تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

9

ده‌ستت خۆش کاک کۆسره‌ت گیان به‌ڵآم که‌مه‌ من زۆر زۆر پێویسم پێیه‌تی
ئه‌توانی زیاترم بۆ بێنیت

8

له‌ ژیانی ئه‌مرۆماندا ئینته‌رنێت به‌شێکی زۆری ژیانمان داگیر کردووه‌ ، به‌ ملیۆنان سایت و ماڵپه‌ر رۆژانه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا کاریان تێدا ده‌کرێت بۆ گه‌یاندنی مه‌به‌سته‌کانیان.به‌ هه‌مان شیوه‌ میلله‌تی کوردیش سوود مه‌ند بووه‌ له‌م ته‌کنه‌ لۆژیا تازه‌یه‌ ،به‌ده‌ر له‌ ئینته‌رنێتی کۆمپیوته‌ر
ئینته‌رنێتی مۆبایلیش سه‌ری هه‌ڵداوه‌و رۆژانه‌ کوران و ک

7

له‌ ژیانی ئه‌مرۆماندا ئینته‌رنێت به‌شێکی زۆری ژیانمان داگیر کردووه‌ ، به‌ ملیۆنان سایت و ماڵپه‌ر رۆژانه‌ له‌ سه‌رانس

6

له‌ ژیانی ئه‌مرۆماندا ئینته‌رنێت به‌شێکی زۆری ژیانمان داگیر کردووه‌ ، به‌ ملیۆنان سایت و ماڵپه‌ر رۆژانه‌ له‌ سه‌رانس

5

له‌ ژیانی ئه‌مرۆماندا ئینته‌رنێت به‌شێکی زۆری ژیانمان داگیر کردووه‌ ، به‌ ملیۆنان سایت و ماڵپه‌ر رۆژانه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا کاریان تێدا ده‌کرێت بۆ گه‌یاندنی مه‌به‌سته‌کانیان.به‌ هه‌مان شیوه‌ میلله‌تی کوردیش سوود مه‌ند بووه‌ له‌م ته‌کنه‌ لۆژیا تازه‌یه‌ ،به‌ده‌ر له‌ ئینته‌رنێتی کۆمپیوته‌ر
ئینته‌رنێتی مۆبایلیش سه‌ری هه‌ڵداوه‌و رۆژانه‌ کوران و کچان له‌ گشت وڵاته‌کانه‌وه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و وڵاته‌ دواکه‌وتووه‌کان به‌ ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو رووی تێده‌که‌ن.ئینجا بۆ مه‌به‌سته‌ تایبه‌تیه‌کانیان
ئایا بۆ (تێر کردنی ئاره‌زووه‌ سێکسیه‌کانیانه‌ یاخود بۆ کات به‌سه‌ر بردن یاخود بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاورێی چاکه‌ ، یاخود بۆ هه‌ر شتێکی تر... )که‌ گه‌نجان حه‌زی پێ بکه‌ن
لاوانی کوردستانیش ئه‌م چاته‌ به‌ شێوه‌یه‌کی وا ئاوێته‌یان بووه‌ ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان وه‌کو خۆیان ده‌ڵێن تا رۆژی جارێک نه‌چینه‌ ناو ئه‌م جاتانه‌ دڵیان ئاو ناخواته‌وه‌ !
له‌ یه‌کێک له‌ چاته‌کان که‌ به‌ Nimbuzz ناسراوه‌ له‌لایه‌ن به‌کارهێنه‌رانی
خه‌ڵکێکی زۆر رویێ ده‌که‌ن له‌ هه‌موو جیهان منیش قسه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ندێکیان کرد که‌ له‌ وڵاتی جیاواز دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
سیما کچێکی شاری هه‌ولێره‌ و له‌ ته‌مه‌ن 17 ساڵانه‌ : گوتی من به‌شێوه‌یه‌ک ئاوێته‌ی ئه‌م چاته‌ بووم که‌ ئه‌وه‌ دوو ساڵی مه‌کته‌بی له‌سه‌ر دابنێم به‌راستی ناتوانم وازی لێ بهێنم داواشی له‌ هه‌موو گه‌نجان ده‌کرد که‌ واز له‌ چات بهێنن .
نایس بۆی کورێکی ته‌مه‌ن 19 ساڵانه‌ و له‌ شاری سلێمانیه‌ ده‌ڵێت من ته‌نها بۆ تێر کردنی ئاره‌زووه‌ سێکسیه‌کان دێم بۆ ئه‌م چاته‌ .
ئه‌حمه‌د عه‌ره‌بێکه‌ و له‌ به‌غدایه‌ که‌ ته‌مه‌نی 43 ساڵه‌ و ده‌ڵێت من ماوه‌ی سێ ساڵه‌ دێم بۆ چات ته‌نانه‌ت وام لێهاتووه‌ تا گه‌ر نه‌یه‌م بۆ چات وا ده‌زانم نانم نه‌خواردووه‌ ! ئه‌م به‌غدادیه‌ خێزانیشی هه‌یه‌ و سه‌باره‌ت به‌ خێزانه‌که‌ی ده‌ڵێت زۆر کێشه‌مان بۆ دروست بووه‌ له‌سه‌ر چات ته‌نانه‌ت خیانه‌تی هاوسه‌ریشی به‌دوای خۆی هێناوه‌ !
حه‌قی گه‌نجێکی میسریه‌ و له‌ شاری ئه‌سکه‌نده‌ریه‌ی میسر ژیان ده‌باته‌ سه‌ر و ده‌ڵێت ئێمه‌ له‌ میسر زۆربه‌ی گه‌نجه‌کانمان روو له‌ نیمبوز ده‌که‌ین زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری لاوان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر دێنه‌ چات و زۆرترینیان له‌ پێنا تێر کردنی ئاره‌زووه‌ سێکسیه‌کانیان رووی تێ ده‌که‌ن
عبدالله‌ گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 28 ساڵه‌ی شاری حه‌له‌بی سوریایه‌و ئه‌ویان بۆ مه‌به‌ستێکی تر دیته‌ چات ئه‌ویش بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاورێیه‌ وه‌کو خۆی باسی ده‌کات هاورێی چاک له‌ چاتدا تاک و ته‌را له‌ واتێدا ده‌دۆزرێته‌وه‌ !
پراڤدا کچه‌ روسێکه‌ و ئیسلامه ته‌مه‌نی 16 ساڵانه‌ و ده‌مێکه‌یه‌ ده‌یناسم ‌ ئه‌و زۆر له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ که‌ ناومان بردن جیاوازتره‌و بۆ بانگه‌واز کردن بۆ ئیسلام دێت بۆچات و زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و ئیسپانی ده‌زانێت ته‌نها له‌ ڕێگه‌ی چاته‌وه‌ ئه‌مش جیاواز له‌مانه‌ی تر هاتۆته‌ ئه‌م چاته‌
ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و که‌سانه‌ بکه‌ین که‌ هاتونه‌ته‌ چات زۆربه‌یان بۆ کاره‌ سێکسیه‌کان هاتوونه‌ ئه‌مش زه‌ره‌رێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ مرۆڤه‌کان کاریگه‌ری خراپی به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی و نه‌وه‌ی داهاتوی کۆمه‌ڵگاکانی جیهاندا ده‌بێت !
وه‌کو زاناینیش ده‌ریان خستووه‌ که‌ زۆر به‌کار هێنانی مۆبایل یاخود چاتی مۆبایل کاریگه‌ری ده‌روونی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ر تاکێک و وای لێ ده‌کات توشی خه‌مۆکی ببێت...
wargeraw

4

به‌کارهێنانی زۆری مۆبایل کاریگه‌ی ده‌کاته سه‌ر خه‌وتنی هه‌رزه‌کاران
به‌کارهێنانی زۆری مۆبایل کاریگه‌ی ده‌کاته سه‌ر خه‌وتنی هه‌رزه‌کاران

گه‌نجانی ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌کی زۆر به‌رفراوان مۆبایل به‌کارده‌هێنن و کاریگه‌ری ئه‌و ئامێره‌‌ش بێگومان کاردانه‌وه‌ی نه‌گه‌تیڤی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی هه‌یه.

بۆ زانینی زیانه‌کانی مۆبایل له‌سه‌ر جۆری خه‌وی گه‌نجان، دکتۆر "Gaby Badre" له‌ "Sahlgrenska akademin" سه‌ر به‌زانکۆی "Göteborg" له وڵاتی سوێد و هاوه‌ڵه‌کانی له ئینگلته‌را هه‌ڵسان به لێکۆڵینه‌وه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی خه‌وتنی ئه‌و گه‌نجانه‌ی ڕۆژانه زیاتر له 15 جار مۆبایلیان بۆ ته‌له‌فون کردن و ناردنی کورته‌نامه به‌کارهێناوه، له‌پاشان به‌راوردی ئه‌نجامه‌ ده‌ستکه‌وته‌وه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجانه‌ی ڕۆژانه که‌متر له پێنج جار مۆبایلیان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌کارهێناوه.

ئه‌نجامه‌کانی به‌راوردکردن ده‌ریانخستووه، که ئه‌و گه‌نجانه‌ی ڕۆژانه مۆبایل بۆ په‌یوه‌ندیکردن به‌کارده‌هێنن، زیاتر دووچاری کێشه‌کانی خه‌وتن ده‌بنه‌وه و زۆرجار خه‌وزڕاو ده‌بن و به‌یانیان قورسی به‌ئاگاهاتنه‌وه‌یان هه‌یه و به‌درێژایی ڕۆژیش هه‌ستێکی زۆر به‌لاوازی و نه‌مانی وزه ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی ڕۆژانه که‌متر مۆبایل به‌کارده‌هێنن.

بۆ گه‌یشتن به‌ ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ توێژه‌ران هه‌ڵسان به‌به‌شداریکردنی 21 گه‌نجی ته‌مه‌ن 14 بۆ 21 ساڵ.

ئایا به‌کارهێنانی زۆری مۆبایل ده‌بێته هۆکاری له‌ده‌ستدانی ئارامی گه‌نجان؟ له‌ڕێگای ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه نه‌توانرا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بدرێته‌وه.

ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه توێژه‌ران له‌میانه‌ی دیداری "Associated Professional Sleep Societies  - APSS Meeting 2008"دا ئاشکرایانکرد.

3

neutral:|:|

2

تکایه‌ هاورێیان زۆرم پێویسته‌

1

[size=24]

راپۆرتێکم ده‌وێت له‌سه‌ر کاریگه‌ری مۆبایل له‌درروست کردنی گرفته‌ کۆ مه‌ڵایه‌تیه‌کان
به‌ڵام گه‌ر پێت کرا هه‌رچه‌ند زۆر بێت باشه‌
یان هه‌ر شتێک په‌یوه‌نی به‌ بابه‌ته‌مه‌وه‌ هه بێ
به‌ڵام تکایه‌ جوابم به‌ره‌وه‌ [/size]