تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

4

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت

3

ده سته کانت خوش هةربژیت

2

ده‌ست خۆش هه‌ربژیت

1

[center]http://www.kurdsat.tv/uploads/k.grup1.jpg
ھەولێر/ پێشرەو خالید
kurdsat

بەمەبەستی زیاتر ئاشناکردنی کچان و ژنان لە  بواری میوزیک و گۆرانی دا و بۆ پێشوەچوونی ھونەری کوردی و نەھیشتنی جیاوازی رەگەزيى لە بوارى کارکردن دا، (گروپی میوزیکی کچانی ھەولێر) لە ٢٠١١/٨/٨ دا دامەزرا، دەستەی دامەزرینەرانیش بریتین لە پشتیوان جەمال، ئاشتی محەمەد شیخەو دیاری محەمەد شیخە، سەربەرشتیکردنی گروپ مامۆستا پشتیوان جەمال دەرچووی کۆلیژی ھونەرە جوانەکان بەشی مۆسیقا.
http://www.kurdsat.tv/uploads/xk.grup.jpg.pagespeed.ic.LypxWTDyfQ.jpg
خاوەن بیرۆکەی دامەزراندنی ئەم گروپە بریتین لە ئاشتی محەمەد شیخەو دیاری محەمەد شێخەو خاتوو بەھار عەلی چالاکوانی بواری ژنان، لە لێدوانێک دا دامەزرێنەرانی ئەم گروپە پێیان راگەیاندین: ژمارەی ئەندامانيان بریتیە لە ٨ ھەشت ژەنیارو تا ئیستا شوێنێکی برۆڤەکردنيان تایبەت بە گروپ نیەو بۆیە کاریگەری دروستکردووە بۆ کارەکانيان کە بە کیشەی لەقەلەمدەدەن بۆ چالاکیەکانيان.
ھەروەھا گروپی کیژانی ھەولێر دەستخۆشی و سوباسگوزاری خۆیان بۆ د. بەرھەم سالح، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیاند کە ھاوکاریان بووە بۆ دابینکردنی ئامێرەکانيان. ھاوكات بەڵێندەدەن بەردەوامبن لە کارکردن و خزمەتکردنی ھونەری کوردی، یەکەم  کاریشیان لە دووەم فێستیڤاڵی سالانەی گەنج دا پێشکەش کرد کە لەلایەن سەنتەری رۆشنبیری ئاسودەوە ئەنجامدرا، دووەم کاریشیان بەشیداریکردنە لە چالاکیيەکی وەزارەتی رۆشنبیری بەبۆنەی ٨ مارس رۆی جیھانی ژنانەوە کە بە نیازن بەشداربن.
ئەم گروپە گروپێکی سەربەخۆییە و کاریان گۆرانیوتن و میوزیکە، ئێستاش بەردەوامن لە کارو چالاکی چەند پرۆژەیەکی نوێیان بەدەستەوەیە کە بینەران و بیسەران بەمزووانە پێی ئاشنادەبن تەنھا کێشەیان نەبوونى شوێنە.
داواکاریشیان ئەوەیە به بالپشتی بەرپرسان و وەزارەتی رۆشنبیری لە رووی ماددیی و مەعنەویەوە بتوانرێت شوێنێكیان بۆ دابینبکریت. چونکە لە شاری  ھەولێر تاکە گروپێکی کچانەی تایبەتن بە ھونەر.
لە کۆتاییش دا گروپی میوزیکی کچانی ھەولێر سوپاسی خۆیان دەربری بۆ ھاوکاری و کۆمەککردنی بەرێزان شاڵاو کۆسرەت رەسول، پشتیوان سادق، سەنتەری ئاسودەو کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی ھەولیر بۆ پێشكەوتنی گروپەکەیان. 



[/center]