ەمشەو لە دواین یاری هەفتەی ٢٦ی خولی ئیسپانیدا یانەی ڕیاڵ مەدریدی پێشەنگی خولەکە میوانداری یانەی ئیسپانیۆل بەرشلۆنەی کاتالۆنی کرد .
ڕیاڵ مەدرید خاوەنی نۆ سەرکەوتنی یەک لە دوای یەکە و ئەمشەویش بە ئاسانی شکستی بە میوانە ڕۆح سوکەکەی هێنا .
جگە لەبەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە . لەم یارییەدا سامی خدێرا یەکەم گۆڵی خۆی لەم وەرزەدا تۆمارکرد و گۆنزالۆ هیگواین و ڕیکارۆ کاکاش کە لە هەفتەکانی ڕابردوو ئاستییان وەک پێویست نەبوو لەم یارییەدا ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبوو لەسەر ئەنجامی یارییەکە .
ڕیاڵ هەر لە سەرەتاوە باشتر یاریکرد و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە خولەکی ٢٤ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد کە گۆڵی ژمارە ٣٠ ئەو یاریزانەبوو لەم وەرزەدا . پاشان لە پلانێکی تەکیکی بەرزدا سامی خدێرا دووەم گۆڵی یانەی خاوەن یاریگای تۆمارکرد . لە دووەم خولەکی نیوەی دووەمدا گۆنزالۆ هیگواین کە چەندین یارییە گۆڵی تۆمارنەکردووە توانی گۆڵی ئیسپانیۆل بهەژێنێت و جیاوازییەکە بەرزبکاتەوە بۆ سێ گۆڵ . ئەنجامەکە بەم شێوەیە نەمایەوە و ڕیکاردۆ کاکای ئەستێرەی یارییەکە کە دروستکەری گۆڵی سێیەم ئەمجارەیان خۆی چوارەمی هێنا . پاشانیش هەر لە تۆپێکی کاکا هیگواین گۆڵی پێنجەمی ڕیاڵ و دووەمی خۆی لە یارییەکەدا تۆمارکرد .
بەم سەرکەوتنە گەورەیە ڕیاڵ مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٦٧ خاڵ بە جیاوازی ١٠ خاڵ لەگەڵ بەرشلۆنەی خاوەن پلەی دووەم .
ياريگا.