عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ: رَسُولِ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) (إِنَّ نَبِىَّ اللَّهِ نُوحاً (عليه السلام) لَمَّا حَضَرَتْهُ الْوَفَاةُ، قَالَ لاِبْنِهِ: إِنِّى قَاصٌّ عَلَيْكَ الْوَصِيَّةَ، آمُرُكَ بِاثْنَتَيْنِ، وَأَنْهَاكَ عَنِ اثْنَتَيْنِ، آمُرُكَ بـ (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ)، فَإِنَّ السَّمَوَاتِ السَّبْعَ، وَالأَرْضِينَ السَّبْعَ، لَوْ وُضِعَتْ فِى كَفَّةٍ، وَوُضِعَتْ (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ) فِى كَفَّةٍ، رَجَحَتْ بِهِنَّ (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ)، وَلَوْ أَنَّ السَّمَوَاتِ السَّبْعَ، وَالأَرْضِينَ السَّبْعَ، كُنَّ حَلْقَةً مُبْهَمَةً قَصَمَتْهُنَّ (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ)، وَ(سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ)، فَإِنَّهَا صَلاَةُ كُلِّ شَىْءٍ، وَبِهَا يُرْزَقُ الْخَلْقُ، وَأَنْهَاكَ عَنِ الشِّرْكِ وَالْكِبْڕ، قَالَ: قُلْتُ، أَوَقِيلَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، هَذَا الشِّرْكُ قَدْ عَرَفْنَاهُ، فَمَا الْكِبْرُ؟ قَالَ: أَنْ يَكُونَ لأَحَدِنَا نَعْلاَنِ حَسَنَتَانِ لَهُمَا شِرَاكَانِ حَسَنَانِ؟ قَالَ: « لاَ » قَالَ هُوَ أَنْ يَكُونَ لأَحَدِنَا حُلَّةٌ يَلْبَسُهَا؟ قَالَ: « لاَ » قَالَ: الْكِبْرُ هُوَ أَنْ يَكُونَ لأَحَدِنَا دَابَّةٌ يَرْكَبُهَا قَالَ: « لاَ » قَالَ: أَفَهُوَ أَنْ يَكُونَ لأَحَدِنَا أَصْحَابٌ يَجْلِسُونَ إِلَيْهِ؟ قَالَ: « لاَ » قِيلَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، فَمَا الْكِبْرُ؟ قَالَ: « سَفَهُ الْحَقِّ، وَغَمْصُ النَّاسِ)أَخْرَجَه الْبُخَاڕيُّ فِي الأدَب الْمفْرَد وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي سِلسِلة الأحَادِيِث الصَحِيحَة (134).
چیرۆكى بیست و شەشەم:
هاوەڵى خۆشەویست عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو (رضي الله عنه) دەفەرمووێت: پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: لە كاتێكدا پێغەمبەر نوح (عليه السلام) مردنى نزیك بووەوە، بە كوڕەكەى فەرموو: من وە سیەتت بۆ دەكەم، فەرمانت پێدەكەم بە دووشت، وە ڕێگریت لێدەكەم لە دووشت، فەرمانت پێدەكەم بە ووتنى: (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ)) واتە: هیچ پەرستراوێك نییە بەهەق جگەلە (الله) چونكە هەر حەوت ئاسمانەكان و زەوییەكانیش، ئەگەر بخرێتە تایەكى تەرازووەوەو(لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ) لە تایەكەى ترى بێت، ئەوا (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ) قورسترە، وە ئەگەر هەر حەوت ئاسمانەكان و زەوییەكانیش ببن بە بازنەیەكى نادیارو ئاڵۆز ئەوا (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ) لێكیان جیادەكاتەوە، وە فەرمانیشت پێدەكەم بە ووتنى: (سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ)، واتە: پاكى و بێگەردى و ستایش بۆ خوایە، چونكە ووتنى ئەم ووشانە نوێژى هەموو شتێكە، وە بەهۆیەوە ڕزق و ڕۆزى دەبەخشرێت بە دروستكراوەكان، وە ڕێگریشت لێدەكەم لە هاوبەش دانان بۆ خواى گەورە، وە لە خۆبەگەورەزانین، هاوەڵەكان فەرموویان: ئەى پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) زانیومانە هاوبەش دانان بۆ خواى گەورە چییە، بەڵام خۆبەگەورە زانین چییە؟ ووتیان: ئەوەیە كە یەكێك لە ئێمە جوتێك نەعل یان پێڵاوێكى جوانى هەبێت و قەیتانى جوانى پێوەبێت، ئەویش فەرمووى: نەخێر، ووتیان: یەكێك لەئێمە پۆشاكێكى جوانى هەبێت و لەبەرى بكات، ئەویش فەرمووى: نەخێر، ووتیان: ئەوەیە كە یەكێك لە ئێمە سوارییەكى هەبێت و سوارى بێت، ئەویش فەرمووى: نەخێر، ووتیان: ئایا ئەوەیە كە یەكێك لەئێمە هاوڕێى هەبێت و لەلاى دابنیشن، ئەویش فەرمووى: نەخێر، ووتیان: ئەى پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) ئەى خۆبەگەورەزانین چییە؟ ئەویش فەرمووى: وەرنەگرتن و ڕەتكردنەوەى حەق و ڕاست، وە بەسوك و نزم تەماشاكردنى خەڵكە.
[چەند سوودو ئامۆژگارییەك لەم چیرۆكەدا]
1) پێویستە باوەڕدار لەكاتى مردنیدا وەسیەت و ئامۆژگارى بۆ منداڵء خێزان و كەس و كارى بكات.
2) زەوییەكانیش حەوتن، وەكو ئاسمانەكان، خواى گەورەدەفەرمووێت: [اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ وَمِنْ الأَرْضِ مِثْلَهُنَّ ] واتە: خواى پەروەردگار ئەو زاتەیە كە حەوت چین ئاسمانى دروستكردووەو فەرمانیشى لەنێوانیاندا دادەبەزێت، وە بەوێنەى ئەوان فەرمانى خوا بۆ زەویش دادەبەزێت و جىَ بەجىَ دەكرێت.
(3) فەزڵ و گەورەیى (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ) بەووتنى: هیچ سوود بە بێژەرى ناگەێنێت ئەگەر حەوت مەرجى لەگەڵدا نەبێت، ئەوانیش
- زانیارى بەماناكەى لە نەفى و جێگیركردندا، بۆیە هەركەسێك بیڵێت و ماناو ناوەڕۆكەكەى نەزانێت ئەوا سوودى پێ ناگەێنێت.
- دڵنیایى، كەبریتییە لە تەواوێتى زانیارى پێى كە دژى گومان ودوودڵییە.
- نییەت پاكى ودڵسۆزى، كەنەفى هاوبەش بڕیاردان دەكات.
- ڕاست گۆیى كەبەربەستە لە دوو ڕوویى، چونكە دووڕووەكان بەزوبان ئەیڵێن و باوەڕیان بە دەلالەت لەسەر كراوەكان نییە.
- خۆشەویستى بۆئەم ووشەیەو ئەوەى كە ئەم وشەیە دەلالەت بكات لەسەرى، وە خۆشحاڵ بوون بەم شتە.
- خۆ پەیوەست كردن بە جێ بەجێكردنى مافەكانى، كە بریتییە لە كردەوە فەرزەكان بەنیاز پاكى بۆ خوا.
- وەرگرتن، كەنەفى ڕەتكردنەوە ئەكات، ئەمەیش بە خۆپەیوەستكردن بە فەرمانەكانى خواى پەروەردگارو وازهێنان لە قەدەغەكراوەكانى ئەبێت.
(4) فەزڵ و گەورەیى زیكرو یادى خواى گەورە.
(5) تەرازووى ڕۆژى دوایى حەقەو دوو تاى هەیە، ئەمیش بیروباوەڕى ئەهلى سوننەو جەماعەیە.
6) خۆڕازاندنەوە بە پۆشاكى جوان بریتى نییە لە خۆبەگەورەزانین، بەڵكو كارێكى ڕێگەپێدراوە، پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم)فەرموویەتى: (إِنَّ اللَّهَ جَمِيلٌ، يُحِبُّ الْجَمَال)أَخْرَجَه مُسْلِمٌ، (275) واتە: خواى پەروەردگار جوانە (ناوو سیفەتەكانى جوانە كارەكانى جوانە...)، وە باوەڕدارێكیشى خۆش دەوێت كە جوان بێت.
واتە: خواى پەروەردگار جوانەو خاوەنى هەموو ناوو سفەتێكى جوان وپیرۆزە، وە هەموو كارەكانى جوان وپڕبایەخ وپیرۆزە(جوانى بێسنورە لە ناوو سیفەتدا)، وە ئەو كەسانەشى خۆش دەوێت كە خۆیان دەڕازێننەوە خۆیان جوان دەكەن (دووجۆر خۆجوانكردن هەیە، بەپۆشاك، وە بەكردەوە).
7) پێویستە مرۆڤى باوەڕدار خۆى لە خۆبەگەورە زانین بە دووربگرێت، لەبەرئەوەى فەرموودەى زۆر هاتووە سەبارەت بەڕێگرى و قەدەغەیى خۆبەگەوەرەزانین.