تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

یانەی سەرهەنگ موحسین » مێژوو » وته‌کانی ژیان » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

9

برام له كه لامنته يان نا

8

شه‌ یدا نووسی:
K O S R A T نووسی:

تخوووواااااا ئه‌مه‌ ژیان نامه‌یه‌ یان ووته‌ی ژیانه‌
گوازرایه‌وه
کۆسره‌ت[/ color]

[size=24][color=red]هههههههه ده‌ سته‌ كانت خۆش كاكه‌ كۆسره‌ت والله زۆر به‌قسه‌كه‌ت پێكه‌نیم  ئه‌و كوره‌ بێتامی كردیه‌  ئه‌وهه‌موو نوكته‌وه‌موكته‌یه‌ چیه‌ ئه‌وجا به‌نه‌زانیش هه‌ ڵیان ده‌ واسی
[/size]

baxwa mamosta wabzanm nazane babat danit

7

K O S R A T نووسی:

تخوووواااااا ئه‌مه‌ ژیان نامه‌یه‌ یان ووته‌ی ژیانه‌
گوازرایه‌وه
کۆسره‌ت

[size=24]هههههههه ده‌ سته‌ كانت خۆش كاكه‌ كۆسره‌ت والله زۆر به‌قسه‌كه‌ت پێكه‌نیم  ئه‌و كوره‌ بێتامی كردیه‌  ئه‌وهه‌موو نوكته‌وه‌موكته‌یه‌ چیه‌ ئه‌وجا به‌نه‌زانیش هه‌ ڵیان ده‌ واسی
[/size]

6

K O S R A T نووسی:

تخوووواااااا ئه‌مه‌ ژیان نامه‌یه‌ یان ووته‌ی ژیانه‌
گوازرایه‌وه
کۆسره‌ت

5

تخوووواااااا ئه‌مه‌ ژیان نامه‌یه‌ یان ووته‌ی ژیانه‌
گوازرایه‌وه
کۆسره‌ت

4

دةستت خؤش بيت

3

smile:):):):)

2

1

http://www.kurdupload.com/images/DhfbIE1330804793/ahmad_shamal_t.jpg
                                            ژیاننامه‌ی هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ


[size=16][/size]ناوی ته‌واوی "ئه‌حمه‌د مه‌حموود"ه‌ و به "ئه‌حه‌ی خوله‌سنه‌یی" ناسراوه له ساڵی 1923 له گه‌ڕه‌كی سه‌رشه‌قام له‌ شاری سلێمانی له خێزانێكی هه‌ژار و ده‌ستكورتی له‌دایكبوو. له‌سه‌ره‌تادا ده‌خرێته حوجره بۆ خوێندنی قورئانی پیرۆز، كه ئه‌وكات حوجره‌كان بڕه‌وێكی زۆریان هه‌بووه، له‌به‌ر هه‌ژاری وازی له‌ خوێندن هێناوه و ده‌ستی به‌كاركردن كردووه و ئاواره‌ی شاران بووه، خه‌م و كه‌سه‌ر و مه‌ینه‌ت ده‌بێته‌ به‌شێك، له‌ژیانی ئه‌م كه‌ڵه‌هونه‌رمه‌نده هه‌ر له‌ سلێمانی ژنی هێناوه و چه‌ند منداڵێكی خستۆته‌وه، كه ئه‌وانیش "جه‌مال و جه‌لال و جه‌زا و شه‌ماڵ‌ و ناسك و به‌ناز"یان ناوه.
له‌ساڵی 1953دا ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه، پاش ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك ورده ورده گوێبستی ده‌نگی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌بن وای لێ دێ خه‌ڵكانێكی زۆر خۆشیان بووێت، له‌گه‌ڵ‌ زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه گۆرانی گوتووه، وه‌ك خوالێخۆشبووان ماملێ و زیره‌ك و مه‌ردان.
زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه به ئامێره‌ مۆسیقییه‌كانیان یارمه‌تیانداوه، وه‌ك هونه‌رمه‌ندان سمكۆ و به‌ساز ئومێد ڕه‌‌‌حیم به‌ نه‌ی و ئیسماعیل به‌ زه‌ڕب و عوسمان، كه برای هونه‌رمه‌نده، به‌لێدانی زه‌ڕب و ئێستا یه‌كێكه له كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی شاری سلێمانی و كه‌سێكی تێكۆشه‌ر و كوردپه‌روه‌ره.
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ دۆستایه‌تیه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك دا هه‌بووه و وه‌ك خۆی گوتوویه‌تی هه‌ر كاتێ زیره‌ك سه‌ردانی ئێراقی بكردایه‌ سه‌ری له ئێمه‌ش ده‌دا و ماوه‌یه‌ك له‌لامان ده‌مایه‌وه و چه‌ندین ئاهه‌نگمان به‌یه‌كه‌وه ده‌گێڕا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ئاهه‌نگانه تۆمار نه‌كراون.
شه‌ماڵ‌ له‌ یه‌كێك له ئاهه‌نگه‌كانیدا به‌م شێوه‌یه باسی هونه‌ره‌كه‌ی زیره‌ك ده‌كات و ده‌ڵێت:
وه‌ره خه‌ڵكه پێم بڵێن هونه‌ر شه‌تڵه
قه‌ڵه‌مه یان تۆوه؟
ئه‌ی چییه و ناوی چییه ئه‌ی بۆچی چاكه؟
کێ دیبووی هونه‌رێكی وه‌ك زیره‌ك
به‌دووچاو له‌م خاكه
ئه‌ی ئافه‌رین كه ئێستا مردووه
پێی ده‌ڵێن كاكه
ده‌توانین بڵێن، ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی له هونه‌ری كوردیدا پڕ كردۆته‌وه، تاكه هونه‌رمه‌ندیشه، كه باسی ژیانی خۆی ده‌كات و زۆر له گۆڕانییه‌كانی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی خۆیه‌تی و چه‌ند چیرۆكێكی هه‌یه و له شانۆی "مه‌ته‌‌دا" ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت، حه‌یران بێژێكی زۆر كارمه بووه، هه‌رچه‌نده ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ژیاندا گرنگی پێنه‌دراوه و ده‌بینین له‌ ماڵاندا كاره هونه‌رییه‌كانی ئه‌نجامداوه.
به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ش توانی ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش بێت له ئاسمانی مۆسیقا و هونه‌ری كوردیدا، ئه‌گه‌ر بۆ ساتێك گوێمان له‌ده‌نگی خۆشی و گۆرانییه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده گرتبێت، ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، كه له‌چ ڕه‌وشێكدا ژیاوه و چه‌نده هه‌ژار بووه و هه‌ر ئه‌م هه‌ژارییه‌ش‌ وای كرد، كه گۆرانی بڵێ و هه‌میشه گله‌یی له چاره‌نووسی خۆی و سكاڵای له‌ چه‌رخی گه‌ردوون كردووه، وه‌ك ده‌ڵێ:
ئه‌ی گه‌ردوون قابیلی خۆته چه‌رخت بگێڕی
زۆر ناپیاوت كرده پیاو زۆر ناپیاویشتت كرده خوێڕی
جگه له‌وه‌ی، كه گۆرانییه‌كانی ڕه‌‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی خۆیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا گۆرانی بۆ ئه‌وینداران و سروشتی كوردستان گوتووه و كه‌سێكی نیشتمان په‌روه‌ر بووه، له ژیانی دا گه‌لێ كاری وه‌ك توتنچێتی و كاروانچێتی و حه‌ماڵ و شوانی كردووه و ژیانی هه‌میشه پڕبووه له ده‌رد و كه‌سه‌رو ناخۆشی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له‌نێو خه‌ڵكی به قسه‌خۆش ناوبانگی ده‌ركردووه و هه‌میشه قسه‌ی خۆشی له‌سه‌ر زاری بووه، بۆیه خه‌ڵكانێكی زۆر خۆشیان ویستووه و هه‌میشه سه‌ردانیان كردووه، به‌ڵام له‌و سه‌رده‌مه‌دا هونه‌ر نرخی كه‌مبووه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناشیرین سه‌یركراوه و به‌گۆرانیبێژ گوتراوه لۆتی، بۆیه ئه‌مه‌ش ئازاری زۆری ده‌روونی هونه‌ر‌مه‌ندیان ده‌دا هه‌ر بۆیه شه‌ماڵ ‌ده‌ڵێ:
هونه‌ر زۆر به‌نرخه، ئاخ نرخی نییه
له‌ناو كوردی ئێمه‌دا قیمه‌تی نییه
به‌ناشیرین بانگی ده‌كه‌نی پێی ده‌ڵێن
ئه‌و كابرایه لۆتییه
له‌و خراپتر كه فه‌قیر بوو پێی ده‌ڵێن كونییه
به‌ڵام سه‌روه‌ت و ماڵێكی زۆری هه‌بێ
هه‌رچی جۆری بێ
ئه‌شهه‌دووی پیاده‌كێشن پێی ده‌ڵێن
پیاوی وا هه‌ر نیه
به‌ڵێ ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی شه‌ماڵ ‌بوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه‌ به‌و شێوه‌ی له هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندیان ده‌ڕوانی، به‌ڵام شه‌ماڵ‌ به‌ قسه و قسه‌ڵۆكانه‌ی خه‌ڵك سارد نه‌بوویه‌وه و هه‌روه‌ك خۆی ده‌ڵێ:
هه‌ركه‌سێ قسه‌م بۆ بكا گوێزم بۆ هه‌ڵده‌دا به‌سه‌ر گومه‌زا
ئه‌م هونه‌رمه‌نده دوای ئه‌و هه‌موو ده‌ربه‌ده‌ری و نه‌هامه‌تییه‌ی، كه له‌ ژیاندا چه‌شتی، كه هه‌میشه له‌باوه‌شی قات و قڕی و برسێتیدا ژیاوه، بۆیه چیدی له‌شه ماندوو و شه‌كه‌ته‌كه‌ی نه‌یتوانی به‌رگه‌ی ئه‌و باره سه‌خته‌ی ژیان بگرێ له ڕۆژی 1997.04.03دا له‌ شاری سلێمانی له‌دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا چاوی لێكناو بۆ یه‌كجاری به‌جێی هێشتین، كه هه‌ر له‌و شاره‌‌ش به ئاماده‌بوونی خه‌ڵكێك زۆر به خاك سپێردرا

یانەی سەرهەنگ موحسین » مێژوو » وته‌کانی ژیان » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌