ-ی یاریزانی یانه‌ی مارسیلیایه كه‌له‌هێڵی ناوه‌ندا یاریی ده‌كات.
هه‌ردوو یاریزانی هه‌ڵبژارده‌كه لۆران كۆسۆلینی یاریزانی یانه‌ی ئه‌رسناڵ و لۆك ریمی-ش به‌هۆی پێكانه‌وه ناتوانن به‌شداریی بكه‌ن.
تۆرێس ناوی نییه
دیل بۆسكێ-ی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاش فرناندۆ تۆرێس-ی هێرشبه‌ری یانه‌ی چێڵسی له‌لیستی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه‌دا دوورخستۆته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه له‌ئاستی پێویستدا نییه، هه‌روه‌ها هه‌ردوو یاریزان پیدرۆ-به‌رشه‌لۆنه‌و ئه‌لبیۆل-ریاڵ مه‌درید له‌به‌ر هه‌مان هۆ له‌هه‌مان لیستی یاریزاندا ناویان نییه.
بۆ یارییه‌كه‌ش كه‌له‌ئیسپانیا ده‌كرێت ناوی زۆربه‌ی یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كان هه‌ن له‌وانه: كاسیاس، ڤاڵدێز، رامۆس، پیكیه، پۆیۆڵ، ئه‌لۆنسۆ، ئه‌ربیلوا، بۆسكێتس، فابریگاس، چاڤی، ئینێستا، كازۆرلا، ناڤاس، ئه‌لكانتارا، سیلڤا، ماتا، یۆرێنتی.
گه‌یشتنه بێرن
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌لیخاندرۆ سابێلا –ی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و كاستی یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌و به‌ر گه‌یشتنه بێرن له‌سویسرا، دوای ئه‌وانیش دوو یاریزانی خولی ئه‌و وڵاته ماریانۆ ئه‌ندۆخار و رۆدریگۆ برانیا گه‌یشتنه ئه‌و وڵاته.
پاش ئه‌وه‌ی یارییه‌كانی رۆژانی شه‌ممه‌و یه‌كشه‌ممه‌ی خوله‌كانی ئه‌وروپاش كران، ژماره‌یه‌كی زۆری یاریزانه ئه‌رجه‌نتینییه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌و خولانه‌دا یاریی ده‌كه‌ن، په‌یوه‌ندییان به هه‌مان هه‌ڵبژارده‌وه‌كرد.
له‌و یاریزانانه‌ش: میسی و ماسكیرانۆ و دیاز و زابالێتا و گارای و گاگۆ و هیگواین و بالاسیۆ و ئه‌گوێرۆ
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » یاریگان به‌یاریی دۆستانه گه‌رم ده‌كرێن » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]