ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌و بابهتهجوانه
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » زانیاری » بیست خاڵ بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی ژیانی هاوبه‌ش » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌و بابهتهجوانه
1- دڵخۆش بێت، چونكه دڵخۆشی هه‌میشه جێی بایه‌خه، كه‌واته پێویسته هه‌رده‌م دڵخۆش وگه‌شاوه بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ماندووبوونی هه‌ردوولا ده‌رچێت.
من زۆر دڵخۆشیم لێناکه‌وێت شتێک ههڕووددات گه‌ر ڕۆژیک دڵم خۆشبێ ده‌ست خۆش مامۆستا سۆران
پێكه‌وه هه‌ندێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هاوسه‌رێكی باش بناسین.
1- دڵخۆش بێت، چونكه دڵخۆشی هه‌میشه جێی بایه‌خه، كه‌واته پێویسته هه‌رده‌م دڵخۆش وگه‌شاوه بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ماندووبوونی هه‌ردوولا ده‌رچێت.
2- سه‌بری هه‌بێت، كاتێك هه‌ڵسوكه‌وتی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌دڵ نه‌بوو، سه‌بری هه‌بێت و له كاتی گونجاو‌دا به شێوه‌یه‌كی شیاو تێیبگهیهنێت، كه ره‌فتاره‌كه‌ی شیاو نه‌بووه.
3- له رووی گونجاوییه‌وه ره‌فتار بكات، واته گیر‌و گرفت و كێشه‌كان به دروستی و له رووی گونجاندنه‌وه هه‌ڵسه‌نگێنیت، له‌بری به‌رژه‌وه‌ندی تاكی خۆیدا، به‌رژه‌وه‌ندی ژیانی هاوبه‌شی له‌به‌ر چاو بگرێت.
4- داواكارییه‌كانی كه‌م كاته‌وه، واتا تا ئه‌و راده‌یه چاوه‌ڕوانی له هاوسه‌ره‌كه‌ی بکات، كه له توانایدا هه‌یه.
5- گه‌شبین بێت، بیرهێنانه‌وه‌ی ساته خۆشه‌كانی ژیان ره‌شبینی دوور ده‌كاته‌وه، كه‌واته ره‌فتاره باشه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی بیر خۆی بێنێته‌وه و لایه‌نه خراپه‌كان له‌بیر به‌رێته‌وه.
6- دڵیان ئاوێنه‌ی یه‌کتر بێت، ده‌رككردنی یه‌كتر ده‌بێته هۆی هاوئاهه‌نگی و یه‌كدڵی پێك دێنیت.
7- ئاشقی هاوسه‌ری خۆی بێت، رێز بۆ قسه و ره‌فتاری هاوسه‌ری خۆی دابنێت و سه‌ركه‌وتنه‌كانی بیر بێنێته‌وه و بۆ سه‌ركه‌وتنی زیاتر له دوارۆژدا، هانی بدات.
8- بیسته‌رێكی باش بێت، كاتێك هاوسه‌ره‌كی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات لانی كه‌م چاو له چاوه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات و به سه‌ر لهقاندنێك دڵنیای كاته‌وه كه گوێبیستی قسه‌كانێتی.
9- به پێشكه‌وتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی دڵ خۆش بێت، له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا ئه‌وه‌نده ته‌با بێت، كه پێشكه‌وتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی یه‌ك له ئاواته‌كانی بێت.
10- به‌ڵێنه‌كانی خۆی به‌رێته‌سه‌ر، رێز بۆ قسه‌كان و به‌ڵێنه‌كانی خۆی دابنێت و له به‌رامبه‌ر به‌ڵێنه‌كانیدا، خۆی به به‌رپرسیار بزانێت.
11- رێز بۆ كه‌سایه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی دابنێت و كه‌سایه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی له لای خه‌ڵك و دراوسێکان بپارێزێت.
12- په‌یوه‌ندی وتووێژ و خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بپارێزێت، قسه‌كردن و بیروڕا گۆڕینه‌وه باشترین رێگایه بۆ ئاگادار بوون له هه‌ست یه‌كتر.
13- دڵوڤانخواز بێت و دووره په‌رێز بێت له شه‌ڕ و گرژی، ئه‌وه‌ش خه‌سڵه‌تی هاوسه‌ری لێبورده‌یه.
14- راستگۆ بێت، پاكی و راستی گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی ژیانه، خۆێ له درۆ به دوور بگرێت، چونكه درۆ پایه‌كانی ژیان له‌رزۆك ده‌كات.
15- چوار چێوه‌ی ماڵ پڕ بكات له خۆشه‌ویستی بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی، تاكو ژیانی هاوبه‌شیان ئارامی و ئاسایشی تێدا بێت.
16- پابه‌ند بێت به به‌ها ره‌وشتییه مرۆڤایه‌تییه‌كان، چونكه به‌ها ره‌وشتییه‌كان بنه‌مای سه‌ره‌كی پته‌وبوونی كۆڵه‌كه‌ی ژیان پێك دێنن.
17- هه‌وڵ بدات نیازه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی بناسێت، ره‌فتاری جوان بێت تاكو هاوسه‌ره‌كه‌ی بتوانێ به متمانه‌وه نیازه‌كانی خۆی باس كات.
18- گفتوگۆ بكه‌ن و بیر و را بگۆڕنه‌وه، هه‌ر كام له هاوسه‌ران مافی خۆیه‌تی بیر و رای خۆی ده‌ربڕێت.
19- ئه‌مه‌ك ناس بێت، سوپاسی هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی و ته‌نها به وتنی سوپاسێك ده‌توانێ دڵی هاوسه‌ره‌كه‌ی به ده‌ست بێنێت.
20- له ژیاندا ههۆڵ بدات به‌رنامه‌ی بۆ كاره‌كانی هه‌بێت، چونكه داڕشتنی به‌رنامه، رێك و پێكی به ژیان ده‌به‌خشێت.
په‌یامنێر ...
یانەی سەرهەنگ موحسین » زانیاری » بیست خاڵ بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی ژیانی هاوبه‌ش » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]