تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

14

زؤرسوباستان ده كه م

13

DASTAN XOSH BET ZOR CHWANA [imgl][/imgl]

12

ده ست  خؤش   به س با هه موو ي  له يه ك  لا  به ره بن

11

مامۆستايه‌ك پرسياری له‌ قوتابيه‌كه‌ی كرد

مامۆستايه‌ك پرسياری له‌ قوتابيه‌كه‌ی كرد : باوكت ئيشی چييه‌ ؟
قوتابيه‌كه‌ بێ ده‌نگ بوو ، وه‌ڵامی نه‌دايه‌وه‌ .
و جارێكی تر مامۆستاكه‌ پرسياری لێي كرد و ووتی : باوكت ئيشی چی ده‌كات ئه‌ی فڵان ؟
و قوتابيه‌كه‌ش جارێكی تر وه‌ڵامه‌كه‌ی بێ ده‌نگی بوو و سه‌ری داگرت و وه‌ڵامی نه‌دايه‌وه‌ !
و مامۆستاكه‌ له‌ به‌رچاوی قوتابيه‌كانی تر هاواری كرد به‌ رووی قوتابيه‌كه‌دا و ووتی : ئه‌ی بێ عه‌قڵ نازانی باوكت ئيشی چييه‌ ؟!
و قوتابيه‌كه‌ش سه‌ری به‌رزه‌وه‌ كرد و وه‌ڵامی دايه‌وه‌ و ووتی : به‌ڵێ ده‌زانم ! ئه‌و له‌ ناو گۆردا نووستوه‌ .
و زۆر جاريش ئێمه‌ په‌له‌ ده‌كه‌ين له‌ وتنی هه‌ندێ وشه‌ی برينداركه‌ردا به‌ كه‌سانی به‌رامبه‌ر
و نازانين هۆكاری بێ ده‌نگ و هێمنی بوونی كه‌سانی تر چييه‌
و ئه‌وه‌شی گه‌يشته‌ حاڵه‌تی بێ ده‌نگی ئه‌وه‌ نيشانه‌ی ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ناتوانێ حاڵه‌تی خۆی باس بكات و ده‌بێ ئێمه‌يش رێز له‌ جۆره‌ ره‌وشتانه‌ی هه‌ندێ كه‌س بگرين و به‌ سوكايه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ داينه‌نێين به‌رامبه‌ر ره‌نگه‌ جارجاريش ئه‌و جۆره‌ بێ ده‌نگيه‌ روو له‌ خۆما بكات ..     

                                              چیڕۆک دەربارەی هەڵبژاردنی هاوڕێی ژیان.


   جارێک لەجاران،مامۆستایەک وقوتابییەکەی لەبن دارێکی گەورە لەنزیک ناوچەیەکی فراوانی گژوگیا دانیشت بوون پاشان لەناکاو قوتابیەکە لە مامۆستای پرسی:مامۆستا سەرم لێشێواوە،چۆن دەتوانین(هاوڕێی ژیان)بۆخۆمان بدۆزینەوە تکایە دەتوانی یارمەتیم بدەی؟
مامۆستا بۆ ساتێک بێ دەنگ دەبێ وپاشان وەڵامی دەداتەوە،وایە پرسیارێکی زۆر دژوارو ئاسانە. قوتابی:بەقوڵی بیردەکاتەوە ها؟
مامۆستا:سەیری ئەو لایە بکە گوڵێکی زۆری لێیە؟بۆچی بۆ ئەوەێ ناچیت،بەڵام تکایە هەرگیز بەرەو دواوە مەگەڕێوە تەنها بەرەو پێشەوە بڕۆ لەسەر ڕێگای خۆت هەوڵبدە گوڵێکی جوان بدۆزیەوە وهەڵیبگرەوە ودواتر بیدە بەمن بەڵام تەنها یەک دانە بێت.
قوتابی:بەڵێ باشە کەواتە چاوەڕێم بکە...بەرەو کێڵگەی گوڵ ڕۆیشت.
دوای چەند خولوکێکی کەم .... قوتابی:هاتمەوە
مامۆستا:ئێ باشە هیچ گوڵێک نابینم بەدەستەوە.
قوتابی:لەگەشتەکەمدا هەندێ گوڵی جوانم بینی،بەڵام وامزانی کەیەکێکی جوانتر دەبینمەوە بۆیە هەڵمنەگرتەوە بەڵام نەشمزانی والەکۆتای کێڵگەکەم وهیچیانم لێنەکردیتەوە چونکە پێت ووتم بۆ دواوە نەگەڕێمەوە جامنیش بۆ دواوە نەگەڕامەوە.
مامۆستا:ئەوەیە کەلە ژیانی ڕاستیدا ڕوودەدات.
پەیامی ئەم چیڕۆکە چیە؟
گوڵ:خەڵکی دەوروبەری تۆن.
گوڵی جوان:ئەو خەڵکەیە کەسەرنجی تۆ ڕادەکێشن .
کێڵگە:کاتە.
لەگەڕان بەدوای هاوڕێی ژیانت تکایە هەمیشە بەراورد مەکە وبەهیوای ئەوە بیت کەیەکێکی باشتر هەبێت بەئەنجامدانی ئەوە تەمەنی ژیانی خۆت بەفیڕۆ دەدەیت.
لەبەر ئەوە لەیادت بێت کات هەرگیز ناگەڕێتەوە.
ئەمە هەمان هاوکێشەیە بۆ گەڕان بەدوای هاوسەرێکی نموونەی ژیانت وکاروپیشەی گونجاوت،بۆیە پەندەکە بریتیە لە هەڵقۆستنەوەی ئەو دەرفەتەی کە ئێستا هەتە،کاتیش بەفیڕۆ مەدە.

                                                 تاقی کردنه‌وه‌ی کوڕیک له‌لایه‌ن باوکییه‌وه‌.

پیاوێك بریاریدا كوڕه‌كه‌ى تاقى بكاته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى بزانێ له‌ ئاینده‌دا ده‌بێته‌ چى...
ڕۆژێك قورئانێكى پیرۆز و هه‌ندێ پاره‌و كه‌مێك شه‌رابى له‌سه‌ر مێزێك دانا و،
خۆى له‌ دووره‌وه‌ چاودێرى كرد تا كووڕه‌كه‌ى بگه‌ڕێته‌وه...

پیاوه‌كه‌ بیرى كرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر كوڕه‌كه‌ى قورئانه‌كه‌ هه‌ڵگرێ ئه‌وه‌ له‌
دواڕۆژدا ئه‌بێته‌ كه‌سێكى به‌دین و، ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌ى هه‌ڵگرت ئه‌وه‌
ئه‌بێته‌ كه‌سێك كه‌ هه‌میشه‌ به‌دواى ماڵ و ساماندا ئه‌كه‌وێ و،
ئه‌گه‌ریش شه‌رابه‌كه‌ى هه‌ڵگرت یان خوارده‌وه‌ ئه‌بێته‌ كه‌سێكى
بێ كه‌ڵك و هه‌میشه‌ مه‌ست و خومار...

له‌و كاته‌دا كووڕه‌كه‌ى گه‌ڕایه‌وه،،، به‌ سه‌رسووڕماییه‌وه‌ بینى
قورئانه‌كه‌ى به‌ده‌سته‌وه‌ گرت ، پاره‌كانى كرده‌ باخڵیه‌وه‌و،
شه‌رابه‌كه‌شى هه‌تا كۆتایى خوارده‌وه...

ئه‌وكاته‌ بوو كه‌ كابراى داماو تێگه‌یشت كووڕه‌كه‌ى ئه‌بێته‌ سیاسه‌تمه‌دار...!

                                                             نامەی باوکێک بۆ کچەکەی ..

ئەمڕۆ ئەگوێزرێیتەوە بۆ لای دوو دەستی نامۆ، لەم شەوەدا بنمیچێکی نادیار داتێەپۆشێت لە ماڵی پیاوێکی نامۆ، لەم شەوەدا لەسەر جێگای نوستنەکەت ئەوەستم کە خاڵیە لە تاڵی زوڵفە ڕەشەکەت کە بۆنی پەکی لێوە دەهات لە ژێری سەرینە سپیەکەت.
بۆ یەکەم جار لە ژیانم دا فرمێسک لە چاوانم هاتە خوارەوە، ئەمڕۆ لە پێش چاوانم ون بوو شێوەی کچەکەم، بۆ ئەوەی ماڵی پیاوێک ئاوەدان و رووناک بکاتەوە کە من وەکو خۆی نایناسم. ئەمڕۆ هەست و سۆزم ئەگەڕێتەوە بۆ لەی کەسوکاری دایکت لەو ڕۆژەی کە کچەکەی خۆیان دایە دەستی من و فرمێسکیان ئەڕشت، وامزانی ئەوە گریانی خۆشی یان گریانی باوی کەسوکاری بوکە، وا نەمزانی ئە ئەمڕۆ کە ئەوەی ئەوان هەستیان پێ ئەکرد هەروەک ئەوەیە کە من ئێستا هەستی پێ ئەکەم وە ئەوکاتەی ئازاری من ئەدا ئازاری ئەوانیشی داوە، وە دڵتەنگی من لەو ساتەدا وەک ئەو ساتە بوو دایکتیان داوە بەدەستی من دڵ تەنگی کردبوون.باوەڕم پێ بکە کچەکەم ئەگەر بێتوو هەستی باوکایەتیم هەبوایە لەو ڕۆژەی کە دایکتم هێنا هەموو تەمەنی خۆم بەخت ئەکرد لە پێناو بەختەوەر کردنی هەروەک چۆن ئێستا ‌‌‌‌حەز ئەکەم کە هاوسەرەکەت تەمەنی خۆی بەخت بکات لە پێناو بەختەوەر کردنت. کچەکەم لەم ساتەدا پەشیمانم بۆ هەموو ئەو ساتانەی رابردوو کە دایکتم تێیدا دڵتەنگ کردووە، ئەمڕۆ داهاتوو دێنمە بەرچاوی خۆم و دەتبینم لە بەردەمم وەستاوی دەڵێ ی بابە مێردەکەم دڵتەنگم ئەکات ......چی بکەم ؟؟؟؟ داواکارم لە خوای گەورە کە تۆڵەم لێ نەکاتەوە بە تۆ، هەر خوای گەورە خۆی بەخشندەو میهرەبانە.ئێستا دەمەوێ هەندێک شت بخەمە بەر چاوە گەشەکانت کە هێمای بەختەوەریە بۆ پیاوەکەت لە ماڵەکەتدا .
خۆشەویستەکەم، پیاو حەز بە تێکۆشان و سەرکەوتن و دەرکەوتن ئەکات بە دەوڵەمەندی، هەتا ئەگەر هاتوو سامانداریش نەبوو . نەکەی ئەم ڕەاڵەتانەی تێدا بشکێنی بەڵکو ڕووبەڕووی ببەوە بە دانای و نەرم ونیانی و ڕەوشت ‌‌جوانیت.
ئەی پارچەیەک لە جەرگم پیاو بەردەوام شانازی بەوە ئەکات کە هاوسەرەکەی خۆشی ئەوێ، سوربە لەسەر ئەوەی کە خۆشەویستی خۆتی بۆ دەربخەیت لە پێش چاوی کەس وکاری بە شێوەیەکی تایبەتی.
ئەی بینای چاوانم پیاو شانازی بەوەوە ئەکات لە پێش کەس وکاری کە هاوسەرێکی هەڵبژاردوە کە خۆشی ئەوێن وڕێزیان لێ ئەگرێت، ڕێز لە کەس وکاری مێردەکەت بگرە وە پێشوازیان لێ بکە باشترین شێوەی پێشوازی لێ کردن.
وە هەروەها کچەکەم ئەگەر پیاوەکەت رقی هەستا ، رق هەستاناکەی لە باوەش بگرە بە هێمنی، ئەگەر هەڵەی کرد دۆی راست بکەوە بە ئارامی، وە ئەگەر دنیا بە رووی داخرا ئامێزی خۆتی بۆ بکەوە تە هەست بە بوونی خۆی بکا.
ئەی هەموو تەمەنم لەبیرت نەچێ تۆ تاجی سەری مێردەکەتی، بە دەستی تۆیە کە ببی بە تاجێکی نەخشێندراو بە دوڕو یاقووت ومەرجان یان ببی بە دڕک کە سەری مێردەکەت وباوکیشت شۆڕ بکەیت ئەگەر پارێزگاری نەکەیت لەهەموو ئەوانەی کە ئەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەت لەو.
کچەکەم بۆی ببە بە ئەرزێکی گوێرادێر بۆت ئەبی بە ئاسمان، بۆی ببە بە جێگە بۆت ئەبێ بە کۆڵکە، پارێزگاری بکە لە چاوو گوێی بە گوێ گرتن لە بیرکردنەوەکانی و خۆنیشاندانت لەبەردەم چاوەکانی بەو جۆرەی کە ئەو دەیەوێ بێ گومان بە لەوەی کە لە پاکی زیاتر بۆنی هیچت لێ ناکا، لە چاکە زیاتر هیچی تر لە تۆدا نابینێت، جگە لە جوان بەولاوە زیاتر ناتبینێ.

10

[size=24]برا ئه‌و هه‌موو بابه‌ته‌ له‌دوای یه‌ك دامه‌ نێ باله‌یه‌ك لاپه‌ره‌بن كاكی من دوێنێش ئاگادارم كردیه‌وه‌[/size]

9

هه‌ژاری
''
''
''
''
... ''
''
''
''
ڕۆژێک کابرایێکی ده‌وڵه‌مه‌ند، کوڕه‌ چوکه‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برده گوندێک تا پێشانیدات که خه‌ڵکی ئه‌وێ چه‌ند هه‌ژار و نه‌دارن. ئه‌وان شه‌و و ڕۆژێک له ماڵێکی چووکه‌ی ناو دێ مانه‌وه. کاتی گه‌ڕانه‌وه له ڕێگادا کابرا له کوڕه‌که‌ی پرسی:

- ئه‌و سه‌فه‌ره‌ت پێ چۆن بوو؟

- زۆر خۆش بوو بابه!

- چاوت له ژیانی ئه‌وان کرد؟

- به‌ڵێ.

- له‌و سه‌فه‌ره چ فێر بووی؟

کوڕه بیری کرده‌وه و به هێمنی کوتی:

«زانیم که ئێمه هیچ گیانه‌وه‌رێکمان له ماڵێدا نییه، به‌ڵام ئه‌وان مانگا و مه‌ڕ و سه‌گ و پشیله و مرشکیان هه‌بوو. ئێمه له حه‌وشه‌دا گڵۆپی ڕه‌نگاوڕه‌نگمان هه‌یه، ئه‌وان ئه‌و هه‌مووه ئه‌ستێره‌یان هه‌یه. حه‌وشه‌ی ئێمه چووکه‌یه و به دیواری به‌رز گیراوه، حه‌وشه‌ی ئه‌وان باغێکی بێ سنووره!»

له کۆتایی قسه‌کانی کوڕه‌که‌دا‌ زمانی باوکی داخرابوو. کوڕه‌که درێژه‌ی پێدا:

«زۆر سپاس بابه گیان که پێشانت دام ئێمه به‌ڕاستی چه‌ند هه‌ژارین!!»

8

کوڕێک پێش ئه‌وه‌ی"ده‌زگیرانه‌که‌ی" هاوسه‌ره‌که‌ی بگوازێته‌ه‌وه نامه‌یه‌کی بۆ نووسی و تێدا هه‌ندێ داواکاری تیا هه‌بووبۆی.. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر خاتری خوای گه‌وره‌ و پاشان له‌به‌ر خۆشی ژیانیان...! تا سوودیان بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ به‌بێت که‌ خوای گه‌وره‌ رێزی لێناون..!! بۆیه‌ پێ ده‌ڵێ : من ده‌زانم تۆ په‌روه‌رده‌ی جوان کراوی به‌ڵام وه‌ک بیرهێنانه‌وه‌ ئه‌مانه‌ت پێ ده‌سپێرم له‌وه‌ی که‌ ده‌زانی له‌وه‌ی که‌ نازانی ئێستا بزانه‌!!‌

هاوسه‌ره‌که‌م! سه‌لامی خوای گه‌وره‌ت لێبێت و به‌ره‌که‌ت و میهره‌بانی خوای گه‌وره‌ بڕژێت به‌سه‌ردا.. هیوادارم که‌ هیواییه‌کی سه‌ره‌کی منه‌ بۆ خوا بژیت و ئیش و کاروباری ژیانت به‌ناوی خوای گه‌وره‌و ده‌ست پێ بکه‌ی"بسم الله‌".. نه‌ک به‌ناوی هیچ که‌سێکی تر..!! "ئه‌و اخۆشه‌ویست بووی".   
   
هاوسه‌ره‌که‌م! ئه‌وه‌ بزانه‌ که‌ ژیان به‌ بێ ی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامیانه‌ ژیانێکی تاڵه‌ بۆ ئینسانیك که‌ خۆی به‌ موسڵمان بزانێت. بۆیه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ژیانت به‌و په‌روه‌رده‌ جوانه‌ ده‌ست پێ بکه‌ که‌ ئیسلام پێ رازییه‌ و پێغه‌مبه‌ر"صلی الله‌ علیه‌ و سلم " فێری ئیماندارانی کردووه‌.. "ئه‌و اخۆشه‌ویست بووی".

هاوسه‌ره‌که‌م! پێش ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی خۆمان، خۆمان له‌ ناوچوون به‌ری و ژیانی پێ تاڵ که‌ین.. با ئه‌و رێگایانه‌ی که‌ ژیانی پێ تاڵ ده‌بێت نه‌یکه‌ین و فێری بین که‌ ئه‌وه‌ چ ماناییه‌کی خراپی هه‌یه‌ بۆ هه‌ردوو لامان.. وه‌ک رێزنه‌گرتنی خزم و که‌سی یه‌کتری و دوور له‌که‌س وکار، قسه‌ی هێنان و بردن که‌ که‌ له‌ فه‌رهه‌نگی ئیسلامدا جێگای نابێته‌وه‌.. قه‌ناعه‌ت نه‌کردن به‌و ژیانه‌ی که‌ دێیته‌ پێش..!! "ئه‌و اخۆشه‌ویست بووی".

هاوسه‌ره‌که‌م! تۆ له‌ ژیانێکی تره‌و دێیته‌ ژیانێکی تازه‌وه‌‌ بۆیه‌ ئه‌و هه‌ڵس و که‌وته‌ی که‌ پێشتر کردووته‌و له‌گه‌ڵ ژیانی هاوسه‌ری ناگونجێ ده‌بێ واز لێ بهێنرێ هه‌رچه‌نده‌ هه‌ر له‌دوای ماره‌بڕین گۆڕانکارییه‌کی-سروشتی- رووده‌دات که‌ ئه‌مه‌ش ره‌حمی خوای گه‌وره‌یه‌.. به‌ڵام خوای گه‌وره‌ هه‌موو شته‌کانی بۆ پاک نه‌کردووین!! به‌ڵکو هه‌وڵدانی پێکه‌ویی ده‌وێت..وه‌ک گه‌ڕان و گه‌شت کردن و سه‌فه‌ر کردن نابێ به‌ بێ پرسی مێرده‌که‌ت بێت… بۆیه‌ ئه‌مه‌ش که‌ ده‌کرێ بۆ زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی که‌سایه‌تی خۆت و ژیانته. "ئه‌و اخۆشه‌ویست بووی".‌

هاوسه‌ره‌که‌م! گه‌ر میوانێکمان هات ده‌بێ به‌و په‌ڕی رێز و خۆشه‌ویستییه‌وه‌ پێشوازی لێ بکردرێ و گه‌ر خزم بوو یان بێاگانه‌.. بێگانه‌ بێت ده‌بێ هه‌ر زۆر رێزی لێ بگیردێ، چ له‌ رووی ماددی چ له‌ رووی مه‌عنه‌وی چونکه‌ یه‌که‌م رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌!! که‌ ئه‌مه‌ش زیاتر چێژ به‌ ژیان ده‌به‌خشێت..!! "ئه‌و اخۆشه‌ویست بووی".‌

هاوسه‌ره‌که‌م! گه‌ر له‌ بیرم چوو سه‌ر بۆ خوا نه‌وی که‌م به‌ بیرم بهێنه‌ره‌وه‌و فێرم که‌ زیاتر چێژ له‌ سه‌ر نه‌وی کردنه‌ بهێنم.. گه‌ر وات کرد ئه‌وا خوای گه‌وره‌ زیاتر به‌ره‌که‌ت ده‌خاته‌ ژیانمانه‌وه‌! "ئه‌و اخۆشه‌ویست بووی".

هاوسه‌ره‌که‌م! فه‌قیری و نه‌داری سه‌ری ئینسان قورس ده‌کات! نه‌که‌ی به‌و شته‌ی خوای گه‌وره‌ رازی له‌سه‌ره‌ ناشکور بێت و له‌سه‌ر یه‌ک سکه‌ بڕۆی به‌ڵکو ده‌بێ فێری سوپاسگوزاریم بکه‌ی بۆ خوای گه‌وره‌  تا خوای گه‌وره‌ ده‌روو ده‌کاته‌وه!! "ئه‌و اخۆشه‌ویست بووی".

هاوسه‌ره‌که‌م!  ده‌زانم که‌ له‌گه‌ڵ ده‌رچوونت له‌ ماڵی باوکت دڵت بچوک ده‌بێته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت کاتێک ده‌م و چاوی که‌سه‌کانی به‌رامبه‌رت ده‌بینی قورگ به‌ند ده‌بێت و کانیاوی فرمێسکه‌کانت ده‌ته‌قن که‌ مافی شرعی خۆته‌ بۆیه‌ ئاگادری ئه‌وه‌ش هه‌م‌ سوپاست ده‌که‌م که‌ ئه‌وه‌ش له‌به‌ر منه‌!! "ئه‌و اخۆشه‌ویست بووی".

هاوسه‌ره‌که‌م! ژیان رێگاییه‌که‌ به‌رز و نه‌زمی زۆر تێدایه‌.. بۆیه‌ ده‌بێ له‌به‌رزییه‌کان ده‌ستی یه‌ک بگرین تا سه‌رکه‌وین و له‌ نزمیه‌کان له‌پشت خۆمه‌وه‌ت ده‌ستت راگرم تا پێت هه‌ڵنه‌چره‌خێ..! ئه‌و کاته‌ تێ ده‌گه‌ین چه‌ند باشمان کردووه‌ له‌وه‌ده‌چی که‌سێک ئێمه‌ ببینێ بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ دڵمان خۆش ده‌کات که‌ ئاگاشمان له‌ خۆمان نییه‌!! "ئه‌و اخۆشه‌ویست بووی".

هاوسه‌ره‌که‌م! نه‌که‌ی دڵی دراوسێ بشکێنێ، نه‌که‌ی دڵی مناڵانی گه‌ڕه‌ک بشکێنی، نه‌که‌ی رووت گرژبێت.. له‌وه‌ده‌چی دراوسێکانی خۆتان"لای خۆتان" جیاوازی هه‌بیت له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ی ئێمه‌! بۆیه‌ مهره‌بان به‌ تا لێت فێربن.. که‌ فێر بوون ئه‌و کات ده‌زانن چۆن مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ل ده‌که‌ن به‌و په‌ڕی خۆشه‌ویستییه‌وه‌.. لێره‌ش به‌ قسه‌ی خوا و پێغه‌مبه‌ر"صلی الله‌ علیه‌ و سلم "ت کرد بۆیه‌ سه‌ری ئیسلام و خۆت و منت به‌رز کرد کاتێک وات کرد "ئه‌و اخۆشه‌ویست بووی".

هاوسه‌ره‌که‌م! نه‌که‌ی توڕ بیت و نه‌که‌ی قسه‌ی ئه‌مه‌و ئه‌و کارت تێ بکات.. له‌وه‌ده‌چێ هه‌ندێ که‌س حه‌زیان به‌ ژیانت نه‌بێ بۆیه‌ قسه‌یه‌ک دڵنیابه‌ ئه‌و کات به‌و په‌ڕی شیوازی جوان ده‌ریبڕه‌.. خوای گه‌وره‌ له‌ سوڕه‌تی حوجوڕات ده‌فه‌رموێ له‌ ئایه‌تی6"ئه‌وانه‌ی بڕویان‌ هێناوه‌! ئه‌گه‌ر که‌سیکی متمانه‌ پێکراو"فاسق" هه‌واڵێکی بۆ هێنان خێرا بڕوای پێ مه‌که‌ن به‌ڵکو لێ ی بکۆڵنه‌وه‌…نه‌وه‌ک به‌ نه‌زانی به‌خه‌ڵکیا هه‌ڵبته‌قێن و ئازار و بێزاریان بده‌ن..ئه‌وجا له‌و کاره‌ی کردوتانه‌ په‌شیمان ببنه‌وه‌. "ته‌فسیری رامان". هه‌وڵ بده‌ توڕه‌ی خۆت بخۆیته‌وه‌ و تا به‌و هۆی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و توڕه‌ییه‌ت به‌ڕێز بێت دلنیابه‌ گه‌ر وا بکه‌یت سه‌رکه‌وتن بۆ تۆیه‌.. ده‌بێ هاوسه‌ره‌که‌شت ئه‌وه‌ بزانێت که‌ تۆ هه‌ستت به‌ شتێک کردووه‌.

"ئه‌و اخۆشه‌ویست بووی".

هاوسه‌ره‌که‌م! که‌ وات کرد منیش ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ت پێشکه‌ش ده‌که‌م:
1- خۆشه‌ویستییه‌کی ته‌واوت بۆ ئاشکرا ده‌که‌م.
2- له‌ ناخۆشی و خۆشی تۆدا به‌شدارم و دووریه‌ک له‌ تۆ زیاتر هه‌ست پێ ده‌که‌م.
3- مافی ئه‌وه‌ت ده‌ده‌مێ که‌ ئیسلام به‌ هه‌ر ئافره‌تێکی به‌خشیوه‌.
4-  زوو زوو پێت ده‌ڵێم"تۆم خۆش ده‌وێ ی و چه‌پکێ گوڵی سروشتیت پێشکه‌ش ده‌که‌م تا ئاوی بده‌یت و سیس نه‌بێ.. هه‌ر چه‌نه‌ ته‌مه‌نی گوڵه‌وکورتیش بێت..!!
5- هاوبه‌شی ژیانتم گه‌رچی چاره‌نووسی ته‌مه‌نمان نازانین چه‌نده‌.
6- ئه‌وه‌ی بۆم ده‌که‌ی و پێم ناخۆشه‌ بۆت ده‌رنابڕم و ئه‌وه‌ی دڵت خؤش ده‌کات له‌ لایه‌ن منه‌وه‌! هه‌ر پێت ناڵێم تا زیاتر تۆم خؤش بوێت.
7- هه‌ر شتێک ده‌یکه‌م له‌ ناخی دڵمه‌وه‌ بۆت ده‌رده‌بڕم تا دڵت بیگرێ و پێت خۆش بێت که‌ له‌ به‌ر تۆ بووه‌.
8- ئه‌وه‌ی دڵت خؤش ده‌کات ده‌یکه‌م.
9- ئه‌وه‌ی پێت ناخۆشه‌ نایکه‌م.
10- رێزی هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌گرم که‌ رێزیان ده‌گری!!

7

neutral:|:|:|:|:|:|:|:|:|

6

سوباست ده كه م كاك baxtear

5

neutral

4

باوکیکی زور زیره‌ک
امۆژگاری باوكێك بۆ كوڕه‌كه‌ی
پیاوێکی ژیر له‌ سه‌ره‌مه‌رگا بانگی کوڕه‌که‌ی خۆی ده‌کات و ده‌ڵێت :
کوڕه‌که‌م من ده‌مرم و سه‌روه‌ت و سامانێکی زۆرم بۆ جێ هێشتووی
به‌ڵام چه‌ند ئامۆژگارییه‌کت ده‌که‌م که‌ پاش مردنم
ئه‌گه‌ر تۆ له‌سه‌ریان بڕۆی پێویستیت به‌من نابێ و سه‌رده‌که‌وی له‌
ژیانتدا و له‌دونیا و قیامه‌تدا سه‌رفراز ده‌بی و خه‌ساره‌ت مه‌ند نابی ..

کوڕه‌که‌م من سێ ئامۆژگاریت ده‌که‌م و ئه‌مه‌ش ئامۆژگارییه‌کانمه‌ :

ئه‌گه‌ر ویستت به‌و پاره‌ و سامانه‌ زۆره‌ی هه‌ته‌ بچی قومار بکه‌ی بڕۆ له‌گه‌ڵ باشترین قومار بازی ئه‌م شاره‌ قومار بکه

ئه‌گه‌ر ویستت ئاره‌ق(مه‌ی) بخۆیته‌وه‌ له‌کاتی دره‌نی شه‌ودا
بڕۆ بۆ باڕو نادی ئه‌و کات ئاره‌ق بخۆوه‌

ئه‌گه‌ر کچێکی زۆر جوان سه‌رنجی ڕاکێشایت و مه‌وعیدت
له‌گه‌ڵ دانا له‌ به‌یانی مه‌وعیدی له‌گه‌ڵ دابنێ و له‌ نیوه‌ شه‌ودا بڕۆ
بۆ مه‌وعیده‌که


پیاوه‌ ژیره‌که‌ ده‌مرێت و کوڕه‌که‌ی به‌جێ دێڵێ و کوڕه‌که‌ی له‌ ته‌مه‌نێکی گه‌نجی دایه‌و له‌م قسانه‌ی باوکی تێنا گا که‌ مه‌به‌ستی چیه‌؟؟

ساڵ ده‌ڕواو دێ ، ڕۆژێ کوڕه‌که‌ ده‌یه‌وێ بچێته‌ قومار خانه‌ و قومار بکا ، له‌ ڕێگادا قسه‌که‌ی باوکی دێته‌وه‌ یاد و که‌ ده‌ڵێت :

ئه‌گه‌ر ویستت به‌و پاره‌ و سامانه‌ زۆره‌ی هه‌ته‌ بچی قومار بکه‌ی بڕۆ له‌گه‌ڵ باشترین قومار بازی ئه‌م شاره‌ قومار بکه


ده‌گه‌ڕێ به‌دوای باشترین قومار بازی ئه‌م شاره‌دا که‌ خاوه‌نی سه‌روه‌ت و سامانێکی زۆر بووه
کاتێ ده‌پرسێ ده‌رباره‌ی ئه‌و پیاوه‌ قوماربازه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ ناونیشانێکی ده‌ده‌نێ و ئه‌ویش ده‌ڕوا به‌ شوێنی ناونێشانه‌که‌دا

کاتێ ده‌چێته‌ شوێنه‌که‌ ده‌بینێ دوکانی فڕنه‌ و کابرایه‌کی لێیه‌ ئیش ده‌کا و پێی ده‌ڵی : من به‌ داوی پیاوێکی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌گه‌ڕێم به‌لام نازانم ئه‌و ناونیشانه‌یان دامێ
ئه‌و که‌سه‌ی له‌ فڕنیه‌که‌ کار ده‌کا ده‌ڵێ به‌ڵێ ئه‌و که‌سه‌ی له‌داوی ده‌گه‌ڕێی ئه‌وه‌ من ، به‌ڵام ئه‌و ماڵ و سامانه‌ی هه‌مبوو هه‌مووم دۆڕاند له‌ قومار داو ئێستا هیچم نه‌ماوه


کاتێ کوڕه‌که‌ ده‌ڕوا و بۆی ده‌رده‌که‌وێ بۆچی کاتی خۆی باوکی پێی ووت له‌گه‌ڵ باشترین قومار باز قومار بکه‌ و ده‌زانێ که‌ ئه‌مه‌ چه‌ند ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و باشترین قومار بازیشه‌ ئینجا هیچی نه‌ماوه‌ و هه‌موو سامانه‌که‌ی دۆڕاندووه‌ ئیتر ئیتر ئه‌گه‌ر ئه‌ویش قومار بکا ئاوا هیچی نامێنێ و بۆیه‌ بڕیار ده‌دا که‌ قومار نه‌کا

ڕۆژان ده‌ڕوا و دێ ، ڕۆژێکیان کوڕه‌که‌ بڕیار ده‌دا بچێ ئاره‌ق بخواته‌وه‌ و له‌ ڕێگا دا ئه‌م ئامۆژگارییه‌ی باوکی بیر دێته‌وه

ئه‌گه‌ر ویستت ئاره‌ق(مه‌ی) بخۆیته‌وه‌ له‌کاتی دره‌نی شه‌ودا
بڕۆ بۆ باڕو نادی ئه‌و کات ئاره‌ق بخۆوه

بۆیه‌ بڕیار ده‌دا که‌ شه‌و دره‌نگ بچێ ، کاتێ شه‌و دره‌نگ ده‌چێته‌ شوێنه‌که‌ ده‌بینێ هه‌موو وا به‌سه‌ر خۆشی که‌وتوون به‌ملاو ئه‌ولادا و له‌ مرۆڤایه‌تی ده‌رچون و خه‌ڵک گاڵته‌یان پێ ده‌کاو وه‌ک و شێت و مناڵ ڕه‌فتار ده‌که‌ن و یه‌کسه‌ر ده‌زانێ بۆچی باوکی ووتی شه‌و دره‌نگ بڕۆ بۆ مه‌یخانه‌ چونکه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وکات بچێ ده‌بینێ حاڵی ئه‌و سه‌رخۆشانه‌ چۆنه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر زوو بچوبا ئیتر ئه‌وانی نه‌ده‌دی به‌سه‌رخۆشی و تووشی ئه‌م کاره‌ خراپه‌ ده‌بوو ، بۆیه‌ بڕیار ده‌دا که‌ ئه‌و کاره‌ش نه‌کا..

ئه‌م کوڕه‌ ڕۆژێک ده‌که‌وێته‌ داوی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ کچێکی به‌ڕواڵه‌ت زۆر جوان و کاتێ مه‌وعیدی له‌گه‌ڵ داده‌نێ ئه‌م قسه‌ی باوکی بیر دێته‌وه‌ که‌ ده‌ڵێت :

ئه‌گه‌ر کچێکی زۆر جوان سه‌رنجی ڕاکێشایت و مه‌وعیدت
له‌گه‌ڵ دانا له‌ به‌یانی مه‌وعیدی له‌گه‌ڵ دابنێ و له‌ نیوه‌ شه‌ودا بڕۆ
بۆ مه‌وعیده‌که

بۆیه‌ کاتێ مه‌وعیده‌که‌ی له‌ به‌یانی له‌گه‌ڵ داده‌نێ ئه‌و کات ناچی به‌ڵکو نیوه‌ شه‌و ده‌چێ و له‌ ده‌رگای کچه‌که‌ ده‌دا و کاتێ کچه‌که‌ ده‌بینێ له‌ ماڵه‌وه‌ که‌ خۆی جوان نه‌کردییه‌و به‌ حاڵه‌تی ته‌بیعی خۆیه‌تی که‌ هیچ جوان نیه‌ به‌ڵکو ئه‌م جوانییه‌ی به‌ ساخته‌یه‌ و هه‌مووی میکیاجه‌ و بۆیه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌زانی باوکی بۆچی پێی ووت کاتی شه‌و بڕۆ بۆ مه‌وعیده‌که‌ی که‌ له‌بایانی داتناوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ بوو چونکه‌ ئه‌گه‌ر به‌یانی بچوبا حاڵه‌تی ته‌بیعی کچه‌که‌ی نه‌ده‌بینی و هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تا و له‌ دواییدا تووشی کێشه‌و گرفت ده‌بوو ئه‌گه‌ر نه‌یزانیبا کچه‌که‌ خۆی ئاوایه‌...

لێره‌دا کوڕه‌که‌ بۆی ده‌رده‌که‌وێ که‌ باوکی چه‌ند ژیر بووه‌ ، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئامۆژگارییانه‌ی باوکی نه‌با تووشی ئه‌م هه‌موو گوناحه‌ ده‌بوو

سيلينا

3

.[size=24][/size]

خؤشترين نوكتةكان ليَرةبدؤزةرةوة!1-ته‌یاره‌یه‌ك له‌كاتی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌یه‌ هه‌موو سه‌رنشینه‌كان یا الله یالله یانه‌ یه‌كێكیان نه‌بێ ..ئه‌ڵێن تۆ بۆ دوعا ناكه‌ی؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ بابكه‌وێته‌ خواره‌ خۆ هی باوكم نیه‌
2-جاريك دوو كه‌س له‌ شه‌قامیكدا خۆيان لیك دا يه‌كه‌ميان به‌توره‌ييه‌وه‌ گوتی حه‌يوان , ئه‌وه‌ى تريان كوتی خۆشحالم به‌ناسينت.

3-سه‌رخۆشيك له زه‌لاميكى پرسى له كوئ له دايكبوويت زه‌لامه‌كه‌ش وتى له‌خه‌سته‌خانه سه‌رخؤشه‌كه لیئ پرسى بؤنه خۆش بوويت .

4-سه‌رخؤشيك ئه‌چيته ماله‌وه كاتيك كه‌نتۆره‌كه ده‌كاته‌وه خۆى ده‌بينيت له ئاوينه‌كه‌دا ئه‌ليت ئه‌وه دزه " كه‌نتۆره‌كه داده‌خات و خيرا ده‌چيت بۆليسيك ده‌هينيت بۆليسه‌كه‌ش سه‌رخؤش ده‌بيت كه كانتۆره‌كه ده‌كاته‌وه" خۆى ده‌بينيت به‌كابرا ده‌ليت ئه‌وه نيه پۆليس گرتويه‌تى ئيتربۆمنت بانگ كرد.

5-رۆژیك شه‌یتان له‌بن خانویه‌كی زۆر گه‌وره‌و خۆش دانیشتبوو ده‌گریا " یه‌كیك لیی پرسی : شه‌یتان ئه‌وه‌ بۆ ده‌گریت ؟ شه‌یتانیش وتی وازم لیبینه‌ چۆن ناگریم من خاوه‌نی ئه‌م خانووه‌م فیری دزی كرد كه‌چی ئه‌وه‌تا له‌سه‌ر خانووه‌كه‌ی نووسیوه‌ "" هذا من فضل ربي "" .

6-قوتابیه‌ك به‌مامۆستای ئینگلیزی ده‌لیت : ئه‌گه‌ر مه‌ملی مه‌مانی مه‌مۆمان بۆ بكه‌ی به‌ ئینگلیزی (100) دۆلارت ده‌ده‌مئ " مامۆستاكه‌ش ده‌لئ ئه‌گه‌ر ئه‌توو بۆمان بكه‌ی به‌كوردی من( 500) دۆلارت ده‌ده‌مئ .

7-هاندەرێكی سەرسەختی بەڕازیل, دوای ئەوەی به‌ڕازیل یارییەكەی مۆندیال بەرامبه‌ر هۆڵه‌ندا دۆڕاندبوو، دووبارە سەیری یارییەكەی كردبووەوە، كوره‌كه‌شیی پێی وت باوكه‌ ئەو یارییە دووبارەیە ئەی بڕازیل نەیدۆڕاند؟ ئەویش وتی كورم به‌ڕازیل دووبارە و مووبارە نازانێت، كێ ناڵێ ئێستا گۆڵی بەرانبەر ناكەن.

8-کابرایه‌ک باوکی مردووه‌ و زۆر بۆی ئه‌گریێ.. له‌پڕێکا ته‌له‌فونێکی بۆ یه‌ت و دوای ئه‌وه‌ به‌ خوڕتر ئه‌گری.. پێی ئه‌ڵێن بۆ خاتری خوا چی تر قه‌وما؟ به‌ده‌م گریانه‌وه‌ ئه‌ڵێ: ئه‌وه‌ خوشکه‌که‌م بووو... ئه‌ویش ئه‌ڵێ باوکم ممممممرد.

9-كوريكی ره‌زیل له‌زانكۆ حه‌زی له‌كچيك ده‌بيت بؤيه داعوه‌تي ده‌كات بۆكافتريا كچه‌كه‌ش قبولی ده‌كات دوای نان خواردن كوره‌ داوای علاقه‌ ده‌كات كچه‌ش رازی نابيت بۆيه‌ كوره‌ش ده‌ڵێت كه‌واته‌ هه‌ركه‌س باره‌ی خۆی بدات.

10-ژن و ميرديك خوينده‌وارى كه‌رولال پێكه‌وه ئه‌ژين ،رۆژيك ژنه‌كه له‌سه‌ر قاغه‌ز ده‌نوسيت ده‌چمه مالي دايكم پياوه‌كه ده‌نوسيت نابيت بچى ژنه‌كه به‌گه‌وره‌ى ده‌نوسيت هه‌ر ده‌چم ،پياوه‌كه‌ش ده‌نوسيت باشه باش هاوارمه‌كه.

11-جاريك كابرايه ك له ناو خه لك پيده لين كه ر ،ژنه كه شى ده ليت من بيم ناخوشه بيت بلين كه ر ، كابرايه كه ده جيته ناو خه لك ده ليت بيم مه لين كه ر دواى زنه كه م ليم توره ده بيت خه ل كه كه ئه مجاره بيده لين جاشك زنه كه ى بيوت هه ر وه كوخويه تى 6مانكى تر به خيوت ده كه م ده بيته وه كه ره كه ى جاران.

12-دوو برا ژن ده‌هێنن هه‌ردوو بووكه‌كه‌ خوشكن برايه‌كيان به‌ ئه‌وه‌ی تر ده‌ڵێ لێده‌ برا بووينه‌ خزم.

13-كابرایه‌ك باوکی مرد پێیان وت خوا سه‌بوریت بات وتی نا ،ئیعتیادیه.

14-هیندیه‌ک به‌ عه‌ره‌بێکی وت: ئێمه‌ که‌ یه‌ک نه‌فه‌ر مرد ئێمه‌ ئاگر ده‌سوتێنین
ئه‌و یه‌ک نه‌فه‌ر. ئێوه‌ بۆچی که‌ یه‌ک نه‌فه‌ر مرد ناسوتێنن؟عه‌ره‌به‌که‌ وتی: نا نا ئێمه‌ نه‌فه‌ر ده‌نێژین، له‌ قیامه‌ت ئه‌و نه‌فه‌ر ده‌سووتێنن!

15-كابرایه‌ك بزمارێك له‌پێی راده‌چێت ناوێرێت ده‌ری بێنێت به‌ چه‌كوش لاری ئه‌كاته‌وه‌..

16-به‌كابرایه‌ك ده‌ڵێن سێ ناو بڵێ به‌(خ) ده‌ست پێ بكات ده‌ڵێ (خه‌سره‌و)(خۆم)(خوا عافووی كات باوكم).

17-كابرایه‌ك له‌په‌نای چاڵێكه‌وه‌ وه‌ستاوه‌ هه‌ر ده‌ڵێ سیازده‌ سیازده‌ سیازده‌
كابرایه‌كیش ده‌ڵێ كاكه‌ ئه‌وه‌ چی ده‌كه‌یت ئه‌ویش یه‌خه‌ی ده‌گرێت ده‌یخاته‌ چاڵه‌كه‌وه‌ ده‌ڵێت چوارده‌ چوارده‌ چوارده‌.

18-سێ نه‌فه‌ر ده‌ڕۆن بۆ دزی له‌ناكاو ساحێب ماڵه‌كه‌ دێته‌وه‌ هه‌ر یه‌كه‌و ده‌چێته‌ گوێنێیه‌كه‌وه‌ كابرای ساحێب ماڵ شه‌قێك له‌گونێی یه‌كه‌م ده‌دات كابرای دز ده‌نگی گوێزی لێ دێت،شه‌ق له‌دووه‌م ده‌دات ده‌نگی نانه‌ ڕه‌قی لێ دێت،له‌سێیه‌م ده‌دات ده‌نگی لێوه‌ نایه‌ به‌شه‌ق تێی به‌ر ئه‌بێت كابرای دز دێته‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌ڵێت ئارده‌ ئارده‌ ئارد كه‌ی ده‌نگی هه‌یه‌.

19-قوتابیه‌ک چووه‌ ئیمتیحان هیچی نه‌ئه‌زانی وه‌ره‌قه‌ی هاته‌ پێش نووسی (توکلنا علی الله‌) مامۆستاکه‌ش وه‌ڵامی دایه‌وه‌ نووسی (سفر فی سبیله‌ الله‌).

20-دوومريشك به‌كۆلانيكدا ده‌رۆن كه‌له‌بابيكش له‌سه‌ربانه‌ كه‌له‌بابه‌كه‌ فيته‌يه‌ك ليده‌دا به‌مريشكه‌كان ده‌ليت: ئاوره‌ك ته‌ر تيباته‌ك خۆكوناحنيه‌ مريشكه‌كيان جواب ده‌داته‌وه‌ ده‌ليت:عه‌يب ناكه‌ى شه‌رم ناكه‌ى خوشك و داكت نيه‌ كه‌له‌بابه‌كه‌ش ده‌ليت:ناوه‌لا مه‌صله‌حه‌مه‌.

21-پاپای ڤاتیکان دوای سه‌ردانێکی کوردستان ئه‌ڵێ: زۆر زۆرم پێخۆشه‌ که‌ له‌ کوردستانا خه‌ڵکێکی زۆر بوونه‌ته‌ مه‌سیحی و هه‌موویان ڕۆژی چه‌ند جارێک له‌ ماڵه‌کانیانا سه‌ڵیب به‌رزئه‌که‌نه‌وه‌.
دوای تێی ئه‌گه‌ێنن که‌ ئه‌وه‌ سه‌ڵیب نییه‌ و ماسیحه‌ی عه‌رز سڕینه‌، خه‌ڵکی بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ی فیوزی کاره‌با به‌رزی ئه‌که‌نه‌وه‌..

22-ڕۆژێکیان کۆمه‌ڵێک تێرۆرست به‌کابرایه‌کی کورد ئه‌ڵێن خۆت بته‌قێنه‌ره‌وه‌ سه‌یاره‌یه‌کی ئه‌ده‌نێ ئه‌ڵێن هه‌ر هۆڕنت لێدا یه‌کسه‌ر ئه‌ته‌قێته‌وه‌ ئه‌ویش وه‌ک ته‌قالیدی کورد هۆڕنێکی لێدا بۆئه‌وه‌ی خواحافیزی بکات یه‌کسه‌ر سه‌یاره‌که‌ ئه‌ته‌قێته‌وه‌.

23-دزيك جیزدانی كابرايه‌ك ده‌بات و را ده‌كات كابراكه‌ش ده‌كه‌ويته دواى دزه‌ وهاوار ده‌كات: ئه‌ها خه‌لكينه دز دز دز له‌پر دزه‌كه ده‌وه‌ستيت و باره‌كان به‌روى كابرادا هه‌لده‌دات و ئه‌ليت: ها بيگره نه‌دى و بدى .

24-پیاوێکی دز ژنێکی دز  ئه‌هێنێ ، مناڵێکیان ئه‌بێ ، مناڵه‌که‌ هه‌ردوو ده‌ستی به‌یه‌که‌وه‌ نووسابوو بردیان بۆ لای دکتۆر ، که‌ ده‌ستیان کرده‌وه‌ ، ئه‌ڵقه‌ی مامانه‌که‌ له‌ ناو ده‌ستیا بوو دزیبووی.

25-کابرایه‌کی ره‌زیل باوکی مردبوو به‌ یه‌ک چاو بۆی ئه‌گریا.

26-زه‌لامێك پۆلیسێک ده‌کوژێ ته‌له‌فۆن ده‌کا بۆ سه‌د و چوار ده‌ڵێ : کاکه‌ سه‌د و چواره‌ ؟ پۆلیسه‌که‌ ده‌ڵێ : به‌ڵی ... زه‌لامه‌که‌ ده‌ڵێ : بوون به‌ سه‌د و سێ.

27-جاريك له كابرايه‌ك ده‌پرسن جلكى جيژنه‌ى لۆناكه‌ى كابراكه‌ش ده‌ليت لۆخۆم كريه هه‌تا لو جيژنه‌ى بكرم.

2

جوانة ... دةستت خؤش بيت

1

رۆژێک کوڕیک مۆبایلەکەی لە ماڵەوە بیر چوو، دایکیشی بێ هیچ مەبەستێک سەیری مۆبایلەکەی دەکرد کەوتە سەر ناوێک نوسرابوو خۆشەویستەکەم
دایکی وتی تۆ بڵیی کێ بێت چووبێتە دڵی کوڕەکەمەوە؟ جەرەسی بۆ کرد لەو کاتەدا مۆبایلەکەی خۆی زەنگی لێ دا
بۆی دەرکەوت ئەو کەسە خۆیەتی